وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • كوالێتی ئەو كاڵایانەی دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان چۆنە؟
  • بەخشینی خەڵاتی ریکاردۆ ئۆرتیگا بە رووداو
  • خەم ‌و ئازاری بریندارانی شەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش
  • کەموکوڕییەکانی کەرتی نیشتەجێبوون لە بواری وەبەرهێناندا
  • پێداویستییەكانی سلێمانی چین ‌و چۆن كار لەسەر پڕۆژەكان دەكرێت
  • كێشە خوێندكارانی كۆلێژە پزیشكییەكان لە زانكۆ حكومی ‌و تایبەتەكاندا
  • كوالێتی بەنزین ‌و جۆرەكانی سووتەمەنی لە كوردستان ‌و وڵاتانی پێشكەوتوو
  • كێشەی خوێندكارە وەرنەگیراوەكانی زانكۆ ‌و پەیمانگاكان چارەسەر كران
  • بڕیارەكانی سەرۆكوەزیران پەیوەست بە پرسی دەرمان
  • پڕۆژەی بەربژێرە سەركەوتووەكان بۆ خوولی پێنجەمی پەرلەمان
  • جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و دۆخی کوردستان دوای هەڵبژاردن
  • فێڵی شۆفێران لە كۆمپانیاكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل
  • گرفت و ئاستەنگەکانی گواستنەوەی گشتی لە هەرێمی کوردستان
  • چۆنیەتی نرخی خزمەتگوزارییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان
  • پرسی دەرمانی ساختە ‌و قاچاخ: كرمێك لەناو حەبێك دەبینرێت

گرفتەکانی تەکسی لە هەرێمی کوردستان

 

لەم بەرنامەیەدا تیشك خرایە سەر كێشە‌ و گرفتەكانی شۆفێرانی تەكسی، ئەو پرسە لای خاوەن تەكسییەكان زۆر هەستیارە، چونكە وەك بەشداربوویەكی بەرنامەكە كە خۆی شۆفێری تەكسییە گوتی "لە كوردستان نزیكەی 240هەزار كەس بژێوی لەسەر تەكسییە، بۆیە حەقە حكومەت ‌و لایەنە پەیوەندارەكان كێشەكانی ئەم توێژە بەهەند وەربگرن".

بەختیار محەممەد، كە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستانە، بەشداری بەرنامەكەی كرد ئەوەی خستەڕوو كێشەكانی تەكسی لە هەرێمی كوردستان نوێ‌ نین ‌و رەگ‌ و ریشەیان هەیە، گوتیشی "تاوەكو ئێستاش بیر لە رێگە چارەیەكی بنەڕەتی نەكراوەتەوە".

لە تەواوی بەرنامەكەدا جگە لە میوانە سەرەكییەكان كۆمەڵێك شۆفێری تەكسیش ئامادەبوون ‌و گلەیی ‌و گازەندەی خۆیان گەیاندە لایەنی پەیوەنداری حكومەت، كە وەزارەتی گواستنەوە ‌و گەیاندنە، سەرباری بانگهێشتكردنی نوێنەرێكیان بۆ بەرنامەكە، بەڵام ئامادەنەبوون بەشداری بكەن، هەر بۆیە كورسییەكەیان بە بەتاڵی دانرابوو.

لایەنێكی ئەم بەرنامەیە قسەكردن بوو لەسەر كۆمپانیاكانی بواری تەكسی، ئیدریس سابیر وەك شۆفێرێكی تەكسی بەشداری بەرنامەكەی كرد و گوتی "كۆمپانیاكانی تەكسی دەیانەوێ‌ دەستبەسەر بازاڕی تەكسیدا بگرن". بەڵام هیوا میرانی كە وەك نوێنەری كۆمپانیایەكی بواری تەكسی بەشداری بەرنامەكەی كرد، جەختی لەباشی بوونی كۆمپانیا كردەوە ‌و گوتی  "ئێمە شۆفێری تەكسی بە پیشەیی دەكەین".

گەردوون عوسمان، وەك چالاكەوانێكی بواری هاتووچۆ قسەی لەبەرنامەكەدا كرد پشتیوانی هەبوونی كۆمپانیای تەكسی كرد‌، بەڵام "دەبێت شۆفێری تەكسی لە پەیمانگەدا پەروەردە بكرێت".

جەلال ئەبووبەكر، سەرۆكی سەندیكای گواستنەوە لە سلێمانی، وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە بوونی كۆمپانیا بواری تەكسی بەپێویست نەزانی ‌و بۆیە گوتی "لەگەڵ ئەوەدا نیم، كاری تەكسی بدرێتە كۆمپانیا".

لە هەرێمی كوردستان 1 ملیۆن 461هەزار ئۆتۆمبیل لە كوردستاندا هەیە لەو ژمارەیە 92هەزار‌و573 تەكسییە.

ئەم بەرنامەیە شەوی 12-4-2018 پەخشكرا‌و میوانە سەرەكییەكان پێكاهاتبوون لە؛

*بەختیار محەممەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان
*ئیدریس سابیر، شۆفێری تەكسی
* گەردوون عوسمان، چالاكەوانی بواری هاتووچۆ
*جەلال ئەبوبەكر، سەرۆكی سەندیكای گواستنەوە لە سلێمانی
*هیوا میرانی، نوێنەری كۆمپانیایەكی بواری تەكسی لە هەولێر
*توانا نووری، نوێنەری كۆمپانیایەكی بواری تەكسی لە سلێمانی

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.187 seconds