وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • هەزاران تۆن جگەری ڤایرۆساوی هێنراوەتە کوردستان
  • چۆنیێتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ ‌و ئاژەڵ
  • هۆكارەكانی زیادبوونی رووداوەكانی كوشتن و تووندوتیژی چین؟
  • ئاستی خوێندن لە نێوان کەرتی تایبەت و حکومیدا
  • بەکارتکردنی پەخشی ناوخۆیی کەناڵەکان و کاردانەوەکانی
  • بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و کاردانەوەکانی
  • چی بكرێت بۆ یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لە بەغدا؟
  • سنوورداركردنی گەشتی ئاسمانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
  • بەشێك لە ئاوارەکانی مووسڵ لە دهۆک دەمێننەوە
  • گرفتەکانی تەکسی لە هەرێمی کوردستان
  • چارەنووسی شنگال ‌و ئاوارەكانی
  • پرسی مووچە لەنێوان حكومەتی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان
  • ئاستنگەكانی كەرتی گەشتیاری لە كوردستان
  • دۆخی بریندارەكان لە دوای 30 ساڵ لە كیمیابارانی هەڵەبجە
  • راگەیاندنی كەمپەینێك بۆ هاوكاری زیانلێكەوتووانی خورماتوو

چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان

 

لوقمان حاجی قادر، بەڕێوەبەری  نوسینگەی مافی مرۆڤ راپەڕین ‌و نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج ئاشکرای کرد؛ ”خەڵك هەیە بە ئۆتۆمبیلی حكومی ماددەی هۆشبەری گواستۆتەوە‌و بە دەزگاكەشی گوتراوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت".

چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، مژاری ئەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنج بوو، كە شەوی 11-5-2017  راستەوخۆ قەزای قەڵادزێ وە پێشكەش كرا.

عەمید جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی، كە میوانێكی بەرنامەكە بوو چەند ئامارێكی "مەترسیداری" لەسەر زیادبوونی بازرگانی ‌و بەكارهێنەرانی ماددەهۆشبەرەكان ئاشكرا كرد ‌و گوتیشی؛ "خەڵكانێك هەن لەناو زیندانیش خەریكی بازرگانین بە ماددە هۆشبەرەكانەوە، خەڵك هەیە كە چۆتە زیندان هەژار بووە، لەناو زیندان بەهۆی مادە هۆشبەرەكانەوە دەوڵەمەند بووە".

ئارام مەلا، لێپرسراوی ئاسایشی قەڵادزێ‌، باسی لەوە كرد، ئەوان وەك لایەنێكی ئەمنی، وەكو نەخۆش مامەڵە لەگەڵ بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان ناكەن ‌و ئەو گوتی؛ "لەكاتێكدا پێویستە وەك نەخۆش سەیر بكرێن نەك تاوانبارێك".

د.عەبدولفەتاح هەورامی، هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە پزیشكیی كۆمەڵ، وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە  ئاماژەی بەوەدا "پێویستە بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان، سەنتەرێكی چارەسەركردنیان بۆ بكرێتەوە".

بەڵام  ئەیوب عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ ‌و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان، گرفتی سەرەكی بۆ كۆنی یاسایی رووبەرووبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان گەڕاندەوە‌و گوتی "یاسایی رووبەرووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان كۆنە ‌و هی ساڵی 1965، هەرچەندە چەند جارێك هەموارێكی كەم كراوە، بەڵام پێویستە یاساكە لە بنەڕەتەوە بگۆڕدرێ.".

میوانە سەرەكیەكانی ئەم بەرنامەیە پێكهاتبوو لە
*عەمید جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی.
*ئەیوب عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ ‌و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان
*لوقمان حاجی قادر، بەڕێوەبەری  نوسینگەی مافی مرۆڤ ‌و نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین
* ئارام مەلا، لێپرسراوی ئاسایشی قەڵادزێ‌
* عومەر خدر، چالاكی كۆمەڵی مەدەنی
 *د.عەبدولفەتاح هەورامی، هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە پزیشكیی كۆمەڵ

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.188 seconds