وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • رەوشی دەربەندیخان دوای بوومەلەرزە
  • حکومەتی کاتی، یان هەڵبژاردنی پێشوەخت؟
  • بەعەرەبكردن و گۆڕینی بەرپرسانی كورد لە ناوچە كێشە لەسەرەكان
  • گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان
  • ژیانی ئاوارەو عەرەبەکان لە هەرێمی کوردستان
  • تەعریبكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان
  • هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ گۆڕینی دەستوور
  • كریستیانەكان ئاوارە دەبنەوە
  • هاتنی سوپا ‌و حەشدی شەعبی بۆ كوردستان لە رووی یاسایی ‌و سیاسییەوە
  • دۆخی ئاوارەکان و دواین پێشهاتەکانی کەرکووک
  • كۆنفیدراڵی چارەسەری كێشەی هەولێر ‌و بەغدا دەكات؟
  • پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و عێراق دوای گشتپرسی
  • هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی
  • بۆچوونی پێشمەرگە لەبارەی گشتپرسی
  • بۆچوونی توێژەران ‌و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر گشتپرسی

هەڵە پزیشکییەکان و مەترسی لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان

 

هەڵە پزیشكیەكان لە كەرتی تەندروستی باشووری كوردستاندا، مژاری ئەم بەرنامە نوێیەی لەگەڵ رەنج بوو، لە دەستپیكی ئەم بەرنامەیەدا راپۆرتێك دەربارەی هەڵە پزیشكەكیەكانی دنیا خرایە روو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، جەختی لەوە كردوە لە هەموو دنیادا هەڵەی پزیشكی دەبێت ‌و باسی لە بەشێك لەو كارانەش كرد كە بەهەوڵی پزیشك‌و كارمەندانی تەندروستی كراوە، گوتیشی "لە ساڵی 2016دا 18ملیۆن كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستانیان كردوە".

لە بەشێكی ئەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنج، ژنێك گوتی "منداڵی خزمێكمان لە كاتی لەدایكبوونیدا هێندە بە هێزە رایانكێشابوو، كە لەدایك بوو بە دەستێكی شكاوەوە هاتە دنیاوە".

پیاوێكی دیكە لە هەمان بەرنامەدا گوتی "دوو نەشتەرگەری غودەم كردوە، یەكێكیان بە پارە لە نەخۆشخانەیەكی ئەهلی، ئەو دیكەیان بەبێ‌ بەرامبەر لە نەخۆشخانەیەكی حكومی، هەردووكیشیان یەك پزیشك كردبووە، ئەوەی بەپارە كردومە كێشەی نییە ‌و ئەوەی دیكەیان زۆر ناشرینە‌و شوێنەكەی دیارە".

میوانە سەرەكیەكانی ئەم بەرنامەی لەگەڵ رەنج، كە شەوی 20-4-2017 لە شاری كەركووكەوە راستوخۆ پێشكەش كرا، بریتی بوو لە

* د. زاهیر مەندەلاوی، سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی كوردستان لە كەركووك
* د.حەمدیە میرخان، سەرۆك بەش لە كۆلێژی پەرستاری زانكۆی هەولێری پزیشكی
* د.خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
* زوڵفا محمود، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لەپەرلەمانی كوردستان.
*د.رێزان هەردی، پسپۆڕی فریاكەوتن ‌و هەناوی گشتی.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.172 seconds