وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • تووتنی مەریوان
  • ئاوی کانی سپی زەمزەمی ئیزدییەکانە
  • پەیڕەوانی ئایینی هیندۆسی
  • مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک
  • ئیبراهیم بەرازی، ئەسپسواری کورد
  • ئەمریکییە رەسەنەکان
  • وەستا ئەمین هەورامی
  • خەونەکەی مارتن لۆسەر کینگ
  • مەلا حەسەن دزلی
  • کەشتی ژنان لە دەریای مەڕمەڕە
  • عەزیزی ماملێ بولبولی قەڵادزێ
  • قوڕپێوان لە یادی عاشوورا
  • محەممەد عارف جزیری، دەنگی چیا
  • کۆچی شاسوار-بۆ رۆحی شەهیدێک
  • ئاسنگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان

سکایدایڤ، خۆهەڵدان لە ئاسمانەوە

 

سکایدایڤ یەکێکە لە یارییە سەرکێشییەکان، کە یاریزان لە بەرزیی زیاتر لە چوار هەزار مەتر لەنێو فرۆکە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، ئەو یارییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1911 لەلایەن گرانت مۆرتۆن ئەنجامدرا، لە فیچەرێکی چاوی رووداودا ئاڵا شاڵی لە بەرزیی چوارهەزار و دووسەت مەتر خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، با بەیەکەوە لە ئەڵمانیاوە دیمەنی خۆهەڵدانی ئاڵا شاڵی ببینین.

ئێرە ژووری خۆئامادەکردنی پەڕەشوتەوانەکانە. لێرە هەموویان سەرقاڵی خۆئامادەکردنن، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ نمایشێکی جوان لە ئاسمانی شاری مارل لە ئەڵمانیا بکەن.

پێشئەوەی خۆیان هەڵبدەن، لەلایەن کەسێکی پسپۆرەوە راهێنانیان پێکراوە، هەروەها چەند خولەکێک بەر لە خۆهەڵدان راهێنانیان پێدەکرێت.

دەمەوێ ئەو یارییە تاقیبکەمەوە، کە پێیدەگوترێ سکای دایڤ، ئەگەر لە بەرزایی 4000 مەتر خۆم فڕێبدەمە خوارەوە، چ هەستێکم دەبیت.

لە ساڵی 1912 نەقیبێکی جەیشی ئەمریکی بە ناوی ئەلبێرت بێری، لەسەر شاری میسۆری لە ئەمریکا خۆی فڕێدایە خوارەوە، کە چەندین پاسەوانی تایبەتی بۆ دانرابوو. دوای ئەوە وەکو وەرزش و هەروەها لە جەنگەکانیش بەکارهاتووە.

ئەو کەسانەی دەیانەوێ لەم وەرزشە بەشداریبکەن، دەبێ تەمەنیان لە سەرووی 14 ساڵی و کێشی لەشیان 85 کیلۆگرام بێت، هەروەها نابێ بەرزی باڵایان لەمەترێک و نیو کەمتربێت.

ئەوانەی یەکەمجاریانە بە هاوکاری راهێنەرێک خۆیان هەڵدەدەن. دیتەر، 30ساڵە راهێنەری خۆهەڵدانە لە ئاسمان، تاوەکو ئێستا 15 هەزارجار خۆی لە ئاسمانەوە فڕێداوە.

دیته‌ر كیرش، دەڵێ "پیشه‌ی خۆهه‌ڵدانم به‌ په‌ره‌شوت هه‌ڵبژارد، كاتێك وێنه‌‌ی كه‌سێكم بینی، كه‌خۆی له‌ فڕۆكه‌‌وه‌ هه‌ڵده‌دا بەبێ ترس و خەندە دەکات، به‌وه‌ زۆر سه‌رسامبووم. گوتم ده‌مه‌وێت ئه‌و هه‌سته‌م هه‌بێت. تائێستا پانزه‌هه‌زارجار خۆم هه‌ڵداوه‌، لەئاسمان هه‌ست به‌ خۆشیه‌ك ده‌كه‌م، كه‌ نامه‌وێت لەبیری بكه‌م. ده‌مه‌وێت هه‌میشه‌ دووباره‌ی كه‌مه‌وه‌ . ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ خۆم هه‌ڵده‌ده‌م، كه‌ده‌توانن خۆیان هه‌ڵده‌ن، واتا ده‌كه‌س پێكه‌وه‌ خۆمان هه‌ڵده‌ده‌ین و له‌ ئاسماندا پێكه‌وه‌ی دیمەنی سەرنجڕاکێش دروستدەکەین".

دیته‌ر و گروپه‌ی خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن، دەیانەوێ بچنە نێو فڕۆکەکە. ئەو کەسەی ئەمڕۆ هاوکاری من دەبێت، ناوی مۆریتسە، ئەو چوارساڵە راهێنەری سکای دایڤە، پێمدەڵێ چۆن هاوسەنگی لەشم لە بۆشایی ئاسمان رابگرنم. هەست بە دڵەراوکێیەکی زۆر دەکەم، دەبێ جارێکی دیکە منداڵەکانم ببینمەوە، دەترسم بکەوم و بمرم. 

تۆماس ڤینته‌ر دەڵێ "ڕێكخراوه‌كه‌مان 50ساڵه‌ دامه‌زراوه‌. ئێمه‌ نزیكه‌ی سێسه‌ت ئه‌نداممان هه‌یه‌، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی هه‌بێت ده‌توانێت راهێنان وه‌رگرێت و بروانامه‌ی خۆهەڵدان بە پەڕەشووت بەدەستبێنێ و ببێتە مامۆستا. هونەری خۆهەڵدان پەنجا بۆ شەست چرکەیە، ئەویش پێشئەوەی پەرەشووتەکە بکەیتەوە، ئەو ماوەیە هەست بەفڕین دەکەی، ئەم هەستەشە واتلێدەکات بەردەوامبی".

هەرکەسێک دەفڕێ دەبێ جلوبەرگ و کڵاوی تایبەتی یارییەکە بپۆشێ. تیمەکەمان لە 17 کەس پێکهاتبوون، بەفڕۆکەکە بەرزبووینەوە، لە ماوەی 20 خولەک 4200 مەتر بەرزبووینەوە.

کاتێک دەرگەی فرۆکەکە کرایەوە، بەردەوام گوێم لە تەپەی دڵم بوو، تاوەکو خۆم فڕێدا.

دوای ئەوە خۆمان فڕیدا، 50 چرکە لە بۆشایی ئاسمان، وامدەزانی یەک کاژێرە بە ئاسمانەوەم، تەنیا بیرم لای ئەوەبوو کەی بەرزەوی دەکەوم و دەمرم.

وەردەوردە لە زەوی نزیکبووینەوە، کاتێک پەرەشووتەکەمان کردەوە هەستم بە ئارامیکرد.

مۆریتس، دەڵێ "کاتیک خۆمان هەڵدا، زۆربەباشی هاوسەنگی لەشت راگرت، باش فڕین و زۆرباش نیشتینەوە". مرۆڤ هه‌میشه‌ هه‌وڵیداوه‌ بفرێت، بۆ ئه‌وه‌ش سنووری تواناكانی  خۆی به‌زاندوه‌، من 50 چرکە فڕیم، رەنگە دووبارەی بکەمەوە.




کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.281 seconds