وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • رەوشی دەربەندیخان دوای بوومەلەرزە
  • حکومەتی کاتی، یان هەڵبژاردنی پێشوەخت؟
  • بەعەرەبكردن و گۆڕینی بەرپرسانی كورد لە ناوچە كێشە لەسەرەكان
  • گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان
  • ژیانی ئاوارەو عەرەبەکان لە هەرێمی کوردستان
  • تەعریبكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان
  • هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ گۆڕینی دەستوور
  • كریستیانەكان ئاوارە دەبنەوە
  • هاتنی سوپا ‌و حەشدی شەعبی بۆ كوردستان لە رووی یاسایی ‌و سیاسییەوە
  • دۆخی ئاوارەکان و دواین پێشهاتەکانی کەرکووک
  • كۆنفیدراڵی چارەسەری كێشەی هەولێر ‌و بەغدا دەكات؟
  • پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و عێراق دوای گشتپرسی
  • هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی
  • بۆچوونی پێشمەرگە لەبارەی گشتپرسی
  • بۆچوونی توێژەران ‌و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر گشتپرسی

ئایا بەغدا بەشە دەرمانی كوردستان دەبڕێ‌؟

 

(ئەگەری بڕینی دەرمانی كوردستان لەلایەن بەغداوە). مژاری ئەم بەرنامە نوێیەی لەگەڵ رەنج بوو، لە ناوەڕاستی ئەم بەرنامەیەدا رەنج سەنگاوی پێشكەشكار، پرسیاری ئەوەی  لە د. مۆفەق روبەیعی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا كرد "بۆچی لە دوای رۆیشتنی رژێمی سەدامەوە تاوەكوئێستاش وەك بەرپرسانی كورد دەڵێن، حكومەتی عێراق بەردەوامە لە سزادانی خەڵكی كوردستان؟". لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا روبەیعی گوتی "نابێت حكومەتی ناوەند بە رژێمی پێشوو بەراوورد بكرێ‌ ". رەنج سەنگاویش لە وەڵامدا گوتی: "ببورە من بەراووردیان ناكەم، چونكە رژێمەكەی سەدام بودجە‌و دەرمانی لە كوردستان نەبڕی!". لەپاش ماوەیەك لەو قسەی رەنج د. مۆفەق روبەیعی بەرنامەكەی بەجێهێشت.

لەم بەرنامەیەدا د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان، باسی لەوە كرد "تاوەكو ئێستا بەغدا 45% پێداویستی دەرمانیان بۆ دەنێرێت"، ئەوەشی خستەڕوو  مانگانە بۆیان هەیە تەنها بایی 6ملیار دینار دەرمان بكڕین ‌و گوتیشی"100ملیار دیناری كۆمپانیاكانی دەمان قەرزدارین". لەبارەی  ئەگەری بڕینی بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن بەغداەوە گوتی "تاوەكو ئێستا بەفەرمی بە ئێمە نەگوتراوە بەشە دەرمانی كوردستان دەبڕین، بەڵام ئەگەر بیبڕن ئەوا  كێشەیەكی سیاسییە". د.ئەردەلان نوورەدین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا، كە میوانێكی بەرنامەكە بوو، ئەوەی خستەروو لە بودجەی ئەم ساڵی عێراقدا، پارەی دەرمانی كوردستان 60% كەمی كردووە ‌و گوتیشی  "پشتبەستن بە یاسای بودجە ‌و بەپێی نووسراوێك، وەزیری تەندروستی عێراق داوای بڕینی دەرمانی هەرێمی كوردستانی كردووە".

بەبڕوای د. مۆفەق روبەیعی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، كەمیوانێكی بەرنامەكەبوو، هەموو كێشەكان پەیوەندیان بە رێكنەكەوتنی هەولێر‌و بەغداوە هەیە "مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان خواستی ئەوەی هەیە كێشەكانی هەولێر ‌و بەغدا بەگفتوگۆ چارەسەر بن".

د.عیسام نامیق، كە پێشتر بریكاری وەزارەتی تەندروستی عێراق بووە، وەك میوانێكی ئەم بەرنامەیە لەو بڕوایەدا بوو، هەتاوەكو سێ‌ ساڵی دیكەش حكومەتی عێراقی ناتوانێ‌ بەشە دەرمانی كوردستان ببڕێت "نووسراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق نەشارەزایی پێوە دیارە". جەختی لەوەش كردەوە پێویستە هەرێمی كوردستان خۆی بۆ بڕینی بەشە دەرمانەكەی ئامادە بكات.

میوانەكانی ئەم بەرنامەیە، كە شەوی 23-3-2017 پەخش كرا پێكهاتبوون لە

د.رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان
د.عیسام نامیق، بریكاری پێشووی وەزارەتی تەندروستی عێراق
د.ئەردەلان نوورەدین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا
د. مۆفەق روبەیعی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds