وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک
  • ئیبراهیم بەرازی، ئەسپسواری کورد
  • ئەمریکییە رەسەنەکان
  • وەستا ئەمین هەورامی
  • خەونەکەی مارتن لۆسەر کینگ
  • مەلا حەسەن دزلی
  • کەشتی ژنان لە دەریای مەڕمەڕە
  • عەزیزی ماملێ بولبولی قەڵادزێ
  • قوڕپێوان لە یادی عاشوورا
  • محەممەد عارف جزیری، دەنگی چیا
  • کۆچی شاسوار-بۆ رۆحی شەهیدێک
  • ئاسنگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان
  • سکایدایڤ، خۆهەڵدان لە ئاسمانەوە
  • سیاچەمانە
  • مۆزەخانەی قەدیر عیرفان

تێسلا پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی

 

ئۆتۆمبیلی داهاتوو لێره‌یه‌. نه‌ پێویستی به‌ به‌نزین تێكردنه‌، نه‌ ڕۆن گۆڕین. ئه‌م ئۆتۆمبیله‌‌‌ له‌ ئه‌مریكا دروستكراوه‌ و ئێستا له‌ بازاره‌كانی ئه‌وروپا و چین ده‌فرۆشرێت.

ناوێكی گونجاوی لێنراوه تێسڵا ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌بای داهێنا. 

پاترییه‌كی مه‌زنی تێدایه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌‌ ده‌توانێت به‌ خێرایی 250 كیلۆمه‌تر له‌ كاژێرێكدا بڕوات.  تێسڵا هه‌موو كات پێویستی به‌ شۆفێر نییه‌. 

ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌نی كۆمپانیای تێسڵا دەڵێ "كه‌ ده‌گه‌یته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، ده‌توانیت له‌ ئۆتمبیله‌كه‌ بێیته‌ ده‌ره‌وه‌، خۆی ده‌چێته‌ گه‌راجه‌وه‌و شوێنی وه‌ستان ده‌دۆزێته‌وه‌. ده‌رگاكه‌ ده‌كاته‌وه‌ و ده‌چێته‌ ژووره‌وه‌و خۆی راده‌گرێت".

تێسڵا ته‌نیا پێنج چركه‌ی پێویسته‌‌ تا خێراییه‌كه‌ی له‌ سفره‌وه‌ بگاته‌ سه‌ت كیلۆمه‌تر له‌ كاژێرێكدا. كه‌ پاترییه‌كه‌ی شه‌حنی ته‌واوبوو ده‌توانیت له‌ ماڵه‌وه‌ چارجی بكه‌یته‌وه‌ یاخود له‌ یه‌كێك له‌و سوپه‌ر چارجانه‌ی له‌ سه‌رشه‌قامه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و چین دانراون.

ویستی خه‌ڵك بۆ ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبیله‌ زیادیكردووه‌. ته‌نیا له‌ چوار مانگی رابردوودا، بە به‌های چوار ملیار دۆلار ئۆتۆمبیل فرۆشراوه، ئه‌مه‌ش 46% زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی تێسڵا هه‌مان وه‌رزی ساڵی پار فرۆشراون.

كارۆڵ وێرنه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ژینگه‌ و ووزه‌ دەڵێ "تێسڵا سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆخۆی راكێشاوه،‌ چونكه‌ كڕیار و هه‌واداری زۆر به‌په‌رۆشی هه‌یه‌. چه‌ند كۆمپانیا هه‌یه‌ بتوانێت وا له‌ خه‌ڵك بكات هه‌زار دۆلار دابنێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چاوه‌ڕوانیدا بێت بۆ كڕینی ئۆتۆمبیلێك".

ئه‌م په‌رۆشییه‌ی خه‌ڵك هۆكاری زۆری هه‌یه‌. هه‌ندێك بێزاربوون له‌ ڕۆشتن بۆ به‌نزینخانه‌. هه‌ندێك پێیانوایه‌ خودی ئۆتۆمبیله‌كه‌ راقییه‌.

كڕیارێکی تێسڵا دەڵێ "ئاشكرایه‌ ئۆتۆمبیلێكی راقییه‌. ناوه‌وه‌ی زۆر مورتاحه‌. چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه‌ وه‌كو توانای خۆ لێخوڕین".

