وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

پەنجە مۆر

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • فەرهاد عەونی-نەقیبی پێشووی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
  • فەرهاد عەونی
  • نەزیرە ئیسماعیل کەریم شەمایەلی
  • نەزیرە ئیسماعیل کەریم شەمایەلی
  • پەنجەمۆر لەگەڵ د. فایەق محەممەد گوڵپی
  • سەرۆکی پێشووی سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
  • سەرۆکی پێشووی سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
  • د. فایەق محەممەد گوڵپی
  • پرۆفیسۆر دکتۆر موحسین عه‌بدولحه‌مید
  • پرۆفیسۆر دکتۆر موحسین عه‌بدولحه‌مید
  • پەنجەمۆر لەگەڵ دکتۆر موحسین عەبدولحەمید
  • پەنجەمۆر لەگەڵ  دکتۆر موحسین عەبدولحەمید
  • پەنجە مۆر 18/01/2019
  • سەبرییە مام ئەحمەد
  • هەڤاڵ کوێستانی، نووسەر و پێشمەرگەی دێرین

فەرهاد عەونی

 

نەقیبی پێشووی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان 

بەشی یەکەم

فەرهاد عەونی کوڕی شاعیری ناوداری کورد  “عەونی شاعیرە”، لە ساڵی ١٩٤٦ لە شاری کۆیە لەدایکبووە، قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەو شارە تەواو کردووە. سەرتای کاری سیاسی لەنێو حیزبی شیوعی عێراق دەستپێدەکات، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٣ واز لەو حیزبە دەهێنێت و دەبێت بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە. لە دوای ساڵی ١٩٧٠ دەبێتە بەرێوەبەری کارگێڕی هەردوو رۆژنامەی تەئەخی و برایەتی. لە کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستاندا دەبێتە سکرتێری ئەو رێکخراوەیە. ساڵی ١٩٧١ دەبێتە ئەندامی مافی مرۆڤی کوردستان و تاوەکو ئێستا ئەندامە لەو ڕێکخراوەدا. 

لە دوای ساڵی ١٩٧٥ درێژە بەکاری رۆژنامەوانی و نووسین دەدات. لەدوای راپەڕین لەنێو ریزەکانی پارتیدا دەست بەکاری سیاسی دەکاتەوە.  ساڵی ١٩٩٣ دەبێت بە سەرنووسەری رۆژنامەی رۆژانەی برایەتی و بەرپرسی کارگێڕی دەزگای برایەتی و خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

دواتر دەبێتە ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن و توێژینەوەی پارتی. لە دوای رووخانی رژێمی بەعس، لەسەر لیستی پارتی بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەبێت.

لە یەکگرتنەوە سەندیکاکانی رۆژنامەنووسانی کوردستاندا رۆڵێکی دیاری هەبووە و تاوەکو ساڵی ٢٠١١ نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بووە. خاوەنی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە. ئێستا لە هەولێر دەژی و خەریکی نووسین و لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە.

لە چەند بەرنامەیەکی پەنجەمۆردا، شایەتی لەسەر چەندین بابەتی گرنگی مێژووی دەدات کە خۆی تێیاندا بەشدار بووە. 

لەم ئەڵقەیەدا، باسی عەونی شاعیر و ئەندامێتی لە کۆمەڵەی دارکەر و حیزبی رزگاری و پارتیدا دەکات. مەلای گەورەی کۆیە کە یەکەم کەس بووە کە کچەکەی خۆی ناردووەتە قوتابخانە، یەکێک لەو پیاوە گەورانەی کورد کە فەرهاد عەونی پێی سەرسام بووە. بۆچی وازی لە حیزبی شیوعی عێراقی هێناوە و بووە بە پارتی؟ بۆچی پارتی لە مێژووی خۆیدا کەمتر باسی کۆنگرەی کۆیە دەکات؟ ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە شایەتیان لەسەر دەدرێت.

 

ئەم بەرنامەیە شەوی هەینی ١٢/٤/٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە. 

پەنجە مۆر
مێژووی کوردستان زۆر لاپەڕەی هەڵنەدراوەی تێدایە. لەبارەی زۆر رووداوی گرنگ لەو مێژووەدا گێڕانەوەی جۆراوجۆر هەن. زۆر پرسیار هەن کە هەر پرسیار ماونەتەوە و وەڵامیان نەدراوەتەوە. زۆر کەسایەتیش هەن کە رۆڵی مەزنیان گێڕاوە لە مێژووی کوردستاندا و خەریکن چیرۆکی ئەو رووداوانەی خۆیان تێیدا بەشداربوون لەگەڵ خۆیاندا دەبەنە ژێر خاک. بەرنامەی پەنجەمۆر دەیەوێ ئەو مێژووە دۆکیۆمێنت بکات. ئەویش لەڕێگەی زنجیرە هەڤپەیڤینی ٤٨ خولەکی لەگەڵ هەریەکە لە کەسایەتییەکان. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds