21144-233-381-233 دکتۆر فرێدریک تیسۆ-بەشی دووەم
وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

پەنجە مۆر

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • سەبیحە شێخ جەلال-بەشی یەکەم
  • دکتۆر فرێدریک تیسۆ-بەشی دووەم
  • فرێدریک تیسۆ- بەشی یەکەم
  • محەممەد موسێ - بەشی دووەم
  • محەممەد موسێ - بەشی یەکەم
  • شەوکەت مەلا ئیسماعیل - بەشی سێیەم
  • شەوکەت مەلا ئیسماعیل - بەشی دووەم
  • شەوکەت مەلا ئیسماعیل
  • عەبدوڵڵا کەسکین، لە نسێبینەوە بۆ ئیستەنبوڵ - بەشی سێیەم
  • عەبدوڵڵا کەسکین، لە نسێبینەوە بۆ ئیستەنبوڵ - بەشی دووەم
  • عەبدوڵڵا کەسکین، لە نسێبینەوە بۆ ئیستەنبوڵ - بەشی یەکەم
  • ملازم شوان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پاسۆک - بەشی سێیەم
  • ملازم شوان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پاسۆک - بەشی دووەم
  • ملازم شوان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پاسۆک - بەشی یەکەم
  • کامەران قەرەداخی، راوێژکاری پێشووی مام جەلال

دکتۆر فرێدریک تیسۆ-بەشی دووەم

 

دکتۆر فرێدریک تیسۆ لە ساڵی ١٩٥١ لە جەزائیر لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٢ دەگەرێتەوە بۆ فەرەنسا، دوای ئەوەی پلەکانی خوێدن دەبڕێت، لە ساڵی ١٩٨٠ دەبێتە پزیشک. وەکوو پزیشکێکی فەرەنسی، بڕیار دەدات لەو وڵاتانەی، کە دوورە دەستن و شەڕ تێیاندا بڵاوە و هیچ هاوکارییەکیان بەدەست ناگات، کار بکات.

تیسۆ، ژیانێکی پڕ لە سەرکێشی بەسەر بردووە، لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو، دەچێتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە چەندین شوێن وەکو پزیشک کار دەکات و هاوکاری پێشمەرگە و خەڵکی گوندەکان دەکات.

لە نزیکەوە بە سەرکردەکانی کورد ئاشنا دەبێت بەتایبەتی عەبدولرەحمان قاسملوو، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڤیەننا تیرۆرکرا.

لە دوای راپەرینی ساڵی ١٩٩١ وە چەندینجار سەردانی باشووری کوردستان دەکات. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ تاوەکوو ٢٠١١ دەبێتە سەرکۆنسوڵگەری فەرەنسا لە هەولێری  پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لەم پەنجەمۆرەدا باسی کار و چالاکییەکانی خۆی لە کوردستان و مەغریب دەکات. ئەوەی کە تاوەکوو ئێستاش بۆ تیسۆ مەتەڵێکی هەڵنەهاتووە و نامۆیە، شەڕی کورد و کوردە و دەڵێت: چۆن دەبێت کوردێک، کوردێکی دیکە بکوژێت و پێێشی بڵێیت شەهید.

تیسۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت: من پەیوەندیم بە موخابەراتی عێراقییەوە نەبوو، بەڵام کە لە بەغداوە چووم بۆ لای حیزبی دیموکرات، خۆم لە سەیارەیەکی موخابەراتی عێراقیدا بینیەوە و تاوەکوو کەرکووک لەگەڵمدا بوون."

فرێدریک تیسۆ، باسی بینینی خۆی و بێرنارد کۆشنەر دەکات، کە لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاخەکانی کوردستان یەکتریان بینیوە و ناسیوە، دواتر کۆشنەر بووە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا.

فرێدریک تیسۆ لە کۆنفرانسی پاریس، کە تایبەت بوو بە کێشەی کوردەوە لە ساڵی ١٩٨٩ بەشداری دەکات و دەڵێت: ئێمە پرسمان بە تورکیا و سووریا و عێراق و ئێران نەکرد، بەڵام ئەو وڵاتانە خۆشحاڵ نەبوون بە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە.

دەستگیرکردنی تیسۆ لەلایەن موخابەراتی تورکیا (میت)ەوە، هێشتا لە هزر و یاداوەریەکانیدا نەسڕدراونەتەوە و پێیوایە ئەوە تورکیایە، کە شەڕ بە کوردەکان دەفرۆشێت، نەک بەپێجەوانەوە.

پەنجە مۆر
مێژووی کوردستان زۆر لاپەڕەی هەڵنەدراوەی تێدایە. لەبارەی زۆر رووداوی گرنگ لەو مێژووەدا گێڕانەوەی جۆراوجۆر هەن. زۆر پرسیار هەن کە هەر پرسیار ماونەتەوە و وەڵامیان نەدراوەتەوە. زۆر کەسایەتیش هەن کە رۆڵی مەزنیان گێڕاوە لە مێژووی کوردستاندا و خەریکن چیرۆکی ئەو رووداوانەی خۆیان تێیدا بەشداربوون لەگەڵ خۆیاندا دەبەنە ژێر خاک. بەرنامەی پەنجەمۆر دەیەوێ ئەو مێژووە دۆکیۆمێنت بکات. ئەویش لەڕێگەی زنجیرە هەڤپەیڤینی ٤٨ خولەکی لەگەڵ هەریەکە لە کەسایەتییەکان. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.14 seconds