وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • لەگەڵ رەنج 12/10/2017
  • پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و عێراق دوای گشتپرسی
  • هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی
  • بۆچوونی پێشمەرگە لەبارەی گشتپرسی
  • بۆچوونی توێژەران ‌و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر گشتپرسی
  • هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • كەرتی گەشتیاری لە نێوان گرفت ‌و گەشەدا
  • سەربەخۆیی کوردستان لە سەردەمی شێخ مەحموودەوە بۆ ئێستا
  • بۆچوونی سەرۆك هۆزەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • گشتپرسی لەنێوان بەڵێ و نەخێر
  • كەركووك لەنێوان ململانێكاندا
  • گشتپرسی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک
  • ئایندەی پارێزگای نەینەوا و چۆنیەتی ئاوەدانکردنەوەی
  • گشتپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
  • گشتپرسی لە باشووری کوردستان

بۆچوونی توێژەران ‌و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر گشتپرسی

 
لەم بەرنامەیەدا بەشێك لە توێژەرانی سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە، قسەیان لەبارەی گشتپرسی باشووری كوردستان ‌و هەڵوێستی وڵاتانی جیهان ‌و وڵاتە زلهێزەكانی دنیا كرد.

مامەند رۆژە، توێژەر لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو، وەك میوانێكی بەرنامەكە ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی گرنگە بۆ پرسی گشتپرسی باشووری كوردستان، وڵاتانی دنیا هاتونەتە سەر هێڵ، واتە "پرسەكە لە پرسێكی ناوخۆیی نێوان هەولێر‌و بەغدا بۆتە پرسێكی دیكە ‌و رەهەندێكی  نێودەوڵەتی وەرگرتووە".

هاوكات كامەران محەممەد عەزیز، توێژەر لە ئینستیتیوت مێری وەك میوانێكی دیكە بەرنامەكە باسی لەوە كرد، بەشێوەیەكی گشتی لە ماوەی رابردوودا وڵاتانی دنیا پرسی گشتپرسی باشووری كوردستانیان پشتگوێ‌  خستبوو، بەڵام ئێستا زۆر بەجدی گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن ‌و گوتیشی "ئێستاش كە بەشێك لە وڵاتان داوای بەدیل لەبەرامبەر دواخستنی گشتپرسی دەكەن، دەبێت خۆیان بەدیل بخەنە روو نەك سەركردایەتی سیاسی كورد". د. شەماڵ مستەفا، توێژەر لە سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی ‌و سیاسی زانكۆی سەڵاحەدین كە لە هەولێرەوە بەشداری بەرنامەكەی كرد ئەوەی خستەڕوو، كە دەبێت داواكاری وڵاتانی دنیان بۆ دواخستنی گشتپرسی لەبەرچاو بگرین ‌و پشتگوێ‌ نەخەین ‌و  گوتیشی "ناشبێت بێ‌ هیوا بین ‌و دەست بەرداری خەونی سەربەخۆیی ببین". رێبوار كەریم، توێژەر لە سەنتەری لێكۆڵینەوەی یاسایی ‌و رامیاری زانكۆی سلێمانی، كە لە سلێمانییەوە بەشداری كرد ‌و ئاماژەی بەوەدا، وڵاتانی دنیا كە دوای دواخستنی گشتپرسی دەكەن مانای ئەوە نییە كە سەنگەرمان لێبگرن، بەڵكو وەك گوتی "لەبەرامبەر پێشمەرگە، سوپای عێراقیان لەلا گرنگتر دەبێت".


ئەم بەرنامەیە شەوی 14-9-2017 لەشاری دهۆكەوە راستوخۆ پێشكەش كرا‌و میوانە سەرەكیەكانیش بریتی بوون لە

* مامەند رۆژە، توێژەر لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو
* كامەران محەممەد عەزیز، توێژەر لە ئینستیتیوت مێری
* د. بەیار دۆسكی، مامۆستا ‌و توێژەر لە زانكۆی ئەمریكی كوردستان.
* كایەڵ سپاركس، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیانی زانكوی ئەمریكی كوردستان
* د. شەماڵ مستەفا، توێژەر لە سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی ‌و سیاسی زانكۆی سەڵاحەدین
*د. جەودەت جیهاد، سەرۆكی سەنتەری كەركووك بۆ توێژینەوە
* رێبوار كەریم، توێژەر لە سەنتەری لێكۆڵینەوەی یاسایی ‌و رامیاری زانكۆی سلێمانی.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.172 seconds