وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • جەژنی مردووان لە پۆڵەندا
  • گوندەکانی کوردستان-وەرتێ
  • قەڵای پشت قەڵا
  • ئەشکەوتی هەزارمێرد
  • کێ تاڤگەی باداوانی بینیووە؟
  • پەرلەمانی بۆسنیا
  • کاوەی ئەحمەد میرزا
  • مامۆستاکەی موعەممەر قەزافی
  • گوندەکانی کوردستان-زەڵم
  • ئەسپەکانی ئاگری
  • پەرتووکە کۆنەکان
  • ماڵمۆ بەهەشتی گەشتیاران
  • راوە ماسی لە ئاگری
  • پرۆگرامی ئایلیپ
  • کۆشکی سیجوون لە کۆریای باشوور

کێ تاڤگەی باداوانی بینیووە؟

 
ئەم تاڤگە سەرنجڕاکێشە، گوندەکەی لە گوندەکانی دیکەی باشووری کوردستان جیاکردووەتەوە، ڕەنگە نموونەی ئەم تاڤگەیە، تەنیا لە ئەحمەد ئاوای هەورامان و گەلی عەلی بەگ و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان هەبێت.

کاتێک چاوم پێیکەوت بە نیاگارایەکی بچووکی کوردستانم دایە قەڵەم. نیاگارا، تاڤگەیەکی گەورەو بەناوبانگە لەنێوان سنوری ئەمەریکا و کەنەدا، ئەگەرچی تاڤگەکەی ئێرە بچووکبوو، بەڵام بەقەد ئەو سەرنجیڕاکێشام.

لەکوردستان زۆر شوێن هەیە، بەس بۆی بگەڕێیت دەیدۆزیتەوە، من یەکێکم لەوانەی کە نەمبیستبوو، نەمبینی بوو، ئێرە گوندە، گوندی باداوانی پێدەڵێن، گوندی باداوان نزیک شارۆچکەی دووکان و خەلەکانە، ئەم تاڤگەیە کە خۆمی سەرسامکردووە، زۆر شوێنێکی سەرنجڕاکێشە،  ئێستا دەست دەکەین بەکار، هاتووین بۆ ئەم گوندە وەک تیمی ڕووداو دەمانەوێت ئەو دیمەنەی کە خۆمان دەیبینین پیشانی ئێوەشی بدەین.

لەباشووری کوردستان تاڤگەی زۆر سەرنجڕاکێش هەن، هەندی لەمانە تەنیا لەسەر ئاستی خەڵکی گوند یان شارۆچکەکەی خۆی سەردانی دەکرێت. ئەگەر تێکڕای خەڵک پێیبزانێت، پێدەچێت ناوچەکە تژی بێت لەگەشتیار.

ئەم تاڤگەیە لە گوندی باداوانە، گوندەکە هاوسێ ماڵە لەگەڵ گوندی کانی وەتمانی سەر بەشارۆچکەی خەلەکان، وەک تێکڕای گوندەکانی باشووری کوردستان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن.
شێخ تاهیر قادر، تەمەنی 66 ساڵە، لەنێو باخەکەیدا، سەرقاڵی پەروەردەکردنی نەمامەکانییەتی و بۆ ئەوەی بەرهەمێکی باشی دەستبکەوێت، بەردەوامیش گوێ لەهەواڵەکان دەگرێت.

شێخ تاهیر قادر، باخەوان "باداوان گوندێکی زۆر مەشهورە بەقەبری پۆلاد، پۆلاد ئێستا قەبرێکە لەوێیە، چەندینجار لەپەرلەمان و شوێنی دیکەوە هاتوون بیدۆزنەوە، نەمانهێشتووە بچنە سەری، ئەو دەشتاییەش لای ئەو تووانە، ئەوە کەڵەکنە وەختی خۆی شاربوو، شوێنەواری تیابوو شتی تیابوو، ئێستاش زۆرجار شتەکان بەدەردەکەون".

باداوان گوندێکی کشتووکاڵییە، باخی میوەو ئاژەڵەکانی، دیمەنێکی کوردانەی بە گوندەکە بەخشیووە، بەڵام کاتێک کەمێک لە گوندەکە تێدەپەڕیت، دەگەیت بە تاڤگە سەرنجڕاکێشەکەی.
 
شێخ تاهیر قادر، خەڵکی گوند "کاکە بەرناکەوێت جومعان، بەهاران بەرناکەوێت، بەڵام جێ نییە فەقیرانە لێیدانیشن، دێن و تاوەکو ئێوارە لەوێ دەبن و دەگەڕێنەوە".
شێخ تاهیر بەکشتوکاڵ و باخدارییەوە سەرقاڵە، بەڵام حەزیدەکرد گوندەکەیان ببێت بەشوێنێکی گەشتیاری لەسەر ئاستی باشووری کوردستان.

شێخ تاهیر قادر، خەڵکی گوند "ئەگەر شتی بۆ بکرێت لەم گوندە کەس بێئیش نابێت، خەڵک کەپر بکات لەدووکان خۆشترە، چونکە ئاوەکەی وەکو ئاوی زێ ساردە، کانیاوە هەمووی دەردەچێت، وشک بونیشی نییە لە وشکەساڵیش ئاو کەمی نەکرد لەوێ".

ئەو هەر لەجێی خۆیەوە بانگی عەبدولڕەحمان بایزی تەمەن ٦٦ ساڵ کرد، تاکو زانیاری زیاتر لەسەر گوندەکەیان بدات.
عەبدولڕەحمان بایز، باخەوان "تەبعەن لادێ ژیانی خۆشترە لەم زروفەی ئێستاوە، وەکو بڵێین ئاژەڵمان هەیە، مانگامان هەیە، شینایی دەکەین تەماتەی دەکەین، لەشار ئەمە دەستنادات".
ئەگەر بەچاوی گەشتیارێکەوە لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستاندا بگەرێیت، دەیان و سەدان دیمەنی سەرنجڕاکێش دەبینیت کەتەنیا لە فیلمەکاندا بینیوتن.

شەلالی گەلی عەلی بەگ فی ئەربیل، واتە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لە هەولێر، ئێرە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ نییە، تاڤگەیەکە لە گوندی باداوان نزیک شارۆچکەی دووکان، ئەگەرچی وینەی ئەم تاڤگەیە لەسەر پارەکانی گیرفانمان بوونی نییە، بەڵام ئەگەر بێت و یەک تۆز گرنگی بەم شوینە بدرێت، ڕەنگە ساڵانە ملیۆنانی لەم جۆرە بۆ وڵاتەکە بێنێت.
 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.281 seconds