وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

پەنجە مۆر

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ئیدی هۆپیشمید، دەرهێنەر و هاوڕێی یەڵماز گۆنای
  • پەنجە مۆر 30/11/2018
  • دکتۆر کەنداڵ نازان –سەرۆکی ئینیستیتوتی کورد لە پاریس- بەشی سێیەم
  • دکتۆر کەنداڵ نەزان – سەرۆکی ئینیستیتوتی کورد لە پاریس
  • دکتۆر کەنداڵ نازان – سەرۆکی ئینیستیتوتی کورد لە پاریس
  • دکتۆر فازیل گەنج عەلی – کەسایەتی سیاسی کوردە فەیلییەکان
  • دکتۆر فازیل گەنج عەلی – کەسایەتی سیاسی کوردە فەیلییەکان
  • عوسمان ئۆجەلان - ئەندامی پێشووی کۆنسەی سەرکردایەتی پەکەکە
  • عوسمان ئۆجەلان - ئەندامی پێشووی کۆنسەی سەرکردایەتی پەکەکە
  • عوسمان ئۆجەلان - ئەندامی پێشووی کۆنسەی سەرکردایەتی پەکەکە
  • عوسمان ئۆجەلان - ئەندامی پێشووی کۆنسەی سەرکردایەتی پەکەکە
  • حاجی عومەر عەزیز – بەرپرسی پاسەوانە تایبەتیەکانی زەعیم عەبدولکەریم قاسم
  • پرۆفیسۆر. دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسووڵ – بەشی پێنجەم
  • پرۆفیسۆر. دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسووڵ – بەشی چوارەم
  • پرۆفیسۆر. دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسووڵ – بەشی سێیەم

کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی - بەشی چوارەم

 

مامۆستا کەریم ئەحمەد لە ساڵی 1922 لە گوندی باقرتەی سەر بە شارۆچکەی کۆیە لەدایکبووە، تاوەکو پۆلی سێی سەرەتایی لە شاری هەولێر دەخوێنێت و دواتر دەچێتە بەغدا و لەوێ خانەی مامۆستایان – پەیمانگای وەرزشی تەواو دەکات و دەبێت بە مامۆستای وەرزش لەشاری کۆیە.

دەربارەی ژیانی سیاسی خۆی  مامۆستا کەریم ئەحمەد دەڵێت: "کاتێک خوێندکاربووم لە خانەی مامۆستایان لە ساڵی 1944 دا، زانیم حیزبێک هەیە بەناوی حیزبی شیوعی، ئەوە بوو هەرلەو ساڵەدا لەرێگەی خوێندکارە شیوعیەکانەوە پەیوەندیم دروستکرد، لە ساڵی 1949 دەستگیرکرام و لە ساڵی 1951 جارێکی دیکە دەستگیرکرامەوە  و ماوەی دوو ساڵی لە زینداندا بووم، دوای دەرچونم لەزیندان چوومە  سەرکردایەتی حزب لە لیژنەی مەرکەزی لە ساڵی 1953 و سکرتاریەتی حزبم وەرگرت تاوەکو  1955، دواتر بۆ جاری سێیەم دەستگیرکرامەوە  و بۆ سێ ساڵ حوکمدرام، لەگەڵ دورخستنەوەم، تاوەکو ساڵی 1958 لە ژێر چاودێری پۆلیسی مامەوە، کاتێک شوڕشی 14ی تەمموزی 1958 لە عیراق هەڵگیرسا، ئەوکاتە هاوڕێ (سەلام عادل) سکرتێری حزبی شیوعی بوو، کاتێکیش لە کودەتای 1963ی بەعسیەکان شیوعیەکانیان قەتلوعام کرد. ئەو کاتە من لە کەرکوک بووم، هەرلەوساڵەدا بڕیارماندا بچینە نێو شوڕشی کوردستان، کە لە ئەیلولی ساڵی 1961 دەستیپێکردبوو ".

مامۆستا کەریم ئەحمەد لە ساڵی 1947 هاوسەرگیری کردووە و سێ کوڕ و چوار کچیان هەیە، یەکێک لە کورەکانی شەهید بووە.

مامۆستا لە تەمەنی سیاسی خۆیدا چەندین پۆستی گەورەی لە نێو حیزبی شیوعی عێراقیدا وەرگرتووە و ماوەی  دووساڵ سکرتاریەتی حیزبی لەدەستدابووە، هەروەها سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان بووە.


لە دوا ئەڵقەی پەنجەمۆردا مامۆستا کەریم باسی کۆتایی هاوپەیمانێتییان لەگەڵ بەعس دەکات، هەروەها هاوکارییەکانی یەکێتی و پارتی کاتێک لە ساڵی ١٩٧٨ دا روو لە شاخەکانی کوردستان دەکەن و پەیوەندییەکانی خۆیان و کوردی رۆژهەڵات. هەروەها باسی شەڕی پشتئاشان دەکات و باسی هەڵوێستە توندەکانی نەوشیراون مستەفا دەکات، کە چۆن هانی پێشمەرگەکانی یەکێتی دەدا لە هێرشەکانیان بۆسەر بەرەی جود و داوای لێدەکردن: "پەرێزتان پاک بێت واتە هەموویان لەناوبەرن".

هەروەها باسی دامەزراندنی بەرەی کوردستانی و راپەرین و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

کەریم ئەحمەد لەگەڵ ئەوەی سیاسیەکی بەئەزموونە، هەروەها یەکێکە لە هاندەرە سەرسەختەکانی یانەی بارسێلۆنا و ئێستاشی لەگەڵدا بێت هیچ یاریەکی ئەو یانەیە نییە تەماشای نەکات.

ئەم بەرنامەیە لە شەوی 13/4/2018 بڵاوکراوەتەوە.

پەنجە مۆر

مێژووی کوردستان زۆر لاپەڕەی هەڵنەدراوەی تێدایە. لەبارەی زۆر رووداوی گرنگ لەو مێژووەدا گێڕانەوەی جۆراوجۆر هەن. زۆر پرسیار هەن کە هەر پرسیار ماونەتەوەو وەڵامیان نەدراوەتەوە. زۆر کەسایەتیش هەن، کە رۆڵی مەزنیان گێڕاوە لە مێژوویکوردستاندا و خەریکن چیرۆکی ئەو رووداوانەی خۆیان تێیدا بەشداربوون لەگەڵخۆیاندا دەبەنە ژێر خاک. بەرنامەی پەنجەمۆر دەیەوێ ئەو مێژووە دۆکیۆمێنت بکات.ئەویش لەڕێگەی زنجیرە هەڤپەیڤینی ٤٨ خولەکی لەگەڵ کەسایەتییەکاندا.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.25 seconds