وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • تووتنی مەریوان
  • ئاوی کانی سپی زەمزەمی ئیزدییەکانە
  • پەیڕەوانی ئایینی هیندۆسی
  • مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک
  • ئیبراهیم بەرازی، ئەسپسواری کورد
  • ئەمریکییە رەسەنەکان
  • وەستا ئەمین هەورامی
  • خەونەکەی مارتن لۆسەر کینگ
  • مەلا حەسەن دزلی
  • کەشتی ژنان لە دەریای مەڕمەڕە
  • عەزیزی ماملێ بولبولی قەڵادزێ
  • قوڕپێوان لە یادی عاشوورا
  • محەممەد عارف جزیری، دەنگی چیا
  • کۆچی شاسوار-بۆ رۆحی شەهیدێک
  • ئاسنگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان

برنجە گردی زرێبار

 

بەشی زۆری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە باخداری و کشتوکاڵەوە خەریکن، کارێک کە ساڵانە لە ناوچەی دەوروبەری زرێبار دەکرێ، چاندنی برنجە، کە پێیدەگترێ برنجە گردەی زرێبار. ئەگەرچی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو چاندنی ئەو برنجە کەمتر بووە، بەڵام برنجەکەی بە یەکێک لە خۆشترین برنجەکان دادەنرێت. فیچەرە برنجە گردەی مەریوان دەبینین، هیوادارم جارێک تامی بکەم.

بوونی زرێبار بۆ خەڵکی مەریوان تەنیا دیمەنێکی جوان و کەشوهەوایەکی خۆش نابەخشێت. بەڵکو ئاوی زرێبار سەرچاوەیەکی لەباره بۆ کشتووکال.

برنجی کوردی، یان برنجە گردە، بەرهەمێکی تایبەتی لێواری زرێبارە.

فاروق، ماوەی سێ ساڵە خەریکی چاندنی برنجی کوردییه. ئەو دەڵێت "بەرهەمهێنانی برنج لێرە شێوازی تایبەتی خۆی هەیە".

لەبەرئەوەی ڕێژەی ئەو شوێنانە، کە بە کەڵکی چاندنی برنج دێت کەمن، برنجی کوردی هەر بەشی خەڵکی ناوچەکه دەکات. هەر بەو بۆنەوە هەموو بەرهەمی برنجی فاروق لەسەر مەزراکەی دەفرۆشدرێت.

خەڵکی ناوچەکە بەو زەوییە، کە برنجی لەسەر بەرهەمدێنن، دەڵێن "مەرەزه".

لە ساڵانی پێشوودا لەبەرنەبوونی کارەبا و مەکینه و کەرەستەی نوێ لە کشتوکاڵدا، ئیشی مەرەزه سەختتر بووەو زیاتر ئەندامانی بنەماڵە بەتایبەت ژنان لە نێو مەرەزەدا کاریان کردووە.

ڕابیعه، ژنێکی بەتەمەنی ناوچەکەیە. ئەو باسی چاندنی برنج لە سەردەمی خۆی دەکات و تامی و بۆی ئەو چێشتانەی کە بە برنجی کوردی لێیاندەنا لە بیرناکات.

بە وتەی جووتیاران و خەڵکی ئەم ناوچەیە برنجێک کە لە قەراخی ئەم ئاوە بەرهەمدێت تامێکی تایبەت و جیاوازی هەیە. ئیشی برنج ئەگەرچی کار و زەحمەتی زۆری دەوێت، بەڵام زۆربەی جووتیاران لەم بەرهەمە کشتوکاڵییە ڕازین.

حەمەدەمین، جووتیارێکی بەئەزموونە لە بواری چاندنی برنجدا و بە کارەکەی زۆر دڵخۆشە، بەهیوایە لە داهاتی برنج خەرجیی خۆیان دابێن بکات.

بەرهەمهێنانی برنج چەندین قۆناخی هەیە، ئەو ئێستا خەریکی قۆناخی یەکەمی ئامادەکردنی زەوییە بۆ برنجکاری.

بەلای ئەو برنجی کوردی لە خۆشترین خوردنەکانە، لە بیرەوەریی ئەودا پێشتر  ئەم پیشەیە لە ناوچەی مەریوان فراوانتر بووە و ئێستا لەبەر کەمبوونی ئاو وەکوو جاران نەماوە.

ئەو باسی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بەرهەمهێنانی برنج دەکات و ئەو شوێنانە کە کە بازاڕی برنجی تێدا کەرمبووە بە باشی لەبیری ماوە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds