وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • لەگەڵ رەنج
  • کێشەی بندیوار و خانەنشینی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان و عێراق
  • رەوشی دەربەندیخان دوای بوومەلەرزە
  • حکومەتی کاتی، یان هەڵبژاردنی پێشوەخت؟
  • بەعەرەبكردن و گۆڕینی بەرپرسانی كورد لە ناوچە كێشە لەسەرەكان
  • گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان
  • ژیانی ئاوارەو عەرەبەکان لە هەرێمی کوردستان
  • تەعریبكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان
  • هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ گۆڕینی دەستوور
  • كریستیانەكان ئاوارە دەبنەوە
  • هاتنی سوپا ‌و حەشدی شەعبی بۆ كوردستان لە رووی یاسایی ‌و سیاسییەوە
  • دۆخی ئاوارەکان و دواین پێشهاتەکانی کەرکووک
  • كۆنفیدراڵی چارەسەری كێشەی هەولێر ‌و بەغدا دەكات؟
  • پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و عێراق دوای گشتپرسی
  • هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی

ئایندەی شنگال لەنێوان ململانێی لایەنەكاندا

 

دوای مشتومڕ ‌و تەلەفونێكی زۆر، لەگەڵ ستافی بەرنامەی لەگەڵ رەنج ، دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی رازی بوون، لەسەر ئایندەی شنگال لەنێوان ململانێی لایەنەكاندا، قسە بۆ ئەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنج بكەن، بڕیاریش بوو، لەنێوان هەردوو سنگەری پیشمەرگە‌ و حەشدی شەعبی لە تلقەسب ی شنگال، قسەكانیان بكەن ‌و نەچنە نێو بەرنامەكە، بەڵام دوای ئەوەی پێشكەشكاری بەرنامەكە رەنج سەنگاوی، لە پەخشی راستوخۆدا خۆی چووە نێوان هەر دوو سەنگەرەكە ‌و پەیمانی پاراستنی گیانیانی پێدان ‌و گوتی "خۆم دەتانبەمە ناو بەرنامەكە ‌و هەر خۆشم دەتانبەمەوە ناو سنگەرەكانی خۆتان". ئەو دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی بە هەستیاریەكی زۆرەوە‌و بە چەند پاسەوانێكی تایبەتەوە، رازی بوون بچنە شوێنی بەرنامەكە، كە لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە پێشكەشكرا، ئەو دیمەن ‌و گفتوگۆیانەش راستوخۆ پەخش دەكران.

ئایندەی شنگال لەنێوان ململانێی لایەنەكاندا، مژاری ئەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنج بوو، بەرنامەكە لە دوا سنووری پێشمەرگە لە ناوچەی تلقەسبی شنگال ‌و لەناو سەنگەرێكی پێشمەرگە پێشكەش كرا.

لەم بەرنامەیەدا چەندین پرسی هەستیاری وەك: چوونی چەند سەد كەسێكی كوردی ئێزدی بۆ ناو حەشدی شەعبی ‌و دوا هەڵوێستی حەشدی شەعبی لە بەرامبەر كۆنتڕۆڵكردنی چەند گوند ‌و ناوچەیەكی كوردنشینی ئێزدی ‌و شكاندنی رێككەوتنی نێوان حەشدی شەعبی ‌و پێشمەرگە لەلایەن  حەشدی شەعبیەوە، لە بەرامبەر بە تەنیا ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە نوێیەكانیان ‌و هەڵوێستی پێشمەرگە شنگالییەكان لە بەرامبەر دوا پێشهاتەكانی شنگال ‌و چەند پرسێكی دیكەش خرانەرآوو.

ئەم بەرنامەیە شەوی 1-6-2017 راستوخۆ لە شنگالەوە پێشكەش كرا. میوانی بەرنامەکە ئەمانە بوو: قاسم سمۆ، بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال و حەیدەر شەشۆ، بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان و  عەزیز عەبدوڵڵا، فەرماندەی پێشمەرگە لە  شنگال و  خاڵ عەلی وڵاتی، فەرماندە لە حەشدی شەعبی و خدێدا چووكێ‌، بەرپرسی كەتائیبی ئێزیدخان.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.172 seconds