وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پێنجوێن. شاری ئاسن
  • هێشتا ژیان رۆشنە
  • غەنی، میوزیکژەنی رۆژئاوا
  • خاڵە عیسمەت، دۆستی پشیلە
  • لاوکبێژەکانی ئەرزڕووم
  • پەرستگەی رەهبان هورمز لە ئەلقووش
  • جلوبەرگ و پێڵاوی کوردی
  • فێستیڤاڵی گەلان
  • هێزێکی سروشتی
  • پیاوە سپییەکە
  • مزگەوتی سولەیمانییە لە ئەدرنە
  • گەڕان بە دوای کەنگرۆکدا
  • شوێنپێی دایناسۆرەکان
  • قارەمانێتی پێشمەرگە
  • دروستکردنی تەحین

بەهەشتی عەدەن

 

لە باشووری عێراق شارۆچکەیەک هەیە بە ناوی گەرنە، کە لەلایەن خەڵکی عێراق پێی دەگوترێ بەهەشتی عەدەن، چونکە بەپێی گێڕانەوەکان لەوێ باوکە ئادەم و دایکە حەوا یەکدییان گرتووەتەوە، هەر لەم شارۆچکەیە هەردوو رووباری دیجلەو فورات یەکدەگرن و بەنداوی عەرەب پێکدێنن، ئەوێ سروشتێکی ئاوی سەرنجڕاکێشی هەیە، بەڵام بەهۆی گرژییەکانی عێراق گەشتیار کەم سەردانی دەکەن.


لەم خاڵەدا سنووری شارستانییەتی وڵاتی نێوان دوو رووبار یان میزۆپۆتامیا کۆتایی دێت، چونکە لێرەدا هەردوو رووبارەکە دەبنە یەک، دوای ئەوەی سەدان کیلۆمەتر دەبڕن لە نێوان تورکیاو سوریاو عێراق.

ئێرە شارۆچکەی گەرنەیە لە باشووری عێراق، ئەو شوێنەی کە تێیدا هەردوو رووباری دیجلەو فورات یەکدەگرن و شەتولعەرەب پێکدەهێنن.

رووباری فورات لە سەرچاوەکەیەوە لە تورکیا هەتاوەکو ئێرە لە باشووری عێراق 2940 کم دەبڕێ و بە نێو زیاتر لە 24 شاردا گوزەر دەکات، لە هەرسێ وڵاتی تورکیاو سوریاو عێراق، هەرچی رووباری دیجلەشە هەتا دەگاتە لای دەستە خوشکەکەی 1718 کم دەبڕێ و بە نێو 14 شاردا گوزەر دەکات.

شارەزایان، ئێرە بە ناوەندی کۆکەرەوەی هەموو سەرچاوە ئاویەکانی ناوچەکە دادەنێن، تەنانەت بەفراوی چیاکانی کوردستانیش لە رێگەی هەر پێنج  رووبارە سەرەکییەکەی کوردستانەوە کە دەڕژێنە دیجلەوە بەم وێستگەیەدا تێپدەپەڕن تا لە رێگەی شەتولعەرەبەوە بۆ هەمیشە تێکەڵ بە کەنداو دەبن.

بە هۆی یەکگرتنی هەردوو رووبارەکەوە شەتولعەرەب پێکدێت، ئەویش یەکێکە لەو موعجیزانەی کە سروشت لەم ناوچەیەدا بەرجەستەی کردووە، دوای بڕینی 203 کم دواجار شەتولعەرەب تێکەڵ بە کەنداو دەبێ.

یەکگرتنی هەردوو رووباری دیجلەو فورات لەم شوێنەدا، لە دێر زەمانەوە کەشێکی پیرۆزی بە ناوچەکە بەخشیووە، دەگوترێ سەرەتاکانی شارستانییەتی مرۆڤاییەتی لێرەوە دەستیپێکردووە، شارەزایانی بواری ئەفسانە ناسی ئێرەیان بە بەهەشتی عەدەن ناوبردووە، ئەو شوێنەی مرۆڤایەتی تێدا لەدایکبووە.

ئەوانە تەنها قسەی زارەکی نین بەڵکو لەسەر ئەرزی واقیعیش دیمەنەکان پاڵپشتی ئەو بۆچونانە دەکەن.

