وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • قەڵای بلانکن شتاین
  • جووەکانی ئاکرێ
  • گەلی شێرانە
  • فێستیڤاڵی دۆکۆمێنتا
  • رۆمی-یاریزانی فریستایل
  • سیدی بووسەعید- شاری هێلکەیی
  • گۆشتی ووشتر لە هەولێر
  • گەورەترین ئەشکەوتی خوێ لە تورکیا
  • ئامەد- شاری شارستانییەتەکان
  • پێشانگەی پێڵاوی رۆژهەڵاتی
  • پێنجوێن. شاری ئاسن
  • هێشتا ژیان رۆشنە
  • غەنی، میوزیکژەنی رۆژئاوا
  • خاڵە عیسمەت، دۆستی پشیلە
  • لاوکبێژەکانی ئەرزڕووم

سیدی بووسەعید- شاری هێلکەیی

 

سیدی بوو سەعید، شارە گەشتیارییەکەی وڵاتی تونس، زۆربەی خانووەکانی لە شیوەی هێلکەیی و بە هەردوو رەنگی شین و سپی دروستکراون، مێژووی دروسکردنی ئەو شارە بۆ سەدەی 14 دەگەڕێتەوە، ساڵانە هەزاران گەشتیار لە سەراسەری جیهان روو لەم شارە دەکەن، بەشێکی زۆری ئەوروپییەکانیش بۆ پشووی هاوینە روو لە تونس دەکەن و سەردانی ئەو شارە دەکەن، لەم فیچەرەدا ئەم شارە دەبینین.

سیدی بوو سەعید شارە سپی و شینەکەی تونس، شارێک سیما و تایبەتمەندی جیاوازترە لە شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، ساڵانە هەزاران گەشتیار لە سەرانسەری جیهان سەردانی دەکەن، شێوازی باڵەخانە و دیزاین و رەنگە جیاوازەکانی وایکردووە گەشتیاران کاتێک سەردانی تونس دەکەن بەبێ بینینی ئەم شارە گەشتەکەیان تەواو نەکەن.

ئیگۆ پاگی، یەکێک لە گەشتیارەکان و سەردانی ئەو شارەی کردووە دەڵێ "یەکەمین سەردانمە بۆ ئێرە لە کتێبەکان سەبارەت بە کەنارەکان و خانووەکان و هەموو شتەکانی دیکەم خوێندووەتەوە، زۆر جوانە بەتایبەتی بۆ لاوەکان بۆ خۆشەویستی بۆ خۆشی هەموو شتێک خۆشە بۆیە من لێرەم".

سیدی بوو سەعید بەدووری 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی تونسی پایتەخت، مێژووی دروستکردنی ئەم شارە بۆ سەدەکانی 14 و 15 دەگەرێتەوە، پیشەی دەستی یەکێک لە پیشە بەناوبانگەکانی ئەو شارەیە، کە بژێوی سەدان پیشەوەری لەسەرە.

هەرچەندە شارەکە لەناوچەیەکی بەرزی بەردەڵان هەڵکەوتووە، بەڵام خاوەن چەندین شوێنەواری سەرنجڕاکێشە و هونەرێکی بەرزی تەلارسازی تێدابەکارهاتووە، خانووەکانی هێلکەیین و زۆربەیان رەنگیان شینە، دەرگاکانیان نەخش و نیگاری ناوازەیان لەسەر نەخشێندراون، ئەمانەش بوونەتە هۆکارگەلێک بۆ ئەوەی جگە لە گەشتیاری بیانی ساڵانە هەزاران گەشتیاری نێوخۆیش رووی تێبکەن.

یەحیا قەدوسی، گەشتیارێکی دیکەیە دەڵێ "ساڵانە دێمە ئێرە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەم سیدی بوو سەعید زۆر جوانە بازارێکی بچووکی زۆر جوانی هەیە بۆ کرینی پێداویستیەکان و دیاری و یادگاری، کافێی زۆر جوانی لێیە جێگایەکی زۆر جوانە".

ناوی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەبوو سەعید باجی کە کەسایەتییەکی نێوداری ناوچەکە بووە، ناوبانگێکی دیکەی ئەو شارە زۆری کافتریا و قاوەخانەکانە، کە گەشتیاران بە جۆرەها قاوە و چای سەوز و چای بە بندق و ناوکی گەڵای جۆراوجۆر ئاشنا دەکات، سەرباری زۆری ژمارەی قاوەخانەکان، بەڵام سەرجەمیان جمەیان دێت لە گەشتیار.

عەبدولحەق محەمەد، کارمەندی قاوەخانەیەکە دەڵێ "کارەکە زۆر باشە گەشتیاری ناوخۆییشمان هەیە کە تونسیەکانن، ئەوە جگە لە جەزائیری و فەلەستینی و عێراقیەکان، لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و وڵاتە بیانییەکان گەشتیار دێن وەک فەرەنسییەکان کە خۆشەویستی تایبەتیان هەیە بۆ تونس هەست دەکەن لە وڵاتی خۆیانن، سیدی بوو سەعید بوتە براندێکی جیهانی بۆ گەشتیاران".

یەکەمین کەس کە پێشوازیت لێدەکات ئەم گوڵفرۆشانەن بە روویەکی خۆشەوە بەخێرهاتنت دەکەن و گوڵێکی یاسەمینت پێدەفرۆشن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە ساڵانە دەیان تۆن گوڵی یاسەمین لەو شارە بفرۆشێت.

زۆربەی شارەکانی تونس کەوتوونەتە کەناری دەریای سپی ناوەراست شارە سپی و شێنەکەی تونس یەکێکە لەو شارانە بەڵام سەرنجڕاکێشی و سەلیقە هونەریەکەی لە دیزایینی ئەو شارەدا وایکردووە نێوبانگی زیاتر لەو وڵاتە پەیدا بکات.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.188 seconds