وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ئامینە خانی شاعیری رۆژهەڵات
  • سەنگاپوورە سویسرای ئاسیا
  • تووتییەکەی رووها
  • یاری لەگەڵ دۆڵفینەکان
  • حەسەن ڕەشانی، شمشاڵژەنەکەی پێنجوێن
  • برنجە گردی زرێبار
  • یارییە داریینەکان
  • بەعلەبەک شاری رۆژ
  • ژنەکەی حەمامی موفتی
  • نیشانەشکێنی
  • گوندی بەرقەڵا
  • راوی سینگەر لە تورکیا
  • بیگ پاسەکانی لەندەن
  • سەباح زاخۆیی
  • فێستیڤاڵی یارییە کولتوورییەکان

مۆزەخانەی حەیدەر عەلیێڤ

 
یەکێک لە باڵەخانە سەیر و سەرنجڕاکێشەکانی شاری باکو، باڵەخانە سپییەکەی حەیدەر عەلیێڤە، کە لە نێوەڕاستی شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان دروستکراوە، ئەو باڵەخانەیە کە کراوەتە مۆزەخانە شاری باکۆی بە بچووکراوەیی تێدایە، دیزایینی باڵەخانەکە لەلایەن زوها حەدیدی ئەندازیاری عێراقی دروستکراوە، کە یەکێکە لە ئەندازیارە بەناوبانگەکانی عێراق. لەم فیچەرەدا ئەو مۆزەخانەیە دەبینین.

سەنتەر یان مۆزەخانەی حەیدەر عەلیێڤ، یەکێک لە دیارترین و ناوازەترین شوێنە سەرنجڕاکێش و گەشتیارییەکانی باکۆی پایتەختی ئازەربایجانە.
مۆزەخانەکە لەلایەن زوها حەدیدی خانمە ئەندازیاری عێراقییەوە دیزاین کراوە و ئەو دیزاینەرە ساڵی 2014 خەڵاتی باشترین دیزاینی لەلایەن مۆزەخانەی دیزاینی لەندەنەوە لەسەر دیزاینکردنی ئەو مۆزەخانەیە پێدرا.

مۆزەخانەکە بە شێوازێکی ئەندازەیی سەرنجڕاکێش دروستکراوە، لە دەرەوە سەنتەرەکە یەکێکە لە دیارترین سیما شارستانی و سەرنجڕاکێشەکانی ئەو وڵاتەی یەکێتی سۆڤێتی پێشوو، کە ئێستا هەنگاوی گەورە بەڕووی ئاوەدانی و پێشکەوتن دەنێت.
لە رووی دیزاینی دەرەوە، سەنتەرەکە لە شێوەی باڵەخانەیەکی ئاساییدا دروستنەکراوە، زوها حەدید وەک خۆی ئاشکرایکردووە ئەزموونی 40 ساڵ کارکردن و شارەزایی خۆی لە بواری دیزایندا خستووەتە خزمەتی ئەو سەنتەرەوە، کە ئاماژە ئەندازەییەکانی شێوازی باڵەخانەکە وەک شەپۆلەکانی دەریا دەردەخەن.
کاتێک دەچیتە ناو مۆزەخانەکەوە چەندین بەشی جیاواز، بابەتی جیاواز و چیرۆکی جیاواز بۆ گیڕانەوەی مێژوو دەدۆزیتەوە، کە هەریەکێکیان سەرنجت بۆ خۆی دەبات.

نهۆمی یەکەمی مۆزەخانەکە بە چەندین پەیکەری جیاواز و کاری هونەریی جوان، ئۆتۆمبێلی کۆن و تەنانەت کافتیریا بۆ حەوانەوەی سەردانکەران بونیادنراوە، لە کاتێکدا نهۆمەکانی دیکە هەر یەکەیان بەشێکی جیاواز لە بەسەرهاتەکانی ئەو وڵاتە دەگێڕنەوە.
لە نهۆمی دووەمدا، نمایشی کارە مێژووییەکان، کەلەپوور و رابردووی ئەو وڵاتە بەرچاو دەکەوێت.

بەشێکی گەورەی مۆزەخانەکە ئەو مۆکێتانە دایانپۆشیوە، کە دروستکراوی سەرجەم باڵەخانە و بینا بەرز و نایابەکانی ئازەربایجان و شوێنە گەشتیارییەکانە.

لێرە هەموو ئەو نموونانە بەرچاو دەکەون، کە مرۆڤ لە دەرەوە و لە نێو ناوچە جیاوازەکانی باکۆی پایتەختی ئازەربایجاندا دەیانبینێت.

