شاری به‌فه‌ڵۆ ده‌كه‌وێته باكووری ویلایه‌تی نیویۆرك. دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌ته‌كه‌یه. سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی به‌فه‌ڵۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م. ناوی به‌فه‌ڵۆ به واتای گامێش دێت، به‌ڵام گامێشی ئه‌مریكی، كه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا له‌م ناوچه‌یه زۆربوون. ئێستاش له هه‌موو پارك و كۆڵانێكی شاره‌كه په‌یكه‌رێكی به‌فه‌ڵۆ یاخود گامێشی ئه‌مریكی دانراوه. ئه‌م شاره سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سروشتی ئاوی هه‌یه ئه‌ویش ده‌ریاچه‌ی ئیریه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شاره‌كه‌وه هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندن گه‌وره‌بوونیشی بووه.
كه‌ناڵی ئیری وه‌كو سه‌نته‌رێكی گرنگی بازرگانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی بازرگانی و پێشكه‌وتنی ئابوری ئه‌مریكای ئه‌وكات. كاتێك له ساڵی 1825 دروستكرا، داده‌نرا به دووه‌م گه‌وره‌ترین كه‌ناڵ له جیهاندا. له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست به‌فه‌ڵۆ یه‌كێك بوو له هه‌ره پێشكه‌وتووترین شاره‌كانی ئه‌مریكا و جیهان. له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌به‌ر رووناكی شه‌وانی، نازناوی شاری رووناكی پێدرا. ژماره‌ی دانیشتوانی رووی له زیادبوون كرد. ته‌نانه‌ت كۆچبه‌ره ئه‌وروپیه‌كان ده‌هاتن و لێره جێگیر ده‌بوون. ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مریكا هاتن بۆ ئێره و ده‌ستیان به وه‌به‌رهێنان كرد.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست، شاری به‌فه‌ڵۆ تووشی داڕمانێكی گه‌وره‌ی ئابوری بوو. سه‌رمایه‌داران و كارگه‌كان شاره‌كه‌یان به‌جێهێشت. چونكه له‌و ساڵانه‌دا كه‌ناڵی ئیری گرنگیه ئابووریه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و رێگاكانی دیكه‌ی گواستنه‌وه په‌یدابوون و جێگه‌یان گرته‌وه. بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌ده شاره‌كه له دۆخێكی ئابوری خراپ‌دا ده‌ژیا. رێژه‌ی دانیشتوانی به‌فه‌ڵۆ زۆر كه‌می كرد. دووكان و بازاڕه‌كانی داخران. ته‌لار و باڵه‌خانه‌كانی چۆڵكران.
له ساڵی 1950 ژماره‌ی دانیشتوانی به‌فه‌ڵۆ زیاتر له 580 هه‌زاركه‌س بوو. به‌ڵام له ساڵی 2010 ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مبوویه‌وه بۆ 261 هه‌زار كه‌س. له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌دا، به رێژه‌ی زیاتر له سه‌دا په‌نجا ژماره‌ی دانیشتوانی به‌فه‌ڵۆ رووی له كه‌می كرد.
ئه‌و دۆخه ئابوریه خراپه نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌ی خایاند.
له ساڵی 2008 خه‌ڵكی شاره‌كه له سێكته‌ره جیاوازه‌كان ده‌ستیان كرد به پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و ستراتیژی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئابوری شاره‌كه‌یان. ئێستا به‌فه‌ڵۆ به ئاراسته‌ی پێشڤه‌چوونی ئابوری ده‌ڕوات و ژماره و ئاماره‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه شاره‌كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت بگه‌ڕێته‌وه دۆخێكی باشتر له‌وه‌ی نیو سه‌ده