وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پرۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەكان ‌و كاردانەوەكانی
  • پارەی گەنمی جووتیاران، کێشە بەردەوامەکەی نێوان هەولێر و بەغدا
  • هەوڵی داگیركردنی زەوی جووتیارانی كورد لە كەركووك
  • پرسی مووچە لەنێوان حكومەتی عێراق ‌و هەرێمی كوردستاندا
  • مامۆستایانی ئایینی باس لە کێشەکانیان دەکەن
  • چارەنووسی ناوچە کێشەلەسەرەکان
  • پرۆژەیەك بۆ پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچە رادەگەیەنرێ‌
  • کۆتایی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
  • راگەیاندنی كەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
  • کێشەی بندیوار و خانەنشینی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان و عێراق
  • رەوشی دەربەندیخان دوای بوومەلەرزە
  • حکومەتی کاتی، یان هەڵبژاردنی پێشوەخت؟
  • بەعەرەبكردن و گۆڕینی بەرپرسانی كورد لە ناوچە كێشە لەسەرەكان
  • گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان
  • ژیانی ئاوارەو عەرەبەکان لە هەرێمی کوردستان

بۆچوونی سەرۆك هۆزەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی

 

لەم بەرنامەیەدا بەشێك لەسەرۆك هۆزەكانی كەركووك، بۆچوونی خۆیان لەسەر گشتپرسی باشووری كوردستان دەخەنەڕوو، بەشێوەیەكی گشتیش بە گرنتی پاراستنی مافەكانیان پشتیوانی گشتپرسی ‌و راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان دەكەن.

لەم بەرنامەیەدا، شێخ ریاز تەمیم، وەك یەكێك لە سەرۆك هۆزەكانی كەركووك، باسی لەوە كرد، بەمەرجی ئەوەی گرنتی پاراستنی مافەكانیان بكرێت، ئەوان پشتگیری لە گشتپرسی دەكەن. هەروەها ئاشوور یەلدا بنیامین، وەك نوێنەری بەشێك لە مەسیحییەكانی كەركووك بەشداری بەرنامەكەی كرد ‌و گوتی "بەشێوەیەكی گشتی، مەسیحییەكانی كەركووك دژی گشپرسی نین". هاوكات عوسمان ئاغای زەنگەنە، سەرۆك هۆزی زەنگەنە وەك یەكێكی دیكە لەمیوانەكانی ئەم بەرنامەیە، جەختی لە برایەتی نێوان پێكهاتەكانی كەركوووك كردو گوتی "پێكەوە ژیانی نەتەوەكان بە ئاشتی لەم شارەدا، نمونەیەكی هەر جوانی مێژووییە، بۆیە پێویستە لە كاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستاندا بە زیادەوە مافی هەموو پێكهاتەكانی دیكەی كەركووك بدرێت". هەر لەم بەرنامەیەدا ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، باسی لەوە كرد وەك بەرپرسێك لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك "دەبێتە پارێزەری داواكاریی نەتەوەكانی دیكەی كەركووك".


میوانە سەرەكیەكانی ئەم بەرنامەیە كە شەوی 17-8-2017، لە شاری كەركووك پێشكەش كرا بریتی بوون لە:

*عوسمان ئاغای زەنگەنە، سەرۆك هۆزی زەنگەنە
*شێخ ریاز تەمیم، سەرۆك هۆزی تەمیمی
*شێخ حوسێن خەڵەف، نوێنەری سەرۆك هۆزی عەزە
* ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك
*شێخ ئەیاد جەلال وەنداوی، سەرۆك هۆزی وەنداوییەكان
*ئاشوور یەلدا بنیامین، نوێنەری مەسیحییەكانی كەركووك


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.156 seconds