وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • چیرۆکی سێگردکانییەکان
  • نیوزلەندا-دوورگەی باڵندەکان
  • ڤینیسیای عێراق
  • رووداو لە پۆڵەندا- مۆزەخانەی پۆڵن
  • کوشتنی بەعسییەکان
  • گوندەکانی کوردستان- سەرگەلێ
  • بازاڕی وشترفرۆشان
  • ئامێری میوزیک - تولووم
  • رووداو لە پۆڵەندا- کانەخوێ
  • 365 بیرەکەی گوندی چالی
  • رووداو لە پۆڵەندا- مۆزەخانەی ژێر زەوی
  • گوندەکانی کوردستان- سەرگەڵوو بەرگەڵوو
  • گوندەکانی کوردستان- گۆڵێ
  • رووداو لە پۆلۆنیا- وەبەرهێنەرێکی کورد
  • کانەخوێ لە شاری ئیدر

گوندەکانی کوردستان- سەرگەلێ

 
گوندی سەرگەلێ، یەکێکە لە گوندە جوانەکانی کوردستان، دەکەوێتە بناری چیای مەتین لە نزیک قەزای ئامێدی. گوندەکە ناسراوە بە چاندنی جۆرەکانی میوە، هەروەها لە کۆندا ئەوان مەڕوماڵاتیان بەخێوکردووەو تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

نزار محه‌ممه‌د، خه‌ڵكی سه‌رگه‌لێ دەڵێ "خەڵکی ئەو گوندە بە بەخێوکردنی مەڕوماڵات ناسراون، دەچووینە کوێستانەکانی بەری سیلێ و چەمی زوما، ئەوانە کوێستانی ئێمەن، کاتی خۆی ماڵی ئێمە نزیکەی 500 سەر ئاژەڵمان هەبوو".

ئێستا نزیکەی 60 خێزان لە گوندی سەرگەلی دەژین، ئەگەر چی ژیانی ئێستایان گۆڕاوە، لەگەڵ هی رابردوو، بەڵام تاوەکو ئێستاش بەرهەمی دەستی خۆیان دەخۆن.

حوسنى ئیسلام، موختاری سه‌رگه‌لێ دەڵێ "حکوومەتی بەعس کاتی خۆی ئێمەی لە گوندەکان راگواست بۆ ئەوەی بە دەستی خۆمان کارنەکەین، ئێستا خەڵکی ئێمە تەمبەلبوونە و کار ناکەن".

پوورە مەریەک پیرەژنێکی بەساڵاچووەو شارەزاییەکی باشی لە گژوگیادا هەیە، کە کاتی خۆی گژوگیای وەکو چارەسەری بەکاردەهێنا.

مەریەم سالح، دکتۆری کوردەواری "هێندەی من بیرم دێت، دایک و داپیری ئێمە دەچوونە چاکان و جۆرەها گژو گیایان دەهێناو ئێوارە بۆ پیاوەکان و منداڵەکانیان دەکردە شیو و خواردنیان پێ ئامادە دەکرد.

سەرگەلێ گوندێکی جوانە و بە تایبەتی لە وەرزی بەهاردا، هەروەها ئێستا بووەتە شوێنێکی گەشتوگوزاری و لە وەرزی بەهاردا خەڵکێکی زۆر بۆ گەشت سەردانی دەکات، بەتایبەت گەلی سەرگەلێ، کە شوێنێکی گەشتیارییە.

كازم سه‌رگه‌لى، خه‌ڵكی گوند دەڵێ "سەرکانی بە تایبەت لەگەڵ دیمەنی گەلی بووەت شوێنێک بۆ ئەوەی خەڵک سەردانی بکات، بە تایبەت لە وەرزی بەهاردا".

سەرگەلێ دەکەوێتە نزیک شەقامی سەرەکی نێوان ئامێدی و دێرەلووک، هەموو شوێنەکە سەوزاییە و چەندین جۆر بەرووبوومی لێ چێنراوە.




کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.187 seconds