وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بەرهەمی رووداو

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • مەترسییەکانی توندڕەوی ئایینی لەسەر هەرێمی کوردستان
  • رەوشی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپی دۆمیز
  • کۆمیتەی دەستووریی تایبەت بە سووریا دادەمەزرێت
  • گەنجانی هەر چوار پارچەی كوردستان لە بەرنامەیەكدا گفتوگۆیان كرد
  • بەرهەمی رووداو 15/06/2018
  • بوڵتەنی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
  • کۆبوونەوەی لووتکەی دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون
  • پێنجەمین ساڵیادی رووداو
  • لیستە کوردستانییەکان لە دیبەیتێکدا باسی بەرنامەکانیان کرد
  • رووداو رووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد
  • دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕدرێت؟
  • نەورۆزی ئامەد لە رووداو
  • رووماڵی تایبەت بە عەفرین
  • رووماڵی تایبەتی رووداو لەبارەی دۆخی عەفرین
  • دۆخی ژنانی چوارپارچەی کوردستان

رووداو رووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد

 


تۆڕی میدیایی رووداو بە درێژایی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن گشت بەرنامەکانی دەوەستێنێت و وەرزێکی نوێ تاوەکو راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

لە کاژێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە 15-4-2018)، وەک یەکەم رۆژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق، تۆڕی میدیایی رووداو ئەم گۆڕانکارییانە دەکات:

یەکەم: لۆگۆی تایبەت بە هەڵبژاردن دروست دەکات، کە بریتییە لە حەوت رەنگ، کە گوزارشتە لە حەوت حیزبە سەرەکییەکەی باشووری کوردستان، هەروەها بۆ ئەو کەسانەیشی هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بەکێ دەدەن.

دووەم: میوزیکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو بۆ هەڵبژاردنەکان، کە لەلایەن میوزیکڤانی ناسراوی کورد و جیهان، دڵشاد محەممەد سەعید و ئۆرکێسترای چیک ئامادەکراوە.

سێیەم: ئەستێرەکانی رووداو (رەنج سەنگاوی، شەهیان تەحسین، پێشەوا هەورامانی، هێڤیدار ئەحمەد و سەنگەر عەبدولڕەحمان، دلێر تێلی و رۆژان ئەبوبەکر) بەرنامەی تایبەت بە هەڵبژاردن پێشکەش دەکەن.

چوارەم: رووداو ئیلێکشن سەنتەر، ناوەندی هەڵبژاردن لەو ماوەیە دەبێت، کە رۆژانە گەشتەکانی هەواڵی تێدا پێشکەش دەکرێت.  

بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق لە باشووری کوردستان، 24 کاژێر دوای پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەهۆی ساڵیادی ئەنفال لە کوردستان دەستیپێکرد. 

کاژێر 00:00 لە 15-4-2018 لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بە هەڵواسینی پۆستەر و ئاڵای حیزبەکان دەستیان بە بانگەشە کرد ، هەندێ لەلایەنە سیاسییەکان ئەمڕۆ بە فەرمی دەستپێدەکەن، هەندێکی دیکەشیان وەک پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێن، پەلەمان نییە و پلانی تایبەتمان بۆی هەیە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12-5-2018 لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.187 seconds