وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی حکومەت لەگەڵ پەرلەمان
  • مووچەی خەڵک و پێشمەرگە چی لێدێت؟
  • گەندەڵی چۆن کەمدەکرێتەوە؟
  • یەکێتیی چی دەڵێت لەسەر رەوشی کەرکووک؟
  • چارەنووسی یەمەن دوای کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح؟
  • کاندیدێکی نوێ بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک
  • چۆن گەندەڵی بنەبڕ دەکرێت؟
  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لە پاریس
  • رەوشی موسڵ لەپاش داعش چۆنە؟
  • کوردستان چۆن دەتوانێت گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێبکاتەوە؟
  • بەرنامەی پارێزگاری نوێی سلێمانی چی دەبێت؟
  • پارتی دەیەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت؟
  • ئایا هەڵبژاردنی عێراق لەکاتی خۆیدا دەکرێت؟
  • کورد چۆن لەگەڵ ئەمریکا مامەڵە بکات؟
  • گۆڕان لەنێوان مانەوە و کشانەوە لە حکومەتدا

چەکداران چۆن دزەیان کردە سنووری دەربەندیخان ؟

 
مەحموود سەنگاوی ناوی سێ‌ كەس لە چەکدارە کوژراوەکانی دەربەندیخان لەم بەرنامەیەدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەو کەسەی چاوساخی  چەکدارەكان بووە، ناسیاوی منە".
مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەرەکانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر، لەبارەی چۆنییەتی هاتنی چەکدارەکانی داعش بۆ سنووری دەربەندیخان، دەڵێت "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ئەو چەکدارانە لە مانگی نیسانی رابردوو هاتوونەتە ئەو ناوچەیە و سەرەتاش لە ناوچەی سەنگاو بوونە".
مەحموود سەنگاوی دەشڵێت "ئەو کەسانەی چاوساخی چەکدارەكان بووە بۆ ئەوەی بێنە ناوچەکە، یەکێکیان ناسیاوی منە، ئەو کەسە لە کوردستان نەبووە بەڵكو لە لەندەن ژیاوە و لەوێ تێکەڵی ئەو گرووپە بووە، دواتر بووەتە داعش و لەڕێگەی تورکیاوە چووەتە سووریا و پاشان هاتووەتە ناوچەکە".
سەنگاوی ئاماژە بەوەش دەکات، دوای ئەوەی داعش نەیتوانی لە کەرکووک پێشڕەوییەکانی بەرەو پێشەوە ببات و شکستی هێنا، ئێستا پلان و بەرنامەکانی گۆڕیوە و چەکدار دەنێرێتە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت ئاسایشی كوردستان تێکبدەن، بەڵام لەو کارەیان سەرکەوتوو نابن.
سەبارەت بە ناسنامەی چەکدارەکانی، مەحموود سەنگاوی دەڵێت "ئەو چەکدارانەی داعش کوژراون، هەموویان کوردن و عەرەبیان تێدانییە".
مەحموود سەنگاوی ناوی سێ‌ لە چەكدارەكان ئاشكرا دەکات، كە بریتین لە "زانا هادی سەعید، خەڵکی خورماڵ. هەورێ محەممەد نەسروڵڵا، خەڵکی خورماتوو. رێژوان سدیق، نازانرێت خەڵکی کوێیە. چوارەم چەکداریش ناسنامەکەی ئاشکرانەبووە".
لەبارەی شانەی نوستووی داعش لە ناوچەكانی كوردستان، مەحموود سەنگاوی دەڵێت "ئێمە نابێت دڵنیابین لەوەی کە گرووپی داعش و شانە نووستووەکان نەماون، دەبێت لێیان بە ئاگابین و چاوساخ بین، بۆ ئەوەش حەویجە شوێنێكی زۆر ترسناکە، چەكدارانی داعش لە حەویجەوە دێنە دەرەوە و بەرەو ناوچەکانی دیکە دزە دەکەن".
 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.188 seconds