وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لەگەڵ رەنج

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • لەگەڵ رەنج 12/10/2017
  • پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و عێراق دوای گشتپرسی
  • هەڵوێستی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی گشتپرسی
  • بۆچوونی پێشمەرگە لەبارەی گشتپرسی
  • بۆچوونی توێژەران ‌و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر گشتپرسی
  • هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • كەرتی گەشتیاری لە نێوان گرفت ‌و گەشەدا
  • سەربەخۆیی کوردستان لە سەردەمی شێخ مەحموودەوە بۆ ئێستا
  • بۆچوونی سەرۆك هۆزەكانی كەركووك لەسەر گشتپرسی
  • گشتپرسی لەنێوان بەڵێ و نەخێر
  • كەركووك لەنێوان ململانێكاندا
  • گشتپرسی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک
  • ئایندەی پارێزگای نەینەوا و چۆنیەتی ئاوەدانکردنەوەی
  • گشتپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
  • گشتپرسی لە باشووری کوردستان

كەرتی گەشتیاری لە نێوان گرفت ‌و گەشەدا

 
كەرتی گەشتیاری لە نێوان گرفت ‌و گەشەدا، مژاری ئەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنج بوو، لەم بەرنامەیەدا كە لەشاری شەقڵاوە پێشكەشكرا. نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزار، میوانێكی بەرنامەكە بوو، باسی لەوە كرد، بەرزبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران، بەڵگەی پێشكە‌وتنی كەرتی گەشتیاری هەرێمی كوردستانە‌ "ئێمە بۆ ئەمساڵ، پێشبینی هاتنی 2ملیۆن گەشتیارمان دەكرد، بەڵام لە هەشت مانگی یەكەمدا، بەو ئامارە گەیشتین، ئەوە لە كاتێكدا ساڵی رابردوو 1ملیۆن 600هەزار گەشتیار هاتبووە هەرێمی كوردستان".

مەولەوی جەبار، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە، ئاماژەی بە داهاتی گەشتیاری هەرێمی كوردستان كرد ‌و روونیكردەوە، هەرچەندە ئامارێكی ورد لەو بارەیەوە لەبەر دەست نییە، بەڵام "پێشبینی دەكرێت داهاتی گەشتیاری هەرێمی كوردستان 6% داهاتی گەشتی پێكبێنێ‌". پڕۆفیسۆر د. ئازاد نەقشبەندی، وەك مامۆستایەكی ئابووری لە زانكۆی سەڵاحەدین، بەشداری بەرنامەكەی كرد باسی لەوە كرد لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو، شەقڵاوە وەك ناوچەیەكی گەشتیاری سیمای سروشتی زیاتر پێوە دیار بوو. هاوكات مامۆستا پشتیوان فازڵ، وەك مامۆستایەكی زانكۆ ‌و شارەزای بواری گەشتیاری، كە لە ستودیۆی سلێمانیەوە بەشداری كرد، لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا روونیكردە و ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ كوردستان جێگای گومانن ‌و گوتی "هەر كەسێك لە سنوورەوە بێتە وڵاتەكەتەوە گەشتیار نییە، لە 80% گەشتیارانی ئێمە عارەبی عێراقین، ئەوانیش بە گەشتیاری بیانی هەژمار ناكرێن، چونكە هێشتا ئێمە لە چوارچێوەی وڵاتی عێراقداین".


ئەم بەرنامەیە كە لە قەزای شەقڵاوە بەشێوەیەكی راستوخۆ پێشكەشكرا میوانە سەرەكییەكانی ئەمانە بوون: 

*نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزار
*مەولەوی جەبار، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار
* پ. د. ئازاد نەقشبەندی، مامۆستا لە زانكۆی سەڵاحەدین
* م. پشتیوان فازڵ، مامۆستای زانكۆ ‌و شارەزای بواری گەشتیاری
*سەركۆ بەرزنجی، خاوەنی كۆمپانیای گەشتیاری


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.156 seconds