وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • کەی پارتی و یەکێتی دەست بە دانوستان دەکەنەوە؟
  • بۆچی یەکێتی و گۆڕان لەیەکدی نیگەرانن؟
  • هەنگاوی داهاتووی پارتی چییە؟
  • پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە؟
  • گۆڕان و پارتی لەسەر چی رێککەوتوون؟
  • فراکسیۆنەکان بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەبن؟
  • چۆن رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی جێبەجێدەکرێت؟
  • چۆن هەڵگرتنی چەک رێکدەخرێت؟
  • نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی
  • بۆچی پارتی و یەکێتی لەسەر کەرکووک رێکناکەون؟
  • نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی
  • مانەوەی هێزەکانی  ئەمریکا لە عێراق و کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکان
  • چۆن کۆمپانیاکانی کوردستان سوود لە ئەزموونی هۆڵەندییەکان وەربگرن؟
  • ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و ئەوروپا
  • گواستنەوەی ئەزموونی کشتوکاڵی هۆڵەندا بۆ کوردستان

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی

 
سەبارەت بە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو.

مەحموود محەممەد رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان پرسی ئاساییکردنەوەی کەرکووکیش تاوتوێکرا، بەڵام نابێت بکرێنە یەکپاکێج و بەجیا مامەڵەیان لەگەڵدەکەین 

مەحموود محەممەد روونیکردەوە، بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، پێویستە رێبوار تاڵەبانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە بکات.

گوتەبێژی پارتی گوتی" پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ ئەم مەبەسەتەش لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ نووسینەوەی کارنامەی حکومەتی نوێ، هەروەها چاوەڕێی یەکێتین بۆیەکلاکردنەوەی بەربێژرەکانیان بۆئەوەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان ئەنجامبدرێت.

مەحموود محەممەد ئاشکرایکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات و داوایان لێدەکات بەشداری لە حکومەتی نوێدا بکەن.

لە کۆتاییدا مەحموود محەممەد گوتی" پارتی دەیەوێ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان یاخود پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی حکومەت بدرێت بە تورکمانەکان یان مەسیحیییەکان.
 
رووداوی ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی رۆژانەیە هەفتەی پێنج رۆژ پێشکەش دەکرێت لە کاژێر 21:00 بەکاتی هەولێر.

ئەم بەرنامەیە شرۆڤەی رووداوەکانی رۆژ دەکات و پێشبینییەکان شەنوکەو دەکات..

بەرنامەکە تەرکیزی خستووەتە سەر ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەبەرامبەر هاونیشتمانیان..

تەنها گرنگی بە یەک لایەن نادات، بەڵکو گرنگترین و سەرنجراکێشترین رووداوی رۆژ دەکات بە مژاری ئەو رۆژەو لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گەنگەشەی دەکات..

هەر رووداوێک جێگەی گوتوبێژ بێت و مقۆمقۆ دروست بکات، ئەوا (رووداوی ئەمڕۆ) گرنگی پێدەدات..

نەبەستراوەتەوە بە یەک پارچەی کوردستان، بەڵکو هەرچوار پارچەکە رووماڵ دەکات، هاوکات هەر رووداوێک بۆ بینەری کورد گرنگ بێت لە هەموو جیهان (رووداوی ئەمڕۆ)ش گرنگی پێدەدات..

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds