وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

مێد ئین کوردستان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر کۆتایی دێت
  • چارەسەرکردنی گرفتی پەنگخواردنەوەی دووکەڵ و گازە ژەهراوییەکان لە گەراجە داخراوەکاندا
  • به‌رهه‌مهێنانی شیشی ئاسن له‌ باشووری كوردستان
  • رێگەی نێوان سلێمانی - گه‌رمیان
  • بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی سۆلەر پەناڵ لە کەمپێکی دهۆک
  • دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری
  • بەبازاڕکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی
  • پڕۆژه‌ی “گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سروشت” و کێڵگەی گوڵ و نەمام لە سلێمانی
  • کارگەی خوێ لە سلێمانی
  • کارگەی بەردی مەڕمەڕ لە کۆڕێ
  • کارگەی بەرهەمهێنانی شووشە لە سلێمانی
  • به‌خێوکردن و بەرهەمهێنانی ئاژەڵ لە بارزان
  • کارگەی ئەلەمنیۆم و دروستکردنی دەڕاب لە سلێمانی
  • ماسته‌ر پلانی شاری دهۆک
  • کارگەی ماست و ماستاو لە سلێمانی

ماسته‌ر پلانی شاری دهۆک

 

چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له‌ شاری د‌هۆك دەکرێنەوە، لەوانە: ته‌واوبوونی رێگەی نێوان دهۆك - زاخۆ ، گواستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاره‌كه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی گونجاو و دوور له‌ سه‌نته‌ر ، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ نزیك ٥ له‌سه‌داوه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ ١٥ له‌سه‌دا و كار ده‌كرێت بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ ستاندارتی جیهانی، ئەمانە لە ماسته‌ر پلانی شاری دهۆک.

پارێزگای دهۆك نزیكه‌ له‌ سنووری توركیاوە، ژماره‌ی داینشتوانی پارێزگاكه‌ نزیكه‌ی ملیۆنێك و دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌سه‌، جگه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ كه‌ دهۆكه‌ له‌ چه‌ندین شارۆچكه‌ی گه‌وره‌ له‌ رووی رووبه‌ر و ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌ پێكدێت، وه‌كو ئاكرێ و زاخۆ و ئامێدی و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌.

پارێزگای دهۆك زۆر گرنگ و به‌سووده‌ بۆ باشوری كوردستان هه‌م له‌ رووی جوگرافیاوه‌ كه‌ باشوری كوردستان ده‌به‌سێته‌وه‌ به‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ و هه‌م له‌رووی به‌پیتی زه‌وییه‌وه،‌ كه‌ چه‌ند ده‌شتێكی به‌پیت و به‌ناوبانگی هه‌یه‌.

به‌هۆی ده‌روازه‌ی نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان، دواتر بۆ وڵاتی سووریا كه‌ فیشخابوره‌ و ده‌رچه‌ی نێوان باكوور و باشووری كوردستان دواتر بۆ توركیاش كه‌ ئیبراهیم خه‌لیله،‌ رێگە سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان زاخۆ و دهۆك زۆر قه‌ڕه‌باڵغن و پێكدادانی نێوان ئۆتۆمۆبێلیشی زۆر تێدا رووده‌دا و شه‌قامه‌كانیش زۆر كۆن بون باریك بوون .

بڕیاردرا، ئه‌و رێگەیه‌ بكرێته‌ دوو ساید و ناو بڕی بۆ دابنرێت و تونێلێكی ته‌واو ستاندارتی درێژ له‌ جیاتی لۆ‌فه‌كانی گه‌لی زاخۆ دروست بكرێت ، ته‌واوی رێگەكه‌ی نێوان دهۆك و زاخۆ ٤٦ كیلۆمه‌تره‌ و له‌ ٢٠١١ وه‌ ده‌ستكرا به‌ دروستكردنی به‌ ٦ قۆناغ جێبه‌جێكرا، ئێستا ته‌واوی شه‌قامه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ جگه‌ له‌ نزیكه‌ی ٢ كیلۆمه‌تری نه‌بێت كه‌ كاری تێدا ماوه‌.

رێگە‌ دوو سایده‌كه‌ی نێوان دهۆك و زاخۆ ٣٠٠ ملیار دۆلاری تێدا خه‌رجكراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی ٢٥٠ میلێۆن دۆلار ، به‌هۆی ئه‌و ڕێگە نوێیه‌وه‌ نێوانی دهۆك و زاخۆ ئێستا نزیكه‌ی ٢٥ تاوه‌كو ٣٠ خوله‌ك ده‌بێت و شۆفێران به‌ دڵنیایه‌كی زۆره‌وه‌ به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕن و رووداوه‌كانی هاتووچۆی تێدا كه‌م بۆته‌وه‌ .

له‌ جیاتی لۆفه‌و رێگا زه‌حمه‌ت و ناخۆشه‌كه‌ی گه‌لی زاخۆش تونیلێكی درێژ و دوو ساید دروستكراوه‌، کە كۆمپانیایه‌كی توركی كاری تێداكردووه‌ و درێژیه‌كه‌ی ٣ كیلۆمه‌تر و ٦٠٠ مه‌تره‌ و به‌ درێژترین تونێل داده‌نرێت له‌ باشووری كوردستان و عێراقدا ، بڕی ١٧٠ ملیار دینار واته‌ نزیكه‌ی ١٢٥ ملیۆن دۆلار ، تونێله‌كه‌ به‌ ستاندارتی به‌رزی جیهانی دروستكراوه‌.

رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ شاره‌كه‌دا به‌ چه‌ند ڕێگایه‌ك زیاد كرا ، یه‌كه‌میان پارێزگا و شاره‌وانییه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ چاندنی دار و گوڵ و چیمه‌ن. هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون یاخود بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ سنووری پارێزگاكه‌دا دروست بكرێت پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران رێژه‌ی سه‌دا ٣٠ له‌ پرۆژه‌كانیان بكه‌نه‌ سه‌وزایی .

پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی له‌ ناو شاری دهۆكدا كه‌ به‌ پێی ماسته‌ر پلانی شاره‌كه‌یه‌ ، گواستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاره‌كه‌ واته‌ شوێنی چاكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌ ، له‌ شوێنی ئێستایه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی گونجاو و دوور له‌ سه‌نته‌ر ، تاوه‌كو ژینگه‌ی شاره‌كه‌ زیاتر ته‌ندروست بێت . شوێنی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كه‌ی ئێستاش ده‌بێته‌ پارك و سه‌وزایی ، بڕیاره‌ ناوچه‌ په‌یشه‌سازییه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو بێت.

له‌ باشوری كوردستان بۆ گشت شارێك ماسته‌ر پلان دروستكراوه به‌ شێوه‌یه‌كی ستاندارد، پێویسته‌ هەموو شارێك ماسته‌ر پلانی هەبێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پێی پلان و به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌ی دوور له‌ دیمه‌نی ناشیر‌ن و ناشاز گه‌شه‌ بكه‌ن، حوكمه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بڕیاری داوه‌ كه‌ شاره‌كانی باشووری كورستان به‌ ماسته‌ر پلانی گونجاوی خۆیان گه‌شه‌بكه‌ن، كه‌ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ شوێنی هه‌ڵكه‌وته‌ی خۆیان.

کۆمێنتەکان

 
Karwan | 11/3/2018
دەبێت خەلکێ ئێمە کاری تێدا بکات تا سودێکی باش ژکاری وەربگرن نە خەلکانێکی بیانی ،دەبێت خەلکی دهوک مفای ژفان کارا وەربگرن ژلایێ مادی فە
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.219 seconds