وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هێڵی پێشەوە

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • هێڵی پێشەوە 03/05/2017
  • پێشڕەوی ھێزە عێراقیەکان سست بووە
  • ھێرشی ئاسمانی بۆسەر پێگەکانی داعش
  • کۆنترۆڵکردنەوەی  مزگەوتی گەورەی موسڵ
  • موسڵ؛ وێرانکاری و کوشتن

موسڵ؛ وێرانکاری و کوشتن

 

لە موسڵ جگە لە دیمەنی وێران کاری و کوشتن شتێکی بەدی ناکرێت ئەو باڵەخانەو بازاڕانەی کە پێش ھاتنی داعش شوێنی ژیانی خەڵکی بوو، ئێستا بەشێوەیەک وێران بووە، کە بەشێک لە دانیشتوانی موسڵیش نایناسنەوە . 

لەم بەرنامەیەدا ئێمە بەدوای ئەو بەڵگانەوەین کە چەکدارانی داعش لەپاش خۆیان بەجێیان ھێشتوە، بەڵام بەشێکی زۆر لەو بەڵگانە کەوتوەتە دەست ھێزە عێراقیەکان لەگەڕەکی دەواسە. پیاوێکم بینی کاتژمێرێکی پێ بوو لە ناو کاتژمێرەکەدا نوسرابوو الدولە الاسلامیە خلافە علی منھاج النبوە. ھەر لەبەری ڕاستی موسڵ بەردەوام بەدوای  شویێنەوار و پاشماوەی داعشدا لەگەڕەکی دەواسە پیاوێکی بەتەمەنم بینی ئەوەی بۆمن جێگەی پرسیا بوو ئایە ئەو ئەبوبەکر بەغدادی بینیوە ئەو پێی گوتم کە ڕۆژی ھاتنی ئەبوبەکر بەغدادی لەپێش چاوە ئەو ڕۆژەی کە بەغدادی لە مزگەوتی نووری وتاری ھەینی خوێندەوە پاش وتارەکەی  بە ٤٠ ئۆتۆمبیلی ڕەشەوە چووە ماڵێک کە پێش ھاتنی داعش ماڵی ھاتنی غازی عەجیل یاوەر بووە یەکەم سەرۆکۆماری عێراق پاش ساڵی ٢٠٠٣ . 

مەبەستم بوو بچینە ماڵەکەی بەغدادی لە موسڵ لەگەڵ بەپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیس قسەم کرد پێکەوە بەڕێ کەوتین بۆ ماڵەکەی بەغدادی کە دەکەوێتە بەری ڕاستی موسڵ لە گەڕەکی تەیاران. ئەو خانووە ئێستا بەرپرس و فەرماندە سەربازییەکانی سوپای عێراقی لێ نیشتەجێ دەبێت گەیشتینە ماڵی پێشوی بەغدادی بە شاراوەیی ھەندێ وێنەمان گرت چوینە ژورەوە لە حەوشەی خانوەکە پێیان گوتین کە مۆڵەتی وێنەگرتنتان نییە.  

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.156 seconds