مریشک چەند جۆرێکی هەیە ، مریشكی دایکانە و مریشکی گۆشت، لە وڵاتانی پێشکەوتوو دەستکاری هێلکە دەکەن و لە تاقیگەکاندا و جیناتەکەی دەگۆڕن و باوانێک بەرهەمدەهێنن، کە دواتر سودی بۆ خاوەن کێلگەکان دەبێت لە رووی داهاتەوە و بەرهەمێکی باشیش دەداتە ئادەمیزاد.
لە باوانەکان هێلکەیەک وەردەگرن، کە دواتر ئەو هێلکەیە دەبێتە دایکانە، کاری دایکانەش هێلکەکردنە، دایکانەکان ئەگەر کەڵەشێریان لە نێوبوو، ئەوا هیڵکەکانیان بۆ تروکاندن دەشێن، لەبەر ئەوەی سپێرمی کەڵەشێریان لەگەڵدا تێکەڵاو بووە، ئەو هێلکەیە دواتر دەچێتە هەڵهێنەرەکان و جوجکی مریشکی گۆشت بەرهەمدێت ، کە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ٤٠ رۆژ کێشیان زیاد دەکات و دەبنە مریشک و دەفرۆشرێن و خەڵک سود لە گۆشتیان وەردەگرێت ، بەڵام ئەگەر لە نێو دایکانەکاندا کەڵەشێر نەبوو ئەوا مریشکەکان هێلکاکانیان ناتروکێن و تەنیا بۆ خواردن سودیان لێوەردەگیرێت.
مریشک بە بوون و نەبوونی کەڵەشێر هەر هێلکە دەکات، بەڵام کاتێک هێلکەیەک لە دوای جووتبون بەرهەم دێت سپێرمی تێدایە و توانای تروکاندنی دەبێت .
لهو بهرنامهیهدا له كێڵگهیهكی بهرههمهێنانی جوجكه و بهخێوكردنی مریشك له ههولێر، ههموو قۆناخهكانی بهخێوكردنی مریشك و بهرههمهكانی پیشان دهدرێت.
بەرنامەیەكی 24 خولەکی هەفتانەیە بۆ نمایشی پیشەسازی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان. بایەخ بەو كاڵایانە دەدات كە لە هەرێمی كوردستان و لە كارگەكانی كوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت