وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پرسی دەرمان لەنێوان دەردەداری ‌و چارەسەردا - بەشی دووەم
  • پرسی دەرمان لەنێوان دەردەداری و چارەسەردا
  • چاودێریكردنی دەرمان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە
  • هاوردەكردنی خۆراك و كاڵای بەسەرچوو بۆ هەرێمی كوردستان
  • هاوردەکردنی خۆراک و کاڵای بەسەرچوو بۆ هەرێمی کوردستان
  • هەزاران تۆن جگەری ڤایرۆساوی هێنراوەتە کوردستان
  • چۆنیێتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ ‌و ئاژەڵ
  • هۆكارەكانی زیادبوونی رووداوەكانی كوشتن و تووندوتیژی چین؟
  • ئاستی خوێندن لە نێوان کەرتی تایبەت و حکومیدا
  • بەکارتکردنی پەخشی ناوخۆیی کەناڵەکان و کاردانەوەکانی
  • بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و کاردانەوەکانی
  • چی بكرێت بۆ یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لە بەغدا؟
  • سنوورداركردنی گەشتی ئاسمانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
  • بەشێك لە ئاوارەکانی مووسڵ لە دهۆک دەمێننەوە
  • گرفتەکانی تەکسی لە هەرێمی کوردستان

پارە بۆ پڕۆژەكان تەرخاندەكرێتەوە

 

بەڵێندەرێكی كوردستان لەبەر قەرزداری لەمالیزیا خەریكی چییە؟

ئازاد حەسەن، جێگری سەرۆكی یەكێتی بەڵێدەرانی كوردستان، پیشەی ئەو بەڵێندەرە كوردە ئاشكرا دەكات، كە لەبەر قەزداری هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووە چووەتە وڵاتی مالیزیا.

ئازاد حەسەن لە بەشێكی ئەم بەرنامەیەدا دەڵێت "یەكێك لە باشترین بەڵێندەرەكانمان كە پارەیەكی زۆری لەلای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئێستا لەبەر قەرزداری كوردستان جێهێشتوە‌و چۆتە مالیزیا. لەوێ‌ بۆتە چایچی".

پارە بۆ پرۆژەكان تەرخاندەكرێتەوە، مژاری ئەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنج بوو، كە شەوی30-3-2017 راستەوخۆ لەشاری هەولێرەوە پێشكەش كرا، لەم بەرنامەیەدا زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانان ئەوەی ئاشكرا كرد لە هەرێمی كوردستاندا 3600 پڕۆژە وەستاوە ‌و گوتیشی "نزیكەی 1ترلیۆن دینار قەرزداری بەڵێندەرانین، بەڵام بڕوامان وایە دابینكردنی بڕی 10ملیۆن دۆلار مانگانە بۆ قەرزی بەڵێندەران، بەشێكی زۆر  قەرزەكانمان لەسەر سووك دەبێت".

ئازاد حەسەن، جێگری سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە، جەختی لەوە كردوە ئەو پارەی بۆ قەرزی بەڵێندەران تەرخان كراو زۆر كەمە‌و گوتی "ئەگەر حكومەت بەو جۆرە قەرزەكان بداتەوە، ئەوا پێدانەوەی هەموو قەرزەكان نزیكەی 140مانگی دیكەی پێدەچێت".

تاهیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باسی لەوە كرد، زۆر درەنگە بۆ تەرخانكردنی ئەو پارەیە‌و گوتی "دەبوو زۆر پێشتر ئەو پارەیە بۆ بەڵێندەران دابین بكرایە".

میوانەكانی ئەم بەرنامەیە پێكهاتبوون لە
*زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانان
*تاهیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر
*ئازاد حەسەن، جێگری سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان
*هیوا عەلی، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە پارێزگای سلێمانی
*زیرەك دۆسكی، سەرۆكی لقی دهۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.219 seconds