وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • لەگەڵ رەنج 12/10/2017
  • پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و عێراق دوای گشتپرسی
  • هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی
  • بۆچوونی پێشمەرگە لەبارەی گشتپرسی
  • بۆچوونی توێژەران ‌و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر گشتپرسی
  • هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • كەرتی گەشتیاری لە نێوان گرفت ‌و گەشەدا
  • سەربەخۆیی کوردستان لە سەردەمی شێخ مەحموودەوە بۆ ئێستا
  • بۆچوونی سەرۆك هۆزەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • گشتپرسی لەنێوان بەڵێ و نەخێر
  • كەركووك لەنێوان ململانێكاندا
  • گشتپرسی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک
  • ئایندەی پارێزگای نەینەوا و چۆنیەتی ئاوەدانکردنەوەی
  • گشتپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
  • گشتپرسی لە باشووری کوردستان

کاردانەوەی گرتنەوەی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە

 

"پێویستە هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو ئاوانە بگرێتەوە، كە لە هەرێمی كوردستانەوە دەچنە نێو خاكی عێراق، بۆ ئەوەی شاندێكی حكومەتی عێراق لەسەر گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك، بچنە تاران بۆ گفتوگۆكردن، ئەوە باشترین رێگایە بۆ كاردانەوەی ئەو كارەی حكومەتی ئێران بەرامبەر هەرێمی كوردستان كردویەتی".  دەشتی قادر، ماستەر لە یاسای گشتی، كە میوانێكی ئەم بەرنامەیە بوو، بەو جۆرە  قسەی كرد، لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی گرفتی گرتنەوەی ئاوی زێ‌ بچووك، كە لەلایەن ئێرانەوە ماوەیەكە لەسەر هەرێمی كوردستان گیراوەتەوە.

لە 24-6-2017 ئێران، ئاوی زێی بچووكی لە هەرێمی كوردستان گرتەوە، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە، بەجۆرێك بەرنامەیەكی تایبەت لەگەڵ رەنج  تایبەت كرا بەو پرسە.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان، كە میوانێكی ئەم بەرنامەیە بوو، لەبارەی گرتنی ئاوی زێی بچووك، لەلایەن ئێرانەوە گوتی "ئەوەی لەلایەن ئێرانەوە كراوە تاوانێكی گەورەیە، چونكە هیچ یاسایەكی نێودەوڵەتی رێگە بەوە نادات، ئاوێكی هاوبەشی نێوان دوو وڵات، لەلایەن وڵاتێكیانەوە بەتەواوەتی بگیرێتەوە". تەحسین قادر، وەزیری پێشووتری سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستانیش، كە بەهەمان شێوە میوانێكی بەرنامەكە بوو، ئەوەی خستەڕوو لەسەر ئاستی جیهان 263 ئاوی هاوبەش لەنێوان وڵاتاندا هەیە ‌و گوتیشی "كێشەی106ئاویان چارەسەر بووە، بەڵام ئەوانی دیكە هەمووی كێشەی لەسەرە، یەكێك لەوانە ئاوی زێی بچووكە كە لەنێوان ئێمە ‌و ئێراندایە".

هەر لەم بەرنامەیەدا، رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان باسی لەوە كرد لەسەر ئاوی سیروان كە دەرژێتە بەنداوی دەربەندیخانەوە ئێران لەناو خاكی خۆی 10بەنداوی دروست كروە "ئەوەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بووە"

ئەم بەرنامەیە كە شەوی 29-6-2017 لەبەنداوی دووكانەوە بەشێوازێكی راستوخۆ پێشكەش كرا.




کۆمێنتەکان

 
د. نەوبەهار | 30/6/2017
سڵاو لەهەموان من وەک مامۆستایەکی زانکۆ لەبواری سەرچاوەکانی ئاودا دەڵێم چارەسەر لە باشکردنی بەڕێوەبردنی ئەوئاوانەدایە کە ئێستاهەیە روستکردنی بەنداو کێشەکان چارەسەرناکات بەقەدەر کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو بەپێچەوانەوە دروستکردنی بەنداوی نوێ پێویستی بە چاودێریکردن و بەڕێوەبردنە خۆئێستا خەریکە لەتواناماندانەمێنێنێت دوکان و دەربەندخان بەڕێوە ببەین چ جای بەنداوی نوێ ئەوە باوەشاسوارە ساڵانە کێشەمان بۆدروست دەکات و نەمانتوانیوە چاری بکەین. جا کوا پڕۆژەکشتوکاڵیە زانستیەکانمان تا ئاوی بۆ گل بیەینەوە. هەر ئاوی خواردنمان پێویستە ئەویش ناتوانین بەپاکی بیگەیەنینە دەست هاوڵاتیان بەنداو دروست مەکەن ئیدارەی ئەو ئاوە بکەن کەهەیە.هەموو وڵاتی اردن بەقەد یەک ڕۆژ ئاوی کوردستانی هەیە!
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.172 seconds