وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • چۆن سیستەمی تەندروستیی کوردستان چاکدەکرێت؟
  • بۆچی پەبجی قەدەخەکرا؟
  • حکومەت چۆن پێشگیری لە پیسبوونی ژینگە بکات؟
  • پلانی پەرلەمان و حکومەت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری چییە؟
  • شایەتحاڵێک چیرۆکی تاوانی ئەنفال دەگێڕێتەوە
  • بۆچی AKP  دان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا نانێت؟
  • کام لایەن هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتە؟
  • ئافرەتان دەتوانن ببنە مەلا و دادوەر و سەرۆک؟
  • کەی گوزەرانی پێشمەرگە چاکدەکەن؟
  • کاردانەوەی فێستیڤاڵی رەنگەکان
  • یەپەگە چی لە چەکدارە دیلەکانی داعش دەکات؟
  • وردەکاریی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی
  • بۆچی دەنگەکانی HDP لە باکووری کوردستان کەمیکردووە؟
  • هەڵبژاردنی شارەوانی نەخشەی سیاسیی تورکیا دەگۆڕێت؟
  • عەلی حەمەساڵح لە رووداوی ئەمڕۆ

مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکان

 

سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و لێدوانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی نیازی ئەمریکا لە هێشتنەوەی هێزەکانیان لە عێراق بۆ چاودێریکردنی ئێران، کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکانی لێکەوتەوە، بۆ ئەم مەبەستە هەریەکە لە محەممەد حوسێنی ئەندامی لیژنەی جێبەجێکار لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقی  وئیحسان قەیسوون شرۆڤەکاری سەربازی میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆبوون.

محەممەد حوسێنی رایگەیاند، نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێی زلهێزەکان، بەتایبەتی ئەمریکا و ئێران، پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، چونکە ئێستا سوپای عێراق خاوەن ئەزموونە بەتایبەتی دوای سەرکەوتنی بەسەر داعشدا، پێویستە تەنیا لە رووی هەواڵگەرییەوە سوود لە هێزەکانی ئەمریکا وەربگیرێت.

محەممەد حوسێنی ئاشکرایکرد، پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەبەنە پەرلەمانی عێراق و لەوێ هەوڵدەدەن بە دەنگی پەرلەمانتاران هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەنە دەرەوە، یان رۆڵیان لاوازبکەن.

لای خۆیەوە ئیحسان قەیسوون شرۆڤەکاری سەربازی رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ملیارەها دۆلارییان خەرجکردووە و بە ئاسانی پێگەی خۆیان لاوازناکەن و مانەوەیان لە عێراق گرنگە، چونکە تاوەکو ئێستاش داعش هەڕەشەیە بۆسەر عێراق.

ئیحسان قەیسوون روونیکردەوە، ئێران رێز لە سەروەری عێراق ناگرێت تەنانەت باڵیۆزی ئێران دەست لە هەموو بڕیارێکی سیاسی و ئابووری وەردەدات

قەیسوون روونیکردەوە، پەرلەمانی عێراق سەرکەوتوونابێت لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هیچیان پێناکرێت.

رووداوی ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی رۆژانەیە هەفتەی پێنج رۆژ پێشکەش دەکرێت لە کاژێر 21:00 بەکاتی هەولێر.

ئەم بەرنامەیە شرۆڤەی رووداوەکانی رۆژ دەکات و پێشبینییەکان شەنوکەو دەکات..

بەرنامەکە تەرکیزی خستووەتە سەر ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەبەرامبەر هاونیشتمانیان..

تەنها گرنگی بە یەک لایەن نادات، بەڵکو گرنگترین و سەرنجراکێشترین رووداوی رۆژ دەکات بە مژاری ئەو رۆژەو لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گەنگەشەی دەکات..

هەر رووداوێک جێگەی گوتوبێژ بێت و مقۆمقۆ دروست بکات، ئەوا (رووداوی ئەمڕۆ) گرنگی پێدەدات..

نەبەستراوەتەوە بە یەک پارچەی کوردستان، بەڵکو هەرچوار پارچەکە رووماڵ دەکات، هاوکات هەر رووداوێک بۆ بینەری کورد گرنگ بێت لە هەموو جیهان (رووداوی ئەمڕۆ)ش گرنگی پێدەدات..

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds