وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان
  • ژیانی ئاوارەو عەرەبەکان لە هەرێمی کوردستان
  • تەعریبكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان
  • هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ گۆڕینی دەستوور
  • كریستیانەكان ئاوارە دەبنەوە
  • هاتنی سوپا ‌و حەشدی شەعبی بۆ كوردستان لە رووی یاسایی ‌و سیاسییەوە
  • دۆخی ئاوارەکان و دواین پێشهاتەکانی کەرکووک
  • كۆنفیدراڵی چارەسەری كێشەی هەولێر ‌و بەغدا دەكات؟
  • پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و عێراق دوای گشتپرسی
  • هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی
  • بۆچوونی پێشمەرگە لەبارەی گشتپرسی
  • بۆچوونی توێژەران ‌و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر گشتپرسی
  • هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • كەرتی گەشتیاری لە نێوان گرفت ‌و گەشەدا
  • سەربەخۆیی کوردستان لە سەردەمی شێخ مەحموودەوە بۆ ئێستا

چارەنووسی ئەو خێزانەی بەڕەی ژێریان بۆماددە هۆشبەرەكان فرۆشت

 
"لە قەزای سۆران دوو برا فێری ماددە هۆشبەرەكان بوون، ژنێكی ماڵەكەش كە ژنی یەكێك لەو دوو برایە بوو، بۆ ئەوەی شكاتیان لێنەكات، ئەویشیان ئالودەی ماددە هۆشبەركان كردبوو، لەبەر گرانی ماددە هۆشبەرەكانیش، كە خۆیان لەبەردەم دادوەردا گوتیان یەك دەرزیان بە 100دۆلار كڕیوە، هەموو ماڵەكەیان تەنانەت بڕەی ژێر خۆشیان فرۆشتبوو دابوویان بە مادە هۆشبەرەكان".

دانەر عەبدولغەفار، كە وەك پارێزەرێكی خەڵكی قەزای سۆران بەشداری ئەم بەرنامەی كرد بەو جۆرە باسی لە كاریگەری مادەهۆشبەرەكان، لەسەر قەزای سۆران كرد ‌و گوتیشی "ئەو خێزانە لەبنچینەدا خەڵكی سۆران نەبوون، بەڵام دانیشتووە سۆران بوون".

بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ‌و پاراستنی سنوورەكان، مژاری ئەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنج بوو، كەشەوی 18-5-2017 لە قەزای سۆران راستەوخۆ پێشكەش كرا.

هونەر حاجی جاسم، مامۆستای زانكۆ ‌و چالاكڤان، كە میوانێكی دیكەی بەرنامەكە بوو، ئەوەی خستەڕوو بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان لە سنوورەكەیاندا زیادی كرد‌و گوتیشی "بەداخەوە خەڵك هەیە، بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەهۆشبەركان دەستگیركراوە، بەڵام پێش دادگایی كردنی، لەبەر خاتری كەسانێك ئازاد كراوە".

مەڕوان گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان، كە وەك كەسێكی دانیشتووی ناوچەكە بەشدار بەرنامەكەی كرد ‌و لەسەر ئەو كەسانەی بازرگانی بەماددە هۆشبەرەكانەوە دەكەن توند قسەی كرد‌و گوتی "حەقی لەسێدارەدانیان هەیە". ئاماژەی بەوەشدا 95% ئەو شۆفێرە ئێرانیانە دێنە هەرێمی كوردستان، ئالودەی ماددە هۆشبەرەكان بوون. هەروەها گوتیشی "حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك پێویست كاری بۆ رووبەرووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان نەكردوە بە قەدەر گەورەی مەترسیەكە لێنەڕوانیووە".

كرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران، كە وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە قسەی كرد ‌و رەتی كردەوە ماددە هۆشبەرەكان لە ناوچەكەیاندا لەژێر كۆنتڕۆڵ دەرچوو بێت‌و گوتیشی "دەبێت ئەوەش روون بێت لە هەموو دنیادا ناتوانرێ‌ بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵی مادە هۆشبەرەكان بكرێت".

میوانە سەرەكیەكانی ئەم بەرنامەیە پێكهاتووبوو لە
*كرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران
*مەڕوان گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان
*رەزوان شەریف، مامۆستا لە كۆلێژی یاسای زانكۆی سۆران
*د. سۆران زاری، شارەزای نەخۆشییەكانی هەناو
* هونەر حاجی جاسم، مامۆستای زانكۆ ‌و چالاكڤان
*دانەر عەبدولغەفار، پارێزەر


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.156 seconds