وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • تاوەری ئۆستانکینۆ لە مۆسکۆ
  • تووتنی مەریوان
  • ئاوی کانی سپی زەمزەمی ئیزدییەکانە
  • پەیڕەوانی ئایینی هیندۆسی
  • مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک
  • ئیبراهیم بەرازی، ئەسپسواری کورد
  • ئەمریکییە رەسەنەکان
  • وەستا ئەمین هەورامی
  • خەونەکەی مارتن لۆسەر کینگ
  • مەلا حەسەن دزلی
  • کەشتی ژنان لە دەریای مەڕمەڕە
  • عەزیزی ماملێ بولبولی قەڵادزێ
  • قوڕپێوان لە یادی عاشوورا
  • محەممەد عارف جزیری، دەنگی چیا
  • کۆچی شاسوار-بۆ رۆحی شەهیدێک

وەستا ئەمین هەورامی

 


وەستا ئەمین هەورامی

وەستا ئەمین، کەسێکی بەتەمەنی هەورامانی تەختە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو وەستای جۆلایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوراداری دەنگی عوسمان هەورامییە، ئەو لە ماوەی ژیانیدا تەواوی کاسێت و ڤیدیۆکانی ئەو هونەرمەندەی لەلای خۆی هەڵگرتووەو پاراستوونی، هەر گۆرانییەک عوسمان هەورامی گوتوویەتی لەلای ئەو کەسە دەرستدەکەوی، هەروەها منداڵەکانیشی لەسەر گۆرانییەکانی عوسمان هەورامی پەروەردە کردووە، لەم فیچەرەدا ئاشنای ژیانی وەستا ئەمین دەبین.

"ئەگەر ڕۆژێک گوێ لە گۆرانییەکانی نەگرم، ڕۆژم بەسەر ناچێت". ئەمە قسەی پیاوێکی 74 ساڵەی هەورامانی تەختە. ئەو یەکێک له بەنێوبانگترین هۆگرەکانی هونەرمەند عوسمان هەورامی.

ئەمین وەستای جۆڵایە، خەڵک هەر بە وەستا ئەمین دەیناسن. ئەو خەڵکی نۆدشەیه و زیاتر لە 40 ساڵه لە شاری مەریوان دەژی.

وەستا ئەمین، لە سەردەمی لاوییەوە کە تازه ڕادیۆ دێتە نێو خەڵک، دەنگی ئێزگه کوردییەکان دەبیسێت، حەزی لە بیستنی گۆرانی دەبێت. بەتایبەت بۆ یەکەمجار کە دەنگی مامۆستا عوسمان دەبیسێت، عاشقی دەبێت.

وەستا ئەمین ئەمین خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، زۆرجار بەبێ ئەوەی یەکدی ببینن، دیاری کاسێتی گۆرانییان بۆ یەکدی ناردووە.

دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، عوسمان هەورامی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەبێت یەکیک لە هاوڕێ نزیکەکانی وەستا ئەمین، بەردەوام میوانێکی دانەبڕاوی  کۆڕی گۆرانییەکانی دەبێت.

لێهاتوویی وەستا ئەمین لە گۆرانییەکان و چۆنییەتیی یەکخستنی گۆرانییەکانی له کاسێتدا، وایکرد، بەردەوام داوای بکەن بۆ تۆمارکردنی گۆرانییەکانی وەستا عوسمان هەورامی.

وەستا ئەمین وەکوو ئەویندارێک لە ژیانی خۆیدا  دانە دانەی گۆرانییەکانی له شوێنە جیاوزەکان کۆکردووەتەوە. ئەو دەڵێت بە قەد منداڵەکانم گۆرانییەکانی عوسمان هەورامیم خۆشدەوێن.

هەرچەندە هۆگرانی دەنگی مامۆستا عوسمان زۆرن، بەڵام ئەوەی کە جیاوزی له نێوان وەستا ئەمین و کەسانی دیکە دادەنێت، ئەوەیه که ڕوانینێکی کارناسانه و جوانی ناسانەی بە هونەر و بەتایبەت مۆسیقای هەورامی بەخشیوە. 

بۆ عاشێقێک وەکو وەستا ئەمین، یەک له ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیانی، تێکچوونی یەکجاریی دەنگی مامۆستا عوسمان بوو له ساڵی 1991ی بوو، ئەو لەو بارەوە بیرەوەریی زۆری هەیە.

ئەو هەموو بەیانیێک له ماڵی خۆیانەوە بەرەو زرێبار لەگەڵ دەنگی هەورامی بەڕێدەکەوێت و لەگەڵ جوانییەکانی دیمەنی زرێبار چێژ له مۆسیقا وەردەگرێت.

گۆران، یەکێکە لە کوڕەکانی وەستا ئەمین، هونەر و مۆسیقا لە ژیانی ئەویشدا رەنگیداوەتەوە.

- گۆران دەڵێت پەیوەندی باوکی و مامۆستا عوسمان پەیوەندییکی تایبەته.

- سەیوان برازای مامۆستا عوسمانه. ئەو له منداڵیدا ماوەیێکی زۆر له ماڵی وەستا ئەمین ژیاوە و بیرەوەریی زۆری لە پەیوەندیی بنەماڵەی خۆیان و وەستا ئەمین هەیە.

ئەو دەڵێت له نێو لایەنگرانی مامۆستا عوسماندا، کاک ئەمین کەسێکی تایبەته، چونکە بە جوانترین شێوە ئارشیفی کارەکانی پاراستووە، سۆز و خۆشەویستی بۆ مامۆستا عوسمان زۆر دڵپاکانه بووه.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.266 seconds