وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • دایکی جوان- نووسەری رۆژئاوای کوردستان
  • خنکاوێکی هەڵەبجە زیندوو دەبێتەوە
  • راپەڕینی ئاکرێ
  • هێرشبەرانی سەر ئەمنە سوورەکە
  • تەحسین لە ژووری تاکەکەسی
  • کورد و وێنەگرە ئەمریکییەکە
  • کاپتن رەزوان، راهێنەری یانەی جیهاد
  • پێشمەرگەکانی راپەڕین
  • شێرکۆ خەیات، بەرگدرووی مەلا مستەفا
  • خۆشووشتن لە حەمامەکانی رووسیا جیاوازە
  • لەتیف پۆڵس مامۆستایەکی کریستیان
  • ماسوولە-بچووکترین شاری ئێران
  • باوکی چارەسەری شێرپەنجە
  • نیان عەبدوڵڵا، رزگاربووی شیرپەنجە
  • مارین درایڤ

تووتنی مەریوان

 

شاری مەریوان یەکێکە لەو ناوچانەی کە بە بەرهەمی تووتن بەناوبانگە، چونکە کەشوهەوایەکی لەباری هەیە بۆ بەرهەمهێنانی تووتن. ساڵانە 20 هەزار تۆن تووتن لە مەریوان بەرهەمدەهێنرێت. بە تەواوی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئێراندا بڵاودەکرێتەوە. لەم فیچەرەدا قۆناخەکانی بەرهەمهێنانی تووتن لە چاندنییەوە تاوەکو کۆتایی دەبینین.

خاکیێکی لەبار، ئاو و کەشوهەوایێکی باش لەدەشتی مەریوان، وایکردووە کشتوکاڵێکی باش بەرهەمبێت. یەک لەو بەرهەمە بەناوبانگانەی دەشتی مەریوان تەماکۆیە، کە لە هەندێک ناوچەی کوردستان پێیدەڵێن توتن.

توتن لەکۆنەوە لەناوچەی مەریوان دەچێندرێت، ئەم شارە گەورەترین بەرهەمێهنەری توتنی هەیە لە ئاستی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، جووتیارانی مەریوان ساڵانە نزیکەی 20 هەزار تۆن توتن بەرهەمدێنن.

بەرهەمهێنانی توتن شێوەی تایبەتی خۆی هەیە و جووتیاران لە بابوباپیرانیانەوە فێری ئەم جۆره کشتوکاڵە بوونە.

پێشتر دوو جۆری توتن بەرهەمدەهێنرا، کە پێیدەگوترا، "توتنی زەردە" و "توتنە رەشە". بەڵام ئێستا جگە لەم دوو جۆرە چەندین جۆری دیکە بەرهەمدەهێنرێن.

دوای چاندن و گەورەبوون، گەڵای توتنەکە بە تەڕی و سەوزی لێدەکرێتەوەو بە دەزوویەک هەڵدەواسرێن کە پێیدەگرترێ بەشریتکردن. بۆ ماوەی 40 رۆژ، لە شوێنێکی تایبەت کە پێیدەگوترێ زیندانی توتن، یاخود زاخە، هەڵدەگیرێت. تاوەکو رەنگە سەوزەکەی زەرد یاخود قاوەیی دەبێت، دواتر بۆ کارگەکانی جگەرە دەگوازرێتەوە.

لەمارەدا هەموو ئەندامانی ماڵەوە بە گەورە و بچووکەوە بەشداری دەکەن، لەکاتی بەشریکردندا زیاتر ژنان رۆڵدەبینن.

دانا چەندین ساڵە بەردەوام خەریکی چاندنی توتنە، ئەو لەم شارەزایی تەواوی چاندن و وشککردنەوەی توتنە، دەڵێ کارێکی زۆر زەحمەت و دژوارە، بەڵام بەهۆی هەرەوەزی هەموو خێزان پێکەوە کارەکە خۆشدەبێت.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds