وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ئیدوارد مانێت- نیگارکێشی فەرەنسی
  • هەڵمووت- عاشقێکی ئەڵمانی لە کوردستان
  • قوتابخانەی ئەربیل ئولا
  • خلیسکانەی سەر سەهۆڵ لە ئەڵمانیا
  • باخچەی ئاژەڵان لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان
  • رێستوورانتی کوردی لە بارسێلۆنا
  • کێڵگەی چا لە سریلانکا
  • ئەحمەد گونەشتەکین- نیگارکێشی سەردەم
  • بازاڕی گووم، گەورەترین بازاڕی مۆسکۆ
  • ماسیگرەکانی بەنداوی مووسڵ
  • عەتا موفتی- دەنگی کوردانی لەندەن
  • سیلایف- جیهانی ژێرئاو
  • پارکی نیشتمانی کۆلۆمبۆ
  • ئاگر و ئاسن لە پەیکەرەکانی زوبێر یوسف
  • ئەوڕەحمانی حاجی مارف

هەڵمووت- عاشقێکی ئەڵمانی لە کوردستان

 

هەڵمووت، کەسێکی ئەڵمانییە، ئەو کۆلیژی ئەندازیاری تەواوکردووە، دوای ئەوە لە تەمەنی گەنجی عاشقی کچێک دەبێ، بەڵام کچەکە لەگەڵی بەردەوام نابێ، بۆیە سەری خۆی هەڵدەگرێ روو لە باکووری کوردستان دەکات، ئەو ئێستا لە گوندی حەسەنانی میدیاتە، لەوێ لە دامێنی چیای جوودی لە گوندێکی ئاشوورییەکان دەژی، سەرەتا وایانزانیووە سیخوڕە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، شەقامەکانی ئەو گوندە پاکدەکاتەوە، لەم فیچەرەدا ژیانی هەڵمووت دەبینن.

ئەو خەڵکی ئەڵمانیایە و تەمەنی 58 ساڵە، لە وڵاتەکەی خۆیدا دوو زانکۆی تەواو کردووە، بەڵام ئێستا لە دامێنی چیای جوودی بەدوای ئارامیدا دەگەڕێ.

ناوی ئەو هەڵمووتە، لە ئەڵمانیا ئەندازیارێکی باش بووە، لە گەنجیدا دووچار و ئەڤینداری کچێک بووە، بەڵام ئەڤینەکەی ئەو سیس بوو و ژاکا، گوێی لە دەنگێک بووە کە پێیگوتووە ئەڤینی راستەقینەی تۆ عەشقی ئەو کچە نییە.

هەڵمووت، دەڵێ "لە ساڵی 1984-1985 هەڵەیەکم لە ژیانی خۆمداکرد، لەگەڵ کچێک ژیام، بەبێ هاوسەرگیری بەیەکەوە دەژیاین، بەڵام ئەو شتێکی دیکەی لەسەردا هەبوو، ئەگەر خوداویستی لەسەربوایە ئێستا منداڵم هەبوو".

خودا رێگەیەکی لەبەر واڵاکرد و ئاراستەی کوردستانی کرد، هەرچەندە هاتنی بۆ ئێرە سەخت بوو، ئەم چیا و چۆڵە بووە چارەنووسی ئەو.

هەڵمووت پەیامی دڵی خۆی دەڵێت و پێیوایە خوا رێنمایی کردووە روو لە باکووری کوردستان بکات "خودا پێیگوتم ئەوە چارەنووسی تۆیە، دوای ئەوەی خوێندنم تەواوکرد بە مۆتۆرسکیلێک رووم لەو ناوچە کوردیانە کرد، یەکەمجار کە هاتم هیچ شتێکم نەدەزانی و هیچ کوێیەکم پێنەدەزانی، هەموو شتێک، کتێبەکانیش لێرە هەمووی بە تورکی بوون، گەیشتمە میدیات لەوێ بە ئاشووری قسەیان دەکرد،  بە ئارامی  و کوردی و تورکی، هەستمکرد قسەکردن بە تورکی لەو ناوچەیە کەم بووەوەو کوردی زیاتر قسەی پێدەکەن".

هەڵمووت ئیدی لەم  کێوانەی کوردستان گیرسایەوە، سەرەتا دەیەویست ئەو جوگرافیا و کۆمەڵگایە بناسێت، چونکە ئیدی ئێرە بووبووە وڵاتی ئەو، زۆرجار کەسی وا هەبوونە بەهەڵە لەو تێگەیشتوون و وایان زانیوە سیخوڕە.

ئەو دەڵێ "لەم ناوچەیەدا مۆتۆڕەکەمیان تێکدا، دەیانگوت هەموو شتێک ئێمەین، ئێمەین تۆ دەپارێزین و باشین، منیان بە دوژمنی کورد زانی و دەستگیریان کردم، بەڵام ئێستا هەندێکیان منیان خۆشدەوێ، یەکێک لەو کەسانەم لە ساڵی 2015دا بینیەوە گوتی بمبوورە".

ئەو ئێستا لە گوندی حەسەنا-ی دامێنی چیای جوودیە، گوندی ئاشوورییەکانە، هاوینان چەند ماڵێکی بۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بە یەکجاری دەستبەرداری گوندەکەیان نەبن دێن لیرە دەمێننەوە. هەڵمووت وەک دەروێشێک کارەکانی ئەوان ڕایی دەکات، هەندێکجار زبڵ و خاشاکی نێو گوندەکە کۆدەکاتەوە، ئاشووری و ماڵباتە کۆچەرییە کوردەکان بوونەتە دۆست و هاوڕێی ئەو بە ئازادی خۆی دەسوڕێتەوە و پەیوەندی لەگەڵ دروستکردوون، هەڵمووت ماوەی چواردە ساڵە هەرچوار پارچەی کوردستان گەڕاوە. هەرچەندە ئەو دۆستە کوردەکانی خۆی خۆشدەوێ، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێ چەند ئامۆژگارییەکم بۆیان هەیە.

هەڵمووت دەڵێ "تاوەکو ئیستا کورد زۆر دڵی بە دوژمنەکانی خۆی خۆشە. بەڵام بۆ خۆیان دوژمنی یەکدین و حەز بە کوشتنیان دەکەن، بەڵام ئومێدم هەیە کە کوردستان ئاوا ببێت".

هەڵمووت دەڵێ هەموو گۆرانییە کوردییەکان لەسەر ئێش و ئازارن و پێویستە ئیدی گۆرانی بە کەیف و شادی بڵێن، هەروەها ئەو لەنێو هونەرمەندە کوردەکان زیاتر حەز بە دەنگی شڤان پەروەر دەکات، بەڵام هەموو کاسێتەکانی شڤان پەروەری لێ سەندراونەتەوە.

هەڵمووت زۆر گوێ لە شڤان پەروەر دەگرێ دەڵێ "دەنگی شڤان پەروەر زۆرخۆشە، رەنگبێ رۆژێک گۆرانییەکی ئەویش بڵێمەوە، بەڵام تورکەکان گۆرانییەکانیان بردم و هەموو شتێکیان ون کردم، جارێکی دیکە کۆمنەکردنەوە".

گۆرگیسی هاوڕێی هەڵمووتیش لە گوندی حەسەنانە، ئەو ئاشوورییە، دوای ئەوەی ئاشوورییەکان گوندەکەیان بەجێهێشت و روویان لە ئەوروپا کردووە، ئەو دەستبەرداری گوندەکەی نەبووە و  ماوەتەوە.

گۆرگیس، ئاشووری گوندی حەسەنان دەڵێ "23 ساڵە گوند چۆڵ بووە، ئێمە ئێستا دێری گوند  نۆژەن دەکەینەوە  و  هشێتا تەواو نەبوووە، لێرە ئێمە ئازادانە بیرەباوەڕی خۆمان دەڵێین و کاری خۆشمان دەکەین". گۆرگیس دەڵێ هەڵمووت بۆ  خۆی و گوندەکەیشی وەک دیارییەکی خودا وایە. "زۆر دڵخۆشین لەگەڵ ئەو، رامان گۆڕیوەتەوە و بەیەکەوە دەردەدڵی زۆرمان کردووە، ئەو وەک مژدانەی مەسیحە بۆ خەڵکەکە".

ئەڤین و ئارامی هەندێکجار لە دامێنی چیای جوودی و هەندێکجاریش لەژێر رەشماڵی کۆچەرییەکان، لە چیای و چۆڵەکانی باکووردا   بۆتە پەناگە بۆ هەڵمووت، بەڵام رەنگە ئەو بێدەنگانە روو لە وڵاتێکی دیکە بکات، وڵاتێک کە بە خەونەکانی ئەو رازاوەتەوە.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.281 seconds