وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • کەباب یاسین
  • شانۆکارانی کورد لە ئەڵمانیا
  • ئەشکەوتی جعێتا
  • منداڵانی بوومەلەرزە
  • منداڵە میوزیکژەنەکان
  • تووپەر زی
  • لەژێر باران سەما دەکەین
  • مێجەرسۆن- حاکمی ئینگیزەکان لە سلێمانی
  • لە بۆرما چی دەگوزەرێ
  • ترێ رەشەی مەریوان
  • عەرەب ئیستەنبوڵ داگیردەکەن
  • شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ.)
  • بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان ژنێکی کوردە
  • دارستانی زەیتوون
  • خاڵی پشکنینی چارلی

مزگەوتی سولەیمانییە لە ئەدرنە

 

یەکێک لەو کەسانەی کە مۆری خۆی لە بیناسازی عوسمانییەکان داوە سینانی بیناسازە. تەنیا مۆری خۆی لێنەداوە، بەڵکو ئەو بە تەنیا شارستانییەتێکی بنیاتناوە. سینانی بیناساز بە دەیان بەرهەمی مێژوویی و ناوازە ناوی خۆی لەنێو لاپەڕەکانی مێژووی جیهاندا بە پیتی زێڕین نووسیوە، ئەو شێوانەی ئەو بەکاریهێناون بۆ بیناسازی ئەم سەردەمەش دەرگایەکی سروش و ڕێنیشاندانە، 
ئەگەرچی زۆربەی کارەکانی ئەو لە ئیستەنبوڵی پایتەختی عوسمانییەکان هەبووە، کارە هونەرییەکانی خۆی لە ئەدرنە کۆتایی پێهێناوە، لەسەر داوای عوسمانیی ئەو سەردەم مزگەوتێکی بێ هاوتای لەو شارە دروستکردوە. بەم کارەیشی لە کێبڕکێی لەگەڵ بیناسازە ئەوروپییەکاندا سەرکەوتووە. مزگەوتی سەلیمیە، کە چەندین ساڵە بەسەر پێیەوە ماوەتەوە، هەموو ئەو کەسانە سەرسامدەکات، کە سەردانی دەکەن.

ئەم شارە هادریانۆپۆلسە،  تاوەکو ساڵی 1361 کە عوسمانییەکان دەستیان بەسەرد گرتووە هەر ئەم ناوەی هەبووە. دواتر ناوی نراوە ئەدیرنە، یاخود شاری سوپاکان. دوای ئەوەی شار دەکەوێتە دەستیان، 
عوسمانییەکان ئەو شارە دەکەنە پایتەختی خۆیان، دوای ئەوەش بنیاتنانی شارەکە دەستپێدەکات. بۆ ئەوەی بگۆڕێت کراسی شارستانییەتێکی لێدادەماڵدرێ و کراسێکی دیکە دەکرێتە بەری. تاجی ئەو کراسەش لەنێوان ساڵانی 1568-1574 لەلایەن سینانی بیناسازەوە دەخرێتە سەری. ئەو ناوە پاشماوەی هەرە گەورەی عوسمانییەکانە. ئەگەر ئەو نەبوایە نیشانەکانی ئەو ئیپراتۆریەتە تاوەکو ئێستا نەدەمان. چونکە سینانی بیناساز بەتەنیا ئەو بینایانەی دروستکردوون و مۆری خۆی لە بیناسازی جیهانی داوە. سینان دوایین ساڵەکانی تەمەنی خۆی ئەستێرەیەک لە سینگی ئاسمان دەکاتەوە و دەیهێنێتە ئەم شارە دایدەنێت. 

ناوەکەی سەلیمیەیە. ئەوکاتە سوڵتانی عوسمانییەکان، کوڕی قانوونی، سەلیمی دووەم، یاخود سەلیمی زەرد، تازە قوبرس لەدەستی ڤێنیس دەرهێنرابوو غەنیمەتەکەی ئەو سەردەم رادەستی سینان دەکرێت بۆ بنیاتنانی ئەو مزگەوتە. سینانی بیناسازیش بەسایەی ئەو، لەبەرانبەر بیناسازە کریستیانەکان دەرفەتێک بەدەستدەهێنێت. بیناسازە کریستیانەکان تا ئەوکات شانازیان بە مزگەوتی ئایاسۆفیاوە دەکرد، کە تاوەکو ئەودەم عوسمانییەکان نەیانتوانیبوو بگەنە ئاستی دروستکردنی گوممەزێکی وەک ئەوان. ئەو شانازییەی ئەوان وەک شێرپەنجەیەک دەبێت لە ناخی سیناندا. دەست بۆ دروستکردنی ئەم گوممەزە دەبات، دروستیدەکات و کوڵی دڵی خۆی دادەمرکێنێتەوە. ئیدی دوای ئەوە ئایاسۆفیا خاوەنی گەورەترین گوممەز نابێت.

ئەنگین ئابانۆزگلوو، مێژووناسێکی شاری ئەدرنەیە دەڵێ "باب و باپیرانمان بەر لە 500 ساڵ شوێنێکی وایان دروستکردوە، کە مرۆڤ باوەڕ ناکات. تەکنەلۆژیای ئەم سەردەمەش ناتوانێ ئاسەوارێکی وەها دروس بکات. بۆیە و نەخشەسازییەکانی ناوەوە

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.391 seconds