كڕیارێکی دیکەی تێسڵا دەڵێ “خۆشحاڵم كه‌ كڕیوومه‌. بڕیارمدا له‌ جیاتی BMW یاخود پۆرش ئه‌مه‌ بكڕم. كڕیم چوونكه‌ یه‌كه‌م شت گرنگی به‌ ژینگه‌ ده‌ده‌م بۆ وڵاته‌كه‌م و جیهان. دووه‌م، ئۆتۆمبیلێكی هێمنه‌. پێموایه‌ ئۆتۆمبیلێكی جوانه".

تیسڵا 10 ساڵ پێش ئێستا دروستكرا.  به‌هۆی گرانی نرخه‌كه‌یه‌وه سه‌ره‌تا كڕینی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی قورس بوو. ئه‌مڕۆ به‌ نرخی  ٣٥ هه‌زار دۆلار،  هیچی دیكه‌ تێسڵا ته‌نیا ئۆتۆمبیلی ملیۆنێره‌كان نییه‌.

تێسڵا ده‌توانێت به‌ یه‌كجار شه‌حنكردنه‌وه‌ 500 كیلۆمه‌تر بڕوات. ئه‌مه‌ش، بۆ نموونه‌، واتا دووری نێوان زاخۆ تا كه‌لار.

هه‌بوونی توانای خۆلێخوڕین له‌م ئۆتۆمبیله‌دا ئومێدی زیادكردووه،‌ ره‌نگه‌ رۆژێك بێت كاره‌ساتی پێكدادانی ئۆتۆمبیل نه‌مێنێت یاخود زۆر كه‌مبێته‌وه‌. 

ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌نی كۆمپانیای تێسڵا دەڵێ "هه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه‌ كارگه‌ی تێسڵا  دروستیده‌كات، ئه‌و ئامرازانه‌ی تێدایه‌ كه‌ خۆی لێبخوڕێت. چوار سیسته‌می جیاوازی هه‌یه‌: یه‌كه‌م، رادارێكی له‌ پێشه‌وه‌ هه‌یه‌. بۆ مه‌ودایه‌كی درێژ ئۆتۆمبیله‌كانی پێش خۆی سكان ده‌كات. ده‌توانێت له‌ دووره‌وه‌ شت ببینێت له‌هه‌ر بارودۆخێكی كه‌شوهه‌ودا، وه‌ك ته‌مومژ، باران، به‌فر، خۆڵبارین هه‌رشتێك. دووه‌م كامێرایه‌كی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت وێنه‌ بناسێته‌وه‌، نیشانه‌كانی هاتوچۆ بخوێنێته‌وه‌، پیاده‌ جیابكاته‌وه‌، سه‌یری گڵۆپی ترافیك بكات". 

تێسڵا رایگه‌یاندووه‌ له‌م مانگه‌وه‌ ده‌توانن شه‌ش هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دروستبكه‌ن.  چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی هه‌زرانتر ببێت له‌ كاتێكدا تێسڵا بڕیاریداوه‌ كارگه‌یه‌كی زه‌به‌لاح له‌ چین بكاته‌وه‌ كه‌ ساڵانه‌ 250 هه‌زار ئۆتۆمبیل دروستده‌كات.  

تێسڵا دۆستی ژینگه‌یه‌. به‌ڵام هه‌ندێك نیگه‌رانی مافی مرۆڤ له‌ پشت سازكردنی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ راقییه‌وه‌ هه‌یه‌.

كارۆڵ وێرنه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ژینگه‌ و ووزه‌ دەڵێ "پێموابێت وه‌زیرێكی نه‌وتی سعودییه‌ بوو نزیكه‌ی بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رنجێكی له‌باره‌ی سه‌رده‌می نه‌وت یاخود سه‌رده‌می پترۆڵه‌وه‌ خسته‌ڕوو. گوتی سه‌رده‌می نه‌وت كۆتای دێت پێش ئه‌وه‌ی نه‌وت كۆتای بێت،  به‌هه‌مانشێوه‌ چۆن چاخی به‌ردین، پێش به‌كارهێنانی هه‌موو به‌رده‌كان، كۆتایهات".

ئه‌مڕۆ  زیاتر 70% ی نه‌وت بۆ كه‌رتی گواستنه‌وه‌ ده‌چێت. ئه‌گه‌ر هه‌مووان ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی وه‌كو تێسڵا لێبخوڕن، ئه‌وا نه‌وت زۆربه‌ی گرنگییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌مه چاوه‌ڕێناكرێت به‌م نزیكانه‌ رووبدات،  به‌ڵام هه‌بوونی تێسڵا وایكردووه‌ هیچی دیكه‌ ته‌نیا وه‌كو خه‌ونێكی ناواقیعی سه‌یر نه‌كرێت.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.219 seconds