وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان
  • ژیانی ئاوارەو عەرەبەکان لە هەرێمی کوردستان
  • تەعریبكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان
  • هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ گۆڕینی دەستوور
  • كریستیانەكان ئاوارە دەبنەوە
  • هاتنی سوپا ‌و حەشدی شەعبی بۆ كوردستان لە رووی یاسایی ‌و سیاسییەوە
  • دۆخی ئاوارەکان و دواین پێشهاتەکانی کەرکووک
  • كۆنفیدراڵی چارەسەری كێشەی هەولێر ‌و بەغدا دەكات؟
  • پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و عێراق دوای گشتپرسی
  • هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی
  • بۆچوونی پێشمەرگە لەبارەی گشتپرسی
  • بۆچوونی توێژەران ‌و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر گشتپرسی
  • هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • كەرتی گەشتیاری لە نێوان گرفت ‌و گەشەدا
  • سەربەخۆیی کوردستان لە سەردەمی شێخ مەحموودەوە بۆ ئێستا

ژیانی ئاوارەو عەرەبەکان لە هەرێمی کوردستان

 

لەم بەرنامە تایبەتەی لەگەڵ رەنج ئاوارەیەكی عارەب، كە بە گوتەی خۆی 4 ساڵە لە هەرێمی كوردستان دەژی "هەرێمی كوردستان بۆ هەموو پێكهاتە جیاوازەكان قیبلەی پێكەوەژیانە".

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، وەك میوانێكی بەرنامەكە دڵنیایی تەواوی دایە ئەو ئاوارانەی لە هەولێر دەژین ‌و گوتی "وابزانن لە شاری خۆتان ‌و ئاوارەنەبوون، بەهەموو توانامانەوە كار بۆ پاراستنی ئەو پێكەوەژیانە دەكەین، كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە ‌و شانازی پێوە دەكەین".

هاوكات ئیهاب محەممەد عومران، وەك بازرگانێكی عەرەبی بەشداربووی بەرنامەكە ئاماژەی بەوەدا هەندێ‌ جار راگەیاندنەكان كاری خراپ دەكەن بۆ تێكچوونی ئەو پێكەوە ژیانە باشەی لە كوردستان هەیە، گوتی "ئەوەندەی من هەستم پێكردوە پێكەوەژیانێكی ئاشتیانەی زۆر باش لە كوردستاندا هەیە". یونس هاشم سایغ، بەرپرسی حیزبی ئیسلامی عێراقی لە كوردستان  وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە جەختی لەوەكردەوە بۆ هیچ شتێك لە كوردستاندا هەستیان بە جیاوازی نەكردووە و گوتی "وەك هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان دەژین ‌و لە هیچ شوێنێك هەستمان بەوە نەكردوە مامەڵەیەكی جیاوازمان لەگەڵ دەكرێت".

 هەر لەم بەرنامەیەدا ئیسماعیل محەممەد، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری مرۆیی، لەدهۆكەوە بەشداری بەرنامەكەی كردو گوتی "زۆرترین ئاوارە لە پارێزگاكەی ئێمەدان ‌و لە 27 كەمپدا نیشتەجێ‌ كراون، بەشێكی زۆرشیان لە دەرەوە كەمپەكاندا بە ئاسودەیی دەژین".

بابەڕەسول غەفوور عیسا، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكان لە پارێزگای سلێمانی، لە ستودیۆی سلێمانییەوە بەشداری بەرنامەكەی كرد و گوتی "ئێمە پێشتر خۆمان ئاوارەبووین رێزمان زۆر گیراوە، بۆیە هەرچی پێمان كرابێت بۆ هاوكاری ئەو ئاوارانە كردومانە ‌و دەكەین".

ئەم بەرنامە تایبەتەی لەگەڵ رەنج، شەوی 12-11-2017 لەشاری هەولێر ەوە بەشێوەیەكی راستوخۆ پێشكەشكرا.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.156 seconds