وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • چوارشەمبا سۆر- جەژنی کوردانی ئێزدی
  • دایکی جوان- نووسەری رۆژئاوای کوردستان
  • خنکاوێکی هەڵەبجە زیندوو دەبێتەوە
  • راپەڕینی ئاکرێ
  • هێرشبەرانی سەر ئەمنە سوورەکە
  • تەحسین لە ژووری تاکەکەسی
  • کورد و وێنەگرە ئەمریکییەکە
  • کاپتن رەزوان، راهێنەری یانەی جیهاد
  • پێشمەرگەکانی راپەڕین
  • شێرکۆ خەیات، بەرگدرووی مەلا مستەفا
  • خۆشووشتن لە حەمامەکانی رووسیا جیاوازە
  • لەتیف پۆڵس مامۆستایەکی کریستیان
  • ماسوولە-بچووکترین شاری ئێران
  • باوکی چارەسەری شێرپەنجە
  • نیان عەبدوڵڵا، رزگاربووی شیرپەنجە

ماسوولە-بچووکترین شاری ئێران

 

ماسوولە یەکێکە لە شارە بچووک و جوانەکانی باکووری ئێران، وەکو هەورامان تەخت بەشێوەی بلیکانەیی هەڵکەوتووە، سەربانی ماڵێک عەوشەی ماڵی دوای خۆیەتی. لە دەرەوە خانووەکانیان بە ئینجانی گوڵدانی جوان و گۆزەی رەنگاورەنگ رازێنراوەتەوە، خەڵکی شارەکە بەکاری دەستی و گەشتیاری بەڕێوەدەچن. لەم فیچەرەدا شاری قەشەنگی ماسوولە دەبینین.

ئەمە شاری ماسوولەیە، شارێکی بچووکی مێژوویی بەشێوەی پلیکانەیی هەڵکەوتووە، لە باکووری ئێران. لەم هاویندا هەوایەکی فێنکی هەیە، بەڵام لە زستاندا بەفر تەواوی کووچە و کۆلانەکانی دادەپۆشێ.

شارێکی گەشتیاری و شۆخ و شەنگە، خانووەکانی بەجۆرێک لەلایەن خەڵکی شارەکە رازێنراوەتەوە، کە سەرنجی گەشتیار و میوانەکانی رادەکێشی.

گوڵدانی جوان و گۆزەی رەنگاورەنگ بە خانووەکانەوە هەڵواسراون. کافتریا و بازاڕی کولتووریی بەردەوام جولەی تێدایە.

کوروش ئاگایی، بۆ گەشت سەردانی ماسوولەی کردووە دەڵێ "شوێنێکی دڵگر و خەڵکێکی خوێن گەرمی هەیە، کەش و هەوای زستانی زۆر بەتایبەتە و شوێنێکی جیاوازی بۆ گەشتیاران بەرهەم هێناوە. داوا لە هەموو گەشتیاران و تەواوی خەڵکی ئێران دەکەم، ئەو شارە مێژووییە ببینن".

ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە 400 کەسن، بە زمانی تاڵشی قسە دەکەن. تەواوی ئەو شوێنانەی پێشتر دروستکراون، تاوەکو ئێستا وەکو خۆی پاریزراون. خەڵکەکە رێگەیان بە گەورەبوونی شارەکە نەداوە، بۆ ئەوەی لایەنە میژووییەکەی لەدەست نەدات.

سادق دەروێشیان، یەکێکە لە دانیشتوانی ماسوولە دەڵێ "سەبتی میللی بەم جۆرەی کە باسیدەکەن، هەوڵی زۆردەدەن، سەبتی میلی بکرێت. بەڵام شاری ماسوڵە لە هەموو جیهان داناسراوە و گەشتیاری زۆری بۆ دێن گەشتیاری وا هەیە ساڵی چەندجارێک سەردانی دەکات".

تەواوی خانووەکان بە قەدپاڵی شاخێکەوە بەسەریەکەوە دروستکراون، بەجۆرێک حەوشەی ماڵی سەرەوە، سەربانی ماڵی خوارەوەیە. عەلی محەممەد پەناهی، لەبارەی خانووەکانی ماسوولە دەڵێ "سەربانەکانی ماسولە زۆر جێگای سەرەنجڕاکێشن، لەهیچ شوێنی دونیا سەربانی وا نابیترێ. ئەو بەزم و جوانییە لەسەری ئیدارەی میراسی فەرهەنگییە، کە وا جوان ماوەتەوە، گەر ئەو ئیدارەیە نەبا خەڵک بناکانی تێکدەدا و سیستمی شارەکی دەگۆڕی".

لەناو ماسولەدا چەن هوتێل بە شێوەیێکی سوننەتی هەن، خەڵک خانووشی بۆ کری دروستکردووە، خەڵکی ئەوشارە هەموویان سەرقاڵی کاری دەستین. چەقۆ، جانتا، بوکەڵە چەندین شتی دیکە دروستکدەکەن.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.204 seconds