ئەم دارە پێیدەگوترێ داری ئادەم، بە پێی قسەی خەڵکی ناوچەکە هەزاران ساڵ تەمەنییەتی، دارەکە دروست لە نزیکی شوێنی یەکگرتنی هەردوو رووباری دیجلەو فوراتە، خەڵک دەڵێن لێرەدا ئادەم و حەوا یەکدیان بینییەوە دوای ئەوەی لەلایەن خوداوە لە بەهەشت دەردەکرێن.

ئەبوو عەلی، دانیشتووی گەرنە دەڵێ "ئێرە شوێنی بەیەکگەیشتنی هەردوو رووباری دیجلەو فوراتە، ئەوە فوراتە ئەوەش دیجلە و ئەوەش شەتولعەرەب، ئەم شوێنە شوێنی بە یەکگەیشتنی دوو رووبارەکەیە، حەزرەتی ئادەم و حەوا لێرە بە یەکگەیشتنەوە دوای ئەوەی لە بەهەشت دەرکران، دواتر پێغەمبەر ئیبراهیم سەردانی ئێرەی کرد و لەم شوێنە پیرۆزەدا نوێژی کرد و فەرموویەتی لیرە دارێک دەڕوێ، وەکو ئەو دارەی کە ئادەم لە بەهەشتدا خواردی، ئەمەش ئەو دارەیە".

یەکگرتنی هەردوو روبارەکەو بە یەکگەیشتنەوەی ئادەم و حەوا لێرەدا پیرۆزیەکی گەورەیان داوە بەم دارە کە وەکو مەزارێک رۆژانە خەڵک سەردانی دەکەن، هەروەها جۆرێک لە بڕواش لە نێو خەڵکی ئێرەدا باوە سەبارەت بە داری ئادەم..

بەپێی ئەو ئەفسانەو بیروباوەڕەی کە خەڵکی ئەم ناوچەیە، قەناعەتیان پێیەتی، داری ئادەم شوێنێکی پیرۆزە، بەو پێیەش کە ئادەم و حەوا دوای ئەوەی لە بەهەشت دەردەکرێن و جیادەکرێنەوە، لێرە بە یەکدەگەنەوە، هەروەها رووباری دیجلە و فوراتیش دوای بڕینی سەدان کیلۆمەتر لیرە بەیەکدەگەن، هەربۆیە خەڵکئ ئەم ناوچەیە پێیانوایە، ئەگەر دوو عاشق یاخود دوو کەسی خۆشەویست لە یەکدی داببڕێن، یەکێکیان سەردانی ئەم شوێنە بکات، ئەوا بە هۆی پیرۆزی شوێنەکە و خوای گەورە جارێکی دیکە بە یەکدەگەنەوە.

لێرە نەک عاشقە دڵشکاوەکان، بەڵکو ئەوانەشی پێکەوەن سەردانی داری ئادەم دەکەن بۆ ئەوەی بەهۆی پیرۆزی ئێرەوە خۆشەویستی نێوانیان پتەوتر بێ و بۆ هەمیشەش لە یەک دانەبڕێن

حامید ئیبراهیم، دانیشتووی گەرنە لەگەڵ هاوژینەکەی سەردانی ئێرەی کردووە دەڵێ "داری ئادەم شوێنێکی پیرۆزە و پێگەیەکی باڵای هەیە لەلایەن خێزانە بەسراوییەکان، بەتایبەت لەلای بەشی باکووری پارێزگەکە، رۆژانە چەندین خێزان سەردانی ئێرە دەکەن، لە ناوەوەو دەرەوەی بەسڕا، چەندین چیرۆک و بیروباوەڕ هەیە، دەگوترێ ئەگەر دوو کەسی لەیەکدابڕاو سەردانی ئێرە بکەن، بە ویستی خودا و بەهۆی پیرۆزی ئێرە بەیەکدەگەنەوە".

یەکگرتنی هەردوو روباری دیجلە و فورات لێرەدا، دیاردەیەکی سروشتی ناوازەو سەرنجڕاکێشە، بەڵام وەکو هەموو شتەکانی دیکەی ئەم وڵاتە ئێرەش لە پەراوێز بون و بێ خزمەتی گەورەدایە.
 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.172 seconds