وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ئیدوارد مانێت- نیگارکێشی فەرەنسی
  • هەڵمووت- عاشقێکی ئەڵمانی لە کوردستان
  • قوتابخانەی ئەربیل ئولا
  • خلیسکانەی سەر سەهۆڵ لە ئەڵمانیا
  • باخچەی ئاژەڵان لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان
  • رێستوورانتی کوردی لە بارسێلۆنا
  • کێڵگەی چا لە سریلانکا
  • ئەحمەد گونەشتەکین- نیگارکێشی سەردەم
  • بازاڕی گووم، گەورەترین بازاڕی مۆسکۆ
  • ماسیگرەکانی بەنداوی مووسڵ
  • عەتا موفتی- دەنگی کوردانی لەندەن
  • سیلایف- جیهانی ژێرئاو
  • پارکی نیشتمانی کۆلۆمبۆ
  • ئاگر و ئاسن لە پەیکەرەکانی زوبێر یوسف
  • ئەوڕەحمانی حاجی مارف

خلیسکانەی سەر سەهۆڵ لە ئەڵمانیا

 



یاری سەر سەهۆڵ لە زستاندا، یەکێکە لە یارییە باوەکان، بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە زستانەکەی ساردە و بەفری زۆر تێدا دەبارێت، لە ولاتی ئەڵمانیا، چەندین هۆڵ کراونەتەوە بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر، لە شاری بوخوم، فێستیڤاڵێکی کولتووری بۆ ئەو یارییە کراوەتەوەو بۆ ماوەی 4 هەفتە بەردەوام دەبێت، ئەوانەی ئارەزووی خلیسکێنەی سەر بەفر دەکەن، لەم هۆڵە کۆدەبنەوە، لەم فیچەرەدا یاری خلیسکێنەی سەر بەفر دەبینین.

به‌ موزیك و گلۆپی ره‌نگاو ره‌نگ هۆله‌كه‌ رازێنراوه‌ته‌وه‌، هۆڵی یاهونده‌رت هاله‌ به‌ستوویه‌تی، ئەو کەسانەی حەز بە یاری سەر سه‌هۆڵ دەکەن، روو لەم هۆڵە دەکەن. ئەم هۆڵە دەکەوێتە شاری بۆخۆم لە ئەڵمانیا، پێشتر چه‌ندین ساڵ كارگه‌ی پیشه‌سازی ئاسن بوو،‌ بەڵام ئێستا ساڵانە فێستیڤاڵی كولتووری تێداده‌كرێته‌وه‌. بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ هۆڵێك ده‌كرێتە سه‌هۆڵ.

شارلۆته‌، یەکێکە لە گەشتیارەکان و دەڵێ "به‌هۆی كه‌ش هه‌و ناتوانین له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌م هیوایه‌ته‌ی خۆمان بێنینەدی، بۆیه‌ زۆر دڵخۆشم كه‌ هەڵی وامان بۆ رووخساوه‌ له‌م هۆڵانه‌ له‌ سه‌ر سه‌هۆڵ یاری بكه‌ین. ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ ده‌ست خۆمان ناده‌ین. له‌ منداڵیه‌وه‌ یاری سه‌رهۆڵ ده‌كه‌م، بۆیه‌ زۆر به‌خته‌وه‌رم لێرە. مرۆڤ ده‌توانێت به‌ ئاسانی بخلسكی".

لێره‌ جگه‌ له‌وه‌ی گه‌وره‌و بچووك ده‌توانن كاتێكی خۆش له‌ سه‌رهۆڵ به‌سه‌ربه‌رن، له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ی ده‌خوازێت پشوویه‌ك بدات، ئه‌وا ده‌توانێت له‌ ریستورانت قاوه‌خانه‌كه‌ی كه‌مێكبحه‌وێته‌وه‌و پاشان بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سه‌هۆڵ. هه‌روه‌ها بیه‌وێت ئاهەنگی چه‌ژنی له‌ دایكبوونی‌ لێرە بکاتەوە ئەوا پڕۆگرامی تایبه‌ت بۆ ئه‌و جەژنە ئاماده ‌ده‌كرێت.

خاتو شتانگ، یەکێکە لەوانەی یادی لەدایکبوونی کەچەکەی لەو شوێنە کردووەتەوە دەڵێ "مانگی 12 رۆژی له‌ دایكبوونی شالۆتەی کچە گەورەمان لێره‌ کردەوە، لەگەڵ هاوڕێکانی. له‌به‌رئه‌و هۆیه‌ كچه‌ بچوكه‌كه‌مان نه‌هێنا، گوتمان كچی ته‌مه‌ن 12 ‌ساڵ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ئه‌و ناگونجێ. به‌ڵێنمان پیدا له‌ ساڵی نوێدابیهێنین بۆ ئێره‌. ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه‌ین لێرە بۆ ئه‌وه‌ی یاری سەرسه‌رهۆل بكه‌ین. ئێره‌ به‌ڕاستی شوێنێكی زۆرخۆشه‌. شوێنی دیكه‌ هه‌یه‌، به‌ڵاموه‌ك ئێره‌ خۆش نییه".‌

له‌ وه‌رزی زستاندا خێزانه‌كان له‌ كاتی پشووی سه‌ری ساڵدا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان پشوو وەردەگرن بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی خۆش به‌ سه‌ربه‌رن. هه‌ندێكیانخۆیان پێڵاوی سه‌ر سه‌هۆڵیان هێناوه‌، ئه‌وه‌ی ئەو پێڵاوەی پێنییە، ده‌توانێتلێره‌ بەکرێ وەریبگرێ. کە بۆ گه‌وره‌و بچووك دانراون.

له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌ڵمانیا شار شارۆچكه‌كان له‌ مانگی دوانزه و‌ یه‌كدا، هۆلی سه‌هۆل ده‌كەنەوە، بۆ ئه‌وانه‌ی هیوایه‌تیان ئەم یارییەیە. منیش هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ ئاره‌زووی ئەو یارییەم هەیە ‌و ساڵانه‌ بۆ چه‌ند كاژێرێك به‌ سه‌رهۆڵدا ده‌خلیسكێم.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds