وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • چایخانەی کەوێ
  • داستانی لینینگراد
  • نمایشی ماتۆڕەکان لە ئەمریکا
  • باخچە سەرای، بەهەشتی ئەوروپا
  • عەلی بە تابلۆ هونەرییەکانی بینەران و ئارەزوومەندانی تابڵۆی لە ئیستەنبوڵ سەرسام کردووە
  • میوزیکی لایڤ لەهەولێر
  • دەفژەنێکی بێدەست
  • گەنجێک لە ساڵێکدا 23 کتێب دەخوێنێتەوە
  • منداڵێک ناوی (رووداو)ە
  • عوسمانی ئەشکاوەند، شاعیرێکی رۆژهەڵاتی
  • بەتەمەنترین بانگبێژی سلێمانی
  • لوتکەی بەرزی چیاکان
  • شۆڕشی گوڵان
  • پەیام عەزیزی، هونەرمەندی تەسەووف و عیرفان
  • دەنگبێژێکی بەناوبانگی شاری سلێمانی

دیزاینەری جلوبەرگی کۆن

 

مورات، کەسێکی شاری ئیستەنبووڵە، لە گەڕەکی باڵات کە یەکێکە لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری ئیستەنبووڵ. خەریکی دروستکردنی جلوبەرگی کۆن و زرێ و قەڵغان و شمشێرە، زۆربەی ئەوانەی دروستیان دەکات، خەڵکی لە ماڵەوە هەڵیاندەگرێ وەکو یادگاری، هەروەه لە شانۆ و فیلمە مێژووییەکان بەکاردەهێنرێت. لەم فیچەرەدا جلە کۆنە مێژووییەکان دەبینین.

له‌ باڵات له‌ ئیسته‌نبوڵ. له‌ گه‌ڕه‌كێكی ئاساییدا.. له‌ پشت ده‌ڕابه‌یه‌كه‌وه‌. كارگه‌یه‌كی بچووك هەیە. له‌م كارگه‌ بچووكه‌دا چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌ كۆنه‌كان ده‌بنه‌ راستی. موراد ئەفه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندی دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ و زرێیه‌ و ماوه‌ی 9 ساڵه‌ به‌ ئارامی و لێزانییه‌وه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كه‌ی ده‌دات..

موڕاد ئەفه، ئەندازیاری جلوبه‌رگی کۆن دەڵێ "ماوه‌ی نۆ ساڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ كاری دیزاینی جلوبه‌رگ ده‌كه‌م. به‌ر له‌و ساڵانه‌ش ئه‌و كاره‌ بۆ من خولیایه‌ك بووه‌. ده‌توانم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڵێم بۆ شانۆ، فیلم و پڕۆژه‌ و خواستی تایبه‌ت جلوبه‌رگ و ئێكسیسوار دروستده‌كه‌م. هاوشێوه‌ی ناوی كارخانه‌كه‌م ئه‌و كاره‌ی ئێمه‌ ده‌كه‌ین دروستكردنی پرۆپه‌ كه‌ به‌ڕای من له‌ زمانی توركیدا ئه‌م وشه‌یه‌ هیچ مانایه‌كی نییه‌. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌م كاره‌ له‌ بیرۆكه‌وه‌ تاوه‌كو ئاماده‌كردنی سه‌كۆ و وێنه‌گرتنی فیلم و مۆزه‌خانه‌كان، هه‌ندكجاریش دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی شتێكی مێژوویی یان به‌یه‌كه‌وه‌ لكاندنی هه‌ندێك شت بۆ بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، به‌ڕای من واباشه‌ ئه‌م كاره‌ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێناسه‌ بكرێت".

موڕاد ئەفه‌ له‌ زانكۆ به‌شی هونه‌ری خوێندووه،‌ به‌ڵام به‌شی جلوبه‌رگی نه‌خوێندووه‌.

موڕاد ئەفه، ئەندازیاری جلوبه‌رگی کۆن دەڵێ"من له‌ زانكۆی سینانی بیناساز به‌شی نه‌خشه‌سازیی ناوه‌وه‌ی بیناسازیم خوێندووه‌. واته‌ ئه‌و به‌شه‌ی من خوێندم و ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌م زۆر په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ نییه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی بیناسازیم ته‌واوكرد، كه‌ بۆخۆی ئه‌مه‌ش هونه‌رێكه‌.

دواجار هه‌ردووكیان هونه‌رن و به‌ جۆرێك ده‌گه‌نه‌وه‌ یه‌ك. ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه‌ هه‌ردووكیان هه‌مان شت نین، ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌م سه‌ره‌تا خولیایه‌ك بوو دواتر بووه‌ كارم. ئه‌وه‌ی راستی بێت رێكه‌وتێك روویدا، وه‌ك باسمكرد به‌ر له‌ نۆ ساڵ پرۆژه‌یه‌ك ئاماده‌ده‌كرا به‌ ناوی فیلمه‌كانی ئیسته‌نبووڵ، كه‌ له‌ سێ دیكۆدراما پێكهاتبوو. له‌و پرۆژه‌یه‌دا هاوڕێكانم وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كاریان ده‌كرد و پێیانگوتم تۆ بۆچی هه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌تدا جلوبه‌رگ دروستده‌كه‌یت؟ بۆچی بۆ ئێمه جلوبه‌رگ ئاماده‌ ناكه‌یت؟ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ستم به‌ دروستكردنی ئێكسیسواری پڕۆپ كرد".

دروستكردنی ئێكسیسواری پڕۆپ ئاسان نییه‌. به‌ر له‌ هه‌ر شتێك بیرۆكه‌یه‌.

موڕاد ئەفه، ئەندازیاری جلوبه‌رگی کۆن دەڵێ "ئه‌مه‌ كارێك نییه‌ بتوانی راسته‌وخۆ نموونه‌یه‌ك یاخود جلوبه‌رگێك راسته‌وخۆ كۆپی بكه‌یت.

ئه‌مه‌ ده‌یمه‌نێك یاخود شتێك نییه‌ له‌ شوێنێك دروستیبكه‌یته‌وه‌. واته‌ به‌بێ لێتێگه‌یشتن ئه‌م كاره‌ ناچێته‌سه‌ر. كاتێك جلوبه‌رگێكی تایبه‌ت به‌ سه‌رده‌مێك دروستده‌كه‌یت، سه‌ره‌تا ده‌بێ تێبگه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌م جلوبه‌رگه‌ بۆچی دروستكراوه‌ و چۆن به‌كارهێنراوه‌. ده‌بێ تێبگه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌و شته‌یان بۆچی وه‌ها دروستكراوه‌. ئه‌مه‌ كارێكی ئاسان نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێ بیر له‌ فه‌لسه‌فه‌ی پشت دروستكردنیان بكه‌یته‌وه‌و شاره‌زایان بیت. سه‌ره‌تا قه‌یناخ نه‌بووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكارییان بۆ بكات بۆ دروێنه‌ و داربڕین. یاخود بۆ بۆیه‌كردن و شتی دیكه‌. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر مه‌بەستی دروستكردنی شته‌كان له‌و سه‌رده‌مه به‌ته‌واوی‌ نه‌زانیت ناتوانی ئه‌و كاره‌ بگه‌یه‌نیته‌ ئاستێك. دوواجار ئه‌م كاره‌ لاسایی كردنه‌وه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی من ده‌یكه‌م خه‌می خۆشمی تێكه‌ڵه‌. من حه‌ز به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و فێربوون و شاره‌زابوون ده‌كه‌م."

مه‌هتاب چاكر یه‌كێكه‌ له‌ شاگرده‌كانی موڕاد ئەفه. ئه‌و له‌گەڵ موراد وه‌ك شاگردێك فێری كاره‌كه‌ ده‌بێت.

مه‌هتاب چاكر، شاگرد دەڵێ "خۆم فێری ئه‌و كاره‌بووم. واته‌ نه‌مخوێندووه‌. له‌ لایه‌نی ته‌كنیكی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ نه‌مخوێندووه‌و له‌ ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌كمه‌وه ئاشنای‌ ئێره‌ بووم. هه‌ر هاتم و هاوشێوه‌ی زۆر كه‌سی دیكه‌ سیحری ئێره‌ منی خسته‌ ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه‌. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل كار و ئه‌و شتانه‌ی لێره‌ دروستده‌كرێن هێنده‌ زۆر و تایبه‌تن ئاساییه‌ مرۆڤ بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌رییانه‌وه‌."

مه‌هتاب زۆر دڵخۆشه‌ له‌ شوێنێكی وه‌ها كارده‌كات. له‌ توركیا كاره‌ هونه‌رییه‌كان له‌ رێگه‌ی شاگرده‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بت. ئێره‌ شوێنێكی وه‌هایه‌. كه‌سانی زۆر زانا و ژیر هه‌ن، به‌ڵام گه‌نجانیش كار ده‌كه‌ن.

ده‌توانم بڵێم شوێنێكی تابڵێی خۆش و سه‌رنجڕاكێشه‌.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds