وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پەیامی نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد چی دەبێت؟
  • نەورۆز مەولوود باسی پلانی حکومەت بۆ کەرتی گەشتیاری دەکات
  • سەعدی پیرە لە رووداوی ئەمڕۆ: بۆچی لەگەڵ پارتی رێکناکەون؟
  • هەنگاوی داهاتووی پارتی چی دەبێت؟
  • هەنگاوی داهاتووی پەرلەمان چییە؟
  • هەولێر لە چ روویەکەوە پێشکەوتووە و لە چ روویەکەوە پێش نەکەوتووە ؟
  • وردەکاری دابەشکردنی مووچە و دانەوەی پاشەکەوت
  • موسڵ دەکرێتە هەرێمێکی سەربەخۆ؟
  • فەرماندەیەکی پێشمەرگەی بەشدار لە راپەڕین
  • نێوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی
  • پارتی و یەکێتی چۆن رێککەون؟
  • پێشکەوتن یان دواکەوتوویی ئیسلام؟
  • یەکگرتوو دەبێتە ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز؟
  • پێشمەرگە و سوپای عێراق چۆن رێککەوتوون؟
  • وردەکاری پڕکردنەوەی پۆستەکان بە CV لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان

ژیان و گوزەرانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

 
هەریەکە لە سامان حوسێن، لێپرسراوی گشتی کەمئەندامانی کوردستان، پەیمان عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری کەمئەندامانی هەولێر لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و عومەر جەبار، سەرۆکی رێکخراوی کورتەباڵاکانی کوردستان، میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمرۆبوون و باسییان لە ژیان و گوزەرانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد لە کوردستان.

سەرەتا عومەر جەبار، سەرۆکی رێکخراوی کورتەباڵاکانی کوردستان رایگەیاند، حکومەت قەیرانی دارایی کردووەتە بە بەهانا بۆ خزمەتنەکردنی کەمئەندامان، هەروەها چاوەڕێیان دەکرد پەرلەمانتاران پاداشتی خانەنشینەکانیان بدەنە کەمئەندامان و داوا یکرد راوێژکارێکی کەمئەندام لە ئەنجوومەنی وەزیرانی داهاتووی کوردستان دابمەزرێت، بۆئەوەی خزمەتیان بکات.

دواتر سامان حوسێن، لێپرسراوی گشتی کەمئەندامانی کوردستان گوتی"چوار ساڵە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان ستەم لە کەمئەندامان دەکەن کە بەیاسایەکی نایاسایی مووچەی 150 هەزاریی کەمئەندامانیان کەمکردووەتەوەو تەنانەت لە 2018دا هیچ مووچەیەکیان بە کەمئەندامان نەداوە، هەروەها کابینەی رابردووی حکومەتی هەرێـی کوردستان هیچ پێداویستییەکی نەداوەتە کەمئەندامان.

لای خۆشیەوە پەیمان عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری کەمئەندامانی هەولێر، لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، پشتگیری خۆی بۆ کەمئەندامان دەبڕی و داوایکرد حکومەت ئاوڕێکی باشتر لە ژیانی کەمئەندامان بداتەوە و ئاشکرایکرد، لەکاتی قەیرانی ئابووریدا حکومەتی هەرێم بودجەی کەمئەندامانی لە 14 ملیار دینار کەمکردەوە بۆ 7 ملیار دینار.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.219 seconds