وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ئایندەی پارێزگای نەینەوا و چۆنیەتی ئاوەدانکردنەوەی
  • گشتپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
  • گشتپرسی لە باشووری کوردستان
  • کاردانەوەی گرتنەوەی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە
  • چەک لە ماڵان و ئەو کێشانەی بەهۆیەوە دروست دەبن
  • رەنج سەنگاوی ‌و هیوا جەمال كەمپینێك لە دژی شێرپەنجە رادەگەیەنن
  • ساخنەبوونەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییە ناوخۆییەكان
  • ئایندەی شنگال لەنێوان ململانێی لایەنەكاندا
  • ئایندەی بزووتنەوەی گۆڕان دوای نەوشیروان مستەفا
  • چارەنووسی ئەو خێزانەی بەڕەی ژێریان بۆماددە هۆشبەرەكان فرۆشت
  • چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان
  • گرفتە کارگێری و داراییەکانی پارێزگای سلێمانی
  • سستبوونی كەرتی بازرگانی ‌و گەشتیاری لە دهۆك
  • هەڵە پزیشکییەکان و مەترسی لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان
  • فشارەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان

گشتپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان

 

"دەمانەێ‌ دەوڵەتی كوردستان دروست بكەین، نەك دەوڵەتی كوردی، ئەمەش بە مانای ئەوەی دەوڵەتی هەموو پێكهاتە جیاوازەكان بێت، نەك بە تەنیا دەوڵەتی نەتەوەیەكی دیاریكراوی وەك كورد بێت". د.ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان. كە میوانێكی ئەم بەرنامەی لەگەڵ رەنج بوو، بەو جۆرە لەسەرەتای بەرنامەكەدا دوا. هاوكات  دڵنیایی ئەوەشی دایە پێكهاتە جیاوازەكانی نێو كەركوك، لە دەوڵەتی ئایندەی كوردستاندا هەموو مافێكیان دەبێت.

گشتپرسی لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، مژاری ئەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنج بوو، لەم بەرنامەیەدا دوو میوانی توركمان ‌و دوو میوانی عەرەب هەبوون، یەكێك لە میوانە توركمانەكان دژی ئەنجامدانی گشتپرسی بوو، بەڵام میوانەكەی دیكەی هەمان نەتەوە لەگەڵ گشتپرسی بوو، بەهەمان شێوە دوو میوانە عارەبە كەش یەكێكیان رایگەیاند كە لەگەڵ گشتپرسی گرفتیان نییە، بەڵام ئەوی دیكەیان نەیدەشاردەوە، كە مەترسیان لە گشتپرسی هەیە.

هەر لەم بەرنامەیەدا د.محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی 3 ی پارتی لە كەركووك ‌و عەبدولقادر جیهانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ‌و شێركۆ میروەیس، ئەندامی سەكردایەتی یەكێتی بۆچوونی خۆیان لەسەر قسەی میوانەكانی دیكە خستەڕوو.


ئەم بەرنامەیە كە شەوی 13-7-2017 راستوخۆ لەشاری كەركووكەوە پێشكەشكرا، میوانە سەرەكیەكان پێكهاتبوون لە

*د.محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی 3 ی پارتی لە كەركووك
* عەبدولقادر جیهانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان
*ئیسماعیل حەدیدی، جێگری ئەنجوومەنی سیاسی عەرەبی
*شێخ عەبدولكەریم هاشم عەزاوی، سەرۆكی دەستەی هۆزە عەرەبەكانی كەركووك
*سامی عەبدولعەزیز ئەلبەیاتی، جێگری سەرۆكی پارتی (حەق) ی مەدەنی توركمانی
*عیرفان كەركووكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی
* شێركۆ میروەیس، ئەندامی سەكردایەتی یەكێتی. 
*د.ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.281 seconds