مۆکێتەکان بە شێوازی جیا، بەڵام ئەندازەییانە و ورد، تەواوی وردەکارییەکانی هەموو ئەو شوێنانە بەرجەستە دەکەنەوە کە ئازەرییەکان خۆیان بە جێگەی شانازی و مایەی تێڕامانی دەزانن لە ژیانی خۆیاندا. لەبەردەمی هەر مۆکێتێکدا تابلێتێک دانراوە، بۆ ئەوەی سەردانکەر لە رێگەیەوە تەواوی زانیاری لەسەر مۆکێتەکە دەستبکەوێت.

مۆزەخانەکە بەردەوام سەرنجی گەشتیاران بەلای خۆیدا رادەکێشێت، ئەوانەی دێنە ئێرە بێگومان بە دوای بینینەوەی رابردوو و ئێستای ئەو وڵاتەدا دەگەڕێن، بۆیە زۆر ئاساییە، کە کەسانێک دەبینی لەگەڵ رێبەرە گەشتیارییەکانیاندا سەردانی مۆزەخانەکەیان کردووەتە بەشێک لە پلانەکانیان، بۆ بەسەرکردنەوەی ئازەربایجان.

بەشێکی دیکەی مۆزەخانەکە تایبەتکراوە، بە پێشاندان و نمایشکردنەوەی هەموو ئەو کەلوپەل، جلوبەرگ و قاپ و قاجاخانەی لە کۆنی ئازەربایجاندا هەبوون، کەلوپەلەکان بە شێوازی نوێ نمایشکراون و لەگەڵ هەر یەکێکیاندا زانیاری پێویست لەسەر مێژووەکەی خراوەتە روو.
شوێنێکی سەرنجڕاکێش لە مۆزەخانەکەدا، تایبەتە بە نمایشکردنی ئامێرە مۆزیکییە دێرینەکانی ئازەربایجان.

لێرە لەسەر هەر ستاندێک ئامێرێک دانراوە لەگەڵ ناو و مێژووەکەیدا، کاتێک سەردانکەر دەیەوێ گوێی لە دەنگی ئامێرەکە بێت، لە رێگەی ئاسانکارییەکەوە ئەوەی بە ئاسانی دەستدەکەوێت.

دۆڵەکان، یان بوکەڵەکان، بەشێکی دیکەی نمایشکراوی ناو مۆزەخانەکەن، ئەو دۆڵانە وەک لە ناساندنی گشتییاندا ئاماژەیان پێدراوە، بە سەرەتاییترین هونەرەکانی دەستڕەنگینی و بەرجەستەکردنەوەی کەسایەتییەکان لە ژیانی مرۆڤایەتیدا داندەرێن.
لێرە لە مۆزەخانەکەدا دەیان کەسایەتی جیاواز، راستەقینە و خەیاڵی دۆڵیان بۆ دروستکراوەتەوە و بوونەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران.

ئەوانەی سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن، لە شوێن و جێگەی جیاوازەوە دێن، ئەوان بە دوای بینینەوەی سەلیقەی رابردووی خۆیان و مرۆڤدا دەگەڕێن، بۆیە سەردانەکە بۆ هەموویان جێگەی چێژێکی مەزنە.

ئازەرییەکان شانازییەکی زۆر بە حەیدەر عەلیێڤی سەرۆکی پێشووی خۆیانەوە دەکەن، ئەوان پێیانوایە ئەو سەرۆکە بونیادنەری راستەقینەی وڵاتەکەیان لە دوای سەربەخۆبوونییەوە لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1993. عەلیێڤ هەرچەندە قسەی زۆر لەسەر ساڵانی ماوەی دەسەڵاتدارێتی ئەو هەیە، لە رووی گەندەڵێی حکوومەتەوە، بەڵام لە ماوەی سێ دەیە سەرۆکایەتیکردنی وڵاتەکەیدا، توانی ئارامی بەدەستبهێنێت و بوژانەوەی ئابوریش کارێکی دیکەی سەرنجی ئەو سەرۆکە بووە.

مۆزەخانەکە بە ناوی ئەو سەرۆکەوە کراوە، وەک رێزلێنان بۆ کارەکانی لە ماوەی ژیانیدا، ئەوە وایکردووە بەشێکی بەرچاوی مۆزەخانەکە تایبەتبکرێت بە ژیان و منداڵی و ساڵانی تەمەن و کارەکانی ئەو سەرۆکە.

وردەکارییەکانی ژیانی عەلیێڤ بە سەلیقەیەکی زۆرەوە لەو بەشەدا نمایشکراون، لە رێڕەوی رۆیشتن بەرەو ئەو بەشەی مۆزەکەدا، وێنەیەکی ئەو سەرۆکە کە لە ساڵێکی دیاریکراودا گرتوویەتی پێشاندراوە، دواتریش بە چەندین شێوازی جیا و لە رێگەی بەکارهێنانی دوا داهێنانەکانی تەکنەلۆجیا و ئای تییەوە، ژیاننامەی ئەو و ماڵباتەکەی و کارە گرنگەکانی ژیانی پێشاندراونەتەوە.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.218 seconds