وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ئیدوارد مانێت- نیگارکێشی فەرەنسی
  • هەڵمووت- عاشقێکی ئەڵمانی لە کوردستان
  • قوتابخانەی ئەربیل ئولا
  • خلیسکانەی سەر سەهۆڵ لە ئەڵمانیا
  • باخچەی ئاژەڵان لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان
  • رێستوورانتی کوردی لە بارسێلۆنا
  • کێڵگەی چا لە سریلانکا
  • ئەحمەد گونەشتەکین- نیگارکێشی سەردەم
  • بازاڕی گووم، گەورەترین بازاڕی مۆسکۆ
  • ماسیگرەکانی بەنداوی مووسڵ
  • عەتا موفتی- دەنگی کوردانی لەندەن
  • سیلایف- جیهانی ژێرئاو
  • پارکی نیشتمانی کۆلۆمبۆ
  • ئاگر و ئاسن لە پەیکەرەکانی زوبێر یوسف
  • ئەوڕەحمانی حاجی مارف

رۆمی-یاریزانی فریستایل

 

رۆمی مێردمنداڵێکی دهۆکە، زۆر ئارەزووی لە تۆپی پێیە، بەردەوام راهێنان دەکات، زۆرجار لە ماڵەوە ڤیدیۆکانی تۆماردەکەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە، ئەمەش سەرنجی زۆر کەسی بۆخۆی راکێشاوە.

رۆمى عه‌بدولحه‌مید، فریستایل دەڵێ "ئەو تەکنیکەی بەکاری دێنم، پێی دەڵێن فریستایل، رۆژانە سێ بۆ چوار کاژێر راهێنان دەکەم، لەو شوێنانە ڤیدیۆی خۆم تۆماردەکەم".

رۆمی بەردەوام ماڵەوە تێکدەدات و چونکە بە تۆپ لە ماڵەوە یاری دەکات، بەڵام ماڵەوەیان بە تەواوی ههاوکاری دکەەن بۆ ئەوەی بەهرەکانی پێش بخات.

شڤان عه‌بدولحه‌مید،  برای رومى دەڵێ "زۆر شتی تایبەتمان بۆ کڕیوە، زۆرجار دراوسێکانمان بەژی تەپە تەپ، ناڕەحەت دەبن، بەڵام ئێمە پشتیوانی دەکەین، بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجی خۆی".

رۆمی قوتابی پۆڵی نۆیە و لەلایەن هاوڕێکانی زۆر خۆشەویستە، زۆرجار بە نمایشە سەرنجڕاکێشەکانی دەبێتە جێگەی دەستخۆشی هاوڕیکانی

بەهرەکانی رۆمی وایکردووە، کە لەلایەن مامۆستاکانی خۆشەویست بێت، چونکە لە وانەکانیشی سەرکەوتووە. وارگر قەهار مامۆستایەکی رۆمییە دەڵێ "هەموومان ریز لە رۆمی دەگرین، چونکە لە تۆپی پێ بەهرەمەندە و لە وانەکانیشی زیرەکە".

رۆمی لە ئەکادیمیای دووبان وەکو یاریزان لەژێر دەستی سەرپەشتیاری زانستی راهێنانی تۆپی پێ دەکات، ئەو رۆژانەی ئەکادیمیاش نەبێت راهێنانی تایبەتی پێدەکەن.

بەختیار ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری ئەکادیمیا دەڵێ "ئەو رۆمییەی پێشتر نەماوە، رۆمییەکی گەورەتر دیارە، ئەو سیستەمەی پێشتر بۆ خوێندن و تۆپی هەیبوو، هەمووی گۆڕاوەو بەرەو پێش چووە".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.187 seconds