وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • تانتونی، بەناوبانگترین خواردنی مێرسین
  • کارل مارکس- بیرمەند و فەیلەسووفی ئەڵمانی
  • لە رۆژی کرێکاران مام عەزیز کاردەکات
  • پیاوی بارانەکە
  • بازاڕە سووتاوەکەی ئامەد
  • كۆڕەوی ملیۆنی کورد
  • زانکۆی گاڵادێت، وانەگوتنەوە بە بێدەنگی
  • پێشبڕکێی ئەسپسواری لە هەولێر
  • دیزاینەری جلوبەرگی کۆن
  • راپەڕینی تەقتەق
  • مفەوەز شەماڵ، چێرۆکی جاشێکی بەعس
  • ئامەد- مێژوویەکی 5 هەزار ساڵە
  • عەلی نەبی سیمبووڵی راپەڕینی رانیە
  • پەیکەری شەهید شیفا
  • بێژەرە کوڕەکان چی لەسەر شەهید شیفا دەڵێن

قوتابخانەی ئەربیل ئولا

 

قوتابخانەیەک هەیە لە شاری هەولێر، کە خوێندنەوەو نووسینی زۆربەی خەڵکی هەولێر بۆ بوونی ئەو قوتابخانەیە دەگەڕێتەوە، قوتابخانەی ئەربیل ئولا، کۆنترین قوتابخانەی هەولێرە، لە ساڵی 1920 دروستکراوە، خەڵکی هەولێر سەرەتا لەم قوتابخانەیە فێری خوێندن بوونە و دواتر قوتابخانەی دیکە دروستبوونە، ئێستا ئەم قوتابخانەیە کراوەتە مۆزەخانە و ئەرشیفی سەد ساڵەی قوتابخانەکەی تێدا نمایشکراوە، لەم فیچەرەدا زانیاری زیاتر دەبیستن.

لە سەرەتای دەیەی سییەکانی سەدەی رابردوو چرای زانست لە شاری هەولێر لەم
قوتابخانەیە هەڵکرا.

ئەودەم کچان و کوڕانی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی باشووری کوردستان بە ئومێدێکی گەورەوە روویان لە پۆلەکان کرد و زەنگی یەکەم وانە لێدرا.

قوتابخانەی یەکەمی هەولێر یاخود بە ناوەکەی خۆی مەدرەسەی ئەربیل ئولا تەنیا قوتابخانەیەک نەبووە لەگەڵ خۆیدا دەستپێکی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندی خستبێتە سەرپێ ، بەڵکو ناوەندێکیش بووە بۆ پێگەیاندنی  نەوەیەکی خوێندەوار کە دواجار هەندێکیان هەر لەو قوتابخانە و قوتابخانەکانی دواتردا بوونە مامۆستا.

ئیسماعیل بەرزنجی تەمەنی شەست ساڵە و ماوەی ٣٧ ساڵە خزمەت لە بواری پەروەردەدا دەکات پاراستنی ئەرشیڤی یەکەم قوتابخانەی هەولێر و دواتر فراوانکردنی بۆ ئەرشیڤی پەروەردەیی  هەولێر بیرۆکەی ئەو بووە. بەیەکەوە بەنێو یادگاری مامۆستا  قوتابیانی ئەو قوتابخانەیەدا دەگەڕێین.

قوتابخانەکە ئێستا کراوەتە مۆزەخانە و ئەرشیڤی پەروەردەیی هەولێر، لەم مۆزەخانەدا هەر ژوورێک تایبەتکراوە بە کەسایەتییەکی ناودار کە خزمەتی بە رەوتی پەروەردە و ئاستی رۆشنبیری ئەم شارە کردووە.

دڵدار بە ئەلف و بێی کوردییەکەیەوە لەم قوتابخانەیەدا خزمەتی کردوە کە چەندین نەوە بەهۆی ئەم کتێبەوە فێرە نووسین و خوێندنەوە بە زمانی کوردی بووە.

شوکرییە جیاوک لە ژنە پێشەنگەکان بووە کە نراوەتە بەر خوێندن و دواتر هەر لەم قوتابخانەیە بووەتە مامۆستا… خاتوو جوانی کچی کە ساڵانێک دایکی مامۆستایشی بووە هاتووەتەوە نێو یادگارییەکانی دایکی و قۆناخی خوێندنی خۆی.

ئێستا تەنیا لە سنووری پەروەردەی ناوەندیی هەولیر ٣٥٩ قوتابخانەی بنەڕەتی، دواناوەندی، ئامادەیی، پیشەیی و خێرا هەن. کە ریشەی هەموویان دەگەڕێتەوە مەدرەسەی ئەربیل ئولا.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.25 seconds