وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • 60% پاشماوەی نێو تەنەكەی خۆڵی خەڵكی كوردستان، خۆراكە
  • بۆ دۆزینەوەی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان، پلانێكی نوێ‌ هەیە‌
  • رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان؛ 17 جۆر ماددەی هۆشبەر لە كوردستاندا هەن
  • لەناو ئاسایش ‌و پێشمەرگەش خەڵكانی ئالوودەبووی ماددەهۆشبەرەكان هەیە
  • نرخ ‌و كوالێتی ئینتەرنێت ‌لە هەرێمی كوردستان
  • هۆکاری زیادبوونی شێرپەنجە بۆ 13% لە کوردستان چییە ؟
  • مین، دوژمنە شاراوەكەی كوردستان كەی كۆتایی دێت؟
  • گێچەڵی سێکسی هەندێک شۆفێری تەکسی بە کچان و ژنان
  • گرانی نرخەكان لە هەرێمی كوردستان ‌و كاریگەری لەسەر هاتنی گەشتیار
  • دەستگیرکردنی خەڵک بێ بڕیاری دادگا وپاشەکشەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان
  • پلانی نوێ‌ بۆ كەمكردنەوەی قوربانییانی هاتووچۆ چییە؟
  • چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان
  • وشكەساڵییەكی مەترسیدار رووبەڕووی كوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتەوە
  • كوالێتی ئەو كاڵایانەی دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان چۆنە؟
  • بەخشینی خەڵاتی ریکاردۆ ئۆرتیگا بە رووداو

دەستگیرکردنی خەڵک بێ بڕیاری دادگا وپاشەکشەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان

 

كەسانێك بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیردەكرێن ‌و 464 تۆمەتباریش لە یاسا هەڵاتوون


رەنج سەنگاوی پێشكار لە سەرەتای ئەم بەرنامەیەدا دەپرسێ‌ "دەبێت چی لەم وڵاتە ناوبنێن لە كاتێكدا كەسانێك بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیردەكرێن ‌و بەپێی ئامارەكانی خودی پۆلیسیش 464 تۆمەتبار لە یاسا هەڵدێن ‌و لەنێوان چەند شار‌ و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستاندا خۆیان حەشار دەدەن".

لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان، وەك میوانێكی ئەم بەرنامەیە لەبەرامبەر ئەو قسانەی پێشكەشكارەكە ئاماژەی بەوەدا دنیا بەوجۆرەش رەش نییە كە باسی دەكرێت، گوتیشی "لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا پۆلیس ‌و دادگاكان كاری خۆیان دەكەن لە هەموو وڵاتێكیشدا خەڵكانێك هەن لە دەست یاسا هەڵدێن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت حیزبەكان دەست لە كار‌وباری پۆلیس‌و هێزە ئەمنییەكان وەرنەدەن". 

زیا پترۆس، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە، جەختی لەوە كردەوە كە لە كوردستاندا بەشێوەیەكی چڕ دەستتێوردانی حیزبی هەیە‌، گوتیشی "ئەگەر نییە، چۆن تۆمەتبارێك لە شارێكەوە بە ئاسانی بۆ شارێكی دیكە دەچێت؟".

هۆگر چەتۆ، سەرۆكی رێكخراوی فریاكەوتنی میللی وەكو میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باسی لەوە كرد؛ ئەوەی لە كوردستان دەگوزەرێ‌ هێزی یاسا نییە، بەڵكو یاسای هێزە گوتیشی "تۆمەتبار هەیە لە كوردستان پۆلیس دەڵێت شوێنی نادیارە، كەچی لەسەر شاشە دەردەكەوێ‌ ‌و قسە دەكات، بۆیە ئەبێت جورئەتێك هەبێت بۆ دەستگیركردنی هەموو ئەو تۆمەتبارانە".

ئەم بەرنامەیە شەوی پێنجشەممە 10-1-2019 لە شاری هەولێر بەشێوەیەكی راستەوخۆ پێشكەشكراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە:

*لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان
*زیا پترۆس، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان 
*د. محەممەد رێكانی، لە سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان
*هۆگر چەتۆ، سەرۆكی رێكخراوی فریاكەوتنی میللی
* بەختیار تاڵەبانی، چاودێری سیاسی 
* كارزان فازڵ، پارێزەری راوێژكار لە رێكخراوی سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، كە لە ستۆدیۆی سلێمانیەوە بەشدار بوو.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds