وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • دۆخی ئاوارەکان و دواین پێشهاتەکانی کەرکووک
  • كۆنفیدراڵی چارەسەری كێشەی هەولێر ‌و بەغدا دەكات؟
  • پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و عێراق دوای گشتپرسی
  • هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی
  • بۆچوونی پێشمەرگە لەبارەی گشتپرسی
  • بۆچوونی توێژەران ‌و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر گشتپرسی
  • هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • كەرتی گەشتیاری لە نێوان گرفت ‌و گەشەدا
  • سەربەخۆیی کوردستان لە سەردەمی شێخ مەحموودەوە بۆ ئێستا
  • بۆچوونی سەرۆك هۆزەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • گشتپرسی لەنێوان بەڵێ و نەخێر
  • كەركووك لەنێوان ململانێكاندا
  • گشتپرسی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک
  • ئایندەی پارێزگای نەینەوا و چۆنیەتی ئاوەدانکردنەوەی
  • گشتپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان

هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی

 

لەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنج، میوانە سەرەكییەكان، كە سەرجەمیان لە نەتەوەی توركمان ‌و عەرەب بوون، بۆچوونی خۆیان لەسەر گشپرسی باشووری كوردستان خستەڕوو.

هالە نوورەدین، كە وەك ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك  لە نەتەوەی عەرەب بەشداری بەرنامەكەی كرد باسی لەوە كرد، پێویستە پێش گشتپرسی، لایەنی كورد گفتوگۆ لەگەڵ نەتەوەكانی دیكەی كەركووك بكات ‌و گوتیشی "بۆ بەشداری لە گشتپرسی ئێمە گرنتی پاراستنی مافەكانمان دەوێت، تاوەكوئێستا ئەو گرنتیەمان وەرنەگرتووە، پێویستە بە نوسراو مافەكانمان پارێزراو بێت بۆ ئەوەی بەشداری گشتپرسی بكەین". بەڵام حاتەم جبووری، سەرۆك هۆزی جبووری لە كەركووك، كە هەر لە نەتەوەی عەرەبە، بۆچوونێكی دیكەی هەیە ‌و جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەوان بەشداری گشتپرسی دەكەن‌و دەشڵێت "ئێمە وەك نەتەوەی عارەب لە كەركووك ئاسایش ‌و داهاوتومان دەوێت، دەمانەوێ‌ لە دەوڵەتی داهاتووی كوردستاندا بەشدار بین، بۆیە بەشداری گشتپرسی دەكەین".

عەلی مەهدی، گوتەبێژی بەرەی توركمانی ‌و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، وەك میوانێك لە نەتەوەی توركمان بەشداری بەرنامەكەی كرد لەبارەی گشتپرسی ‌و بەشداریان گوتی "ئێمە دژی كورد نین، بەڵام بەتەواوەتی دژی گشتپرسین ‌و بەشداری تێدا ناكەین". بەڵام عیرفان كەركووكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی، كە وەك میوانێكی لە نەتەوەی توركمان بەشداری بەرنامەكەی كرد، بۆچوونێكی دیكەی هەیە ‌و ئەوە دەخاتەڕوو، "پاراستنی كەركووك لەلایەن پێشمەرگەوە لە دەستی داعش وەهای لێكردوون، ئەو بڕیارە بدەن ‌و بەشداری گشتپرسی بكەن‌و دەنگ بە بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆی كوردستان بدەن".

لەم بەرنامەیە كە شەوی 7-9-2017 راستوخۆ لە شاری كەركووكەوە پێشكەشكرا، میوانە سەرەكیەكانی بریتی بوون لە

*حاتەم جبووری، سەرۆك هۆزی جبووری لە كەركووك
* هالە نوورەدین، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك
*عیرفان كەركووكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی
*عەلی مەهدی، گوتەبێژی بەرەی توركمانی ‌و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.25 seconds