وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • جەژنی مردووان لە پۆڵەندا
  • گوندەکانی کوردستان-وەرتێ
  • قەڵای پشت قەڵا
  • ئەشکەوتی هەزارمێرد
  • کێ تاڤگەی باداوانی بینیووە؟
  • پەرلەمانی بۆسنیا
  • کاوەی ئەحمەد میرزا
  • مامۆستاکەی موعەممەر قەزافی
  • گوندەکانی کوردستان-زەڵم
  • ئەسپەکانی ئاگری
  • پەرتووکە کۆنەکان
  • ماڵمۆ بەهەشتی گەشتیاران
  • راوە ماسی لە ئاگری
  • پرۆگرامی ئایلیپ
  • کۆشکی سیجوون لە کۆریای باشوور

پەرلەمانی بۆسنیا

 
پێشهاتنی عوسمانییەکان لە بۆسنیا هەندێک کەس کاتۆلیک و ئەوانی دیکەش ئۆرتۆدۆکس بوون، کە هەردووکیان سەر بە ئایینی مەسیحین، بەڵام دواتر بەشێکی زۆریان چوونە پاڵ عوسمانییەکان و ئایینی ئیسلامیان هەڵبژارد. بەڵام ئەمە هەر وا بە ئارامی نەمایەوە و چەندین جەنگی ناوخۆیی لەنێو ئەم ئاینە جیاوازانەدا روویدا، تاوەکو ئەم ساتەش لەسەر شەقام و سیاسەتی وڵاتەکەش رەنگدانەوەی هەیە.

"ئەمە پەرلەمانی بۆسنیایە، لە ساڵی 1992 لەکاتی جەنگی ناوخۆیی تەختکراو دواتر شاژنی وڵاتی نەرویژ خەرجییەکانی دروستکردنەوەی لە ئەستۆ گرت. ئێستا یەکێکە لە نوێترین و گەورەترین بیناکانی پەرلەمان لە ئەورووپا. لەکاتی جەنگەکاندا ئۆرتۆدۆکسەکان لایەنگیری سربیایان کرد و کاتۆلیکەکانیش کرواتیا، زۆرینەی موسڵمانەکانیش لە بۆسنیا بوون بێگومان. ئەم ئاینانە وایکردووە سێ نەتەوەی جیاواز دروستبێت. تەنانەت بە ناو و شێوازی گۆڕەکانیش دەزانی کێ سەر بە کوێیە. لە نێو سیاسەتیشدا بێگومان ئەم جیاوازییە زۆر روونە، ئێمە لێرە وەک ئەوەیە سێ حکوومەتمان هەبێت لەنێویەک پەرلەماندا. لێرە بڕیارەکان هەمووی دەبێت رەزامەندی سێ لایەنی لەسەر بێت، گەر لایەنێک رازی نەبێت ئەوا پووچەڵدەبێتەوە. سێ حیزبی جیاواز دەستەڵاتیان بەدەستە SDA بۆسنی واتە موسڵمان، HDZ کرواتی واتە کاتۆلیک و SNDS ئۆرتۆسۆکس واتە سربی. لێرە دەستەڵاتیش لەنێو ئەم سێ پارتە بەشدەکرێت و هەرجارەی یەکێکیانن دواتر دەیگۆڕنەوە. پەرلەمانتارەکان دادەنیشن و مانگانە چەند جارێک لە رێی تەلەفزیۆنەوە دانیشتنەکانیان راستەوخۆ بۆ خەڵک دەگوازرێتەوە، بەڵام لە راستیدا زۆربەی رێکەوتنەکان پێشتر لەنێوان حزبە گەورەکاندا کراوە. ئەنجوومەنی نوێنەرانمان هەیە کە زۆر لە گفتوۆ و رێکەوتنەکانی تێدائەنجام دەدرێن. ئەمە شوێنی تایبەتە بە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان، کە زۆرجار لەکاتی هەڵبژاردنەکان بەکاردێت. ئەم هۆڵە گەورەیەش زۆرکەم بەکاردێت، بەڵام بۆ گفتوگۆ کراوەکان هەندێکجار بەکاریدەهێنین. لە پەرلەمان 42 کورسی هەیە، بەڵام گرنگ نییە کاملا دەنگی زیاتری هەبێت، چونکە هەموو بڕیارێک هەر دەبێت رێکەوتنی هەر سێ لایەنەکەی لەسەر بێت ئەگینا پەسەند ناکرێت".

دێنیز چالێنجەر یەکێکە لەوانەی بۆ بەڕێوەبردنی بەشێکی سەراییۆڤۆ خۆی هەڵبژاردووە و زۆرترین دەنگی هێناوە، ئەو سەر بە پارتی دیموکرات کافرۆنتایە و زیاتر باسی سیستمی پەرلەمانی بۆسنیامان بۆ دەکات.

دێنز چالێنجەر، ئەندامی پارتی دیموکرات کافرۆنتا "من خەڵکی سەرایڤۆم و لێرە نەبێ ناتوانم لە هیچ جێیەکی دیکە بم، بەڕاستی دەمەوێت زۆر شت بگۆڕم و زۆر شت چاکبکەم.  هەڵبژاردنی پەرلەمان 4 ساڵ جارێکە و هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیش دوو ساڵ جارێک. دەبێت لە بری حزبایەتی و نەتەوەپەرستی زیاتر ئیش بۆ خەڵک بکرێت و پارتەکانی دیکەش وەک پارتەکانی دەستەڵات بتوانن گەورە ببن بێئەوەی رێگەیان لێبگیرێت. ئەمە وڵاتێکە هیچ شتێکی ئاسایی نییە، نە مووچە، نە کار زۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتە برسین. گەندەڵییەکان دەبێت کۆتاییان پێبێت و ئیتر پێویست نەکات، گەنجەکانمان بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بڕۆن لەبەرئەوەی لێر نە کاریان دەستدەکەوێت و نە دەتوانن هیچ بگۆڕن. هەموو بڕیارەکان هەر ئەو حزبە گەورانە دەیدەن و خۆیا گەندەڵی دەکەن ، خەڵکەکە لەوە بێزاربووە".

بڕیاردان و حکومەت لە بۆسنیا هێرتزێگۆڤینا هەندێکجار هێندە ئاڵۆزە، زۆر لە دانیشتووانیش بە بێزارکەری دەبینن.

ئیسمار ڤێزۆڤیج، خەڵکی بۆسنیا "ئەم وڵاتە 20 ساڵە لە گەشەکردندا لە جێی خۆیەتی و هیچ بەرەوپێش ناڕوات. تەنها قوربانیش لە سەرجەم ئەم یارییە سیاسیانەدا بەداخەوە خەڵکی داماوە. ئەم سیستەمە هێندە ئاڵۆزە خۆشمان سەری لێدەرناکەین. حیزبەکان بە سەرە دێنە سەر حوکم و چی بۆ بەرژەوەندی خۆیان باشە ئەوە دەکەن. رێگا بە گەنجی بەتوانا نادەن گۆڕانکاری لە سیستەمدا بکات. ئەم جیاوازییە لەنێوان بۆسنییەکاندا تاکەی وا بە زەقی دەمێنێت، ئیسلام یا ئۆرتۆدۆکس یا کاتۆلیک خۆ ئێمە هەموو خەڵکی یەک وڵاتین".

ئەم شێوازەی بەڕێوەبردن لە بۆسنیا لە رێککەوتننامەی دایتۆن لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دانراوە، تاوەکو لە دوای جەنگ هەر سێ لایەنەکەی ئەم وڵاتە رازی بکات.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.156 seconds