وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی حکومەت لەگەڵ پەرلەمان
  • مووچەی خەڵک و پێشمەرگە چی لێدێت؟
  • گەندەڵی چۆن کەمدەکرێتەوە؟
  • یەکێتیی چی دەڵێت لەسەر رەوشی کەرکووک؟
  • چارەنووسی یەمەن دوای کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح؟
  • کاندیدێکی نوێ بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک
  • چۆن گەندەڵی بنەبڕ دەکرێت؟
  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لە پاریس
  • رەوشی موسڵ لەپاش داعش چۆنە؟
  • کوردستان چۆن دەتوانێت گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێبکاتەوە؟
  • بەرنامەی پارێزگاری نوێی سلێمانی چی دەبێت؟
  • پارتی دەیەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت؟
  • ئایا هەڵبژاردنی عێراق لەکاتی خۆیدا دەکرێت؟
  • کورد چۆن لەگەڵ ئەمریکا مامەڵە بکات؟
  • گۆڕان لەنێوان مانەوە و کشانەوە لە حکومەتدا

چارەنووسی یەمەن دوای کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح؟

 

ئەندامی مەکتەبی سیاسی گرووپی ئەنساروڵڵای حووسییەکان دەڵێ کوشتنی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ئامانجی ئێمە نەبوو، بەڵکو لەنێوبردنی ئەو فیتنەیەبوو کە دروستیکرد و دەڵێ ئێمە پێش ئەوەی بیکوژین دوو بژاردەمان خستە بەردەمی، بەڵام ئەو هەردوو بژاردەکەی رەتکردەوە.

محەممەد بەخیتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی گرووپی ئەنساروڵڵای حووسییەکان، لەم بەرنامەیەی رووداوی ئەمڕۆدا، باس لە کێشە نێوخۆییەکانی یەمەن و هۆکاری کوشتنی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دەکات، لە کاتێکدا کە هاوپەیمانی حووسییەکان بوو و دەڵێت: "کوشتنی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، ئامانجی ئێمە نەبوو، بەڵکو ئامانجەکە ئەوەبوو فیتنەکە لەناو ببەین، کە ئەو دروستی کردبوو، چونکە ئەو کودەتای بەسەر نیشتمان کرد و چووە پاڵ وڵاتانی دوژمنکار".

محەممەد بەخیتی، دەڵێ: "من یەکێک بووم کە دوا کاژێرەکان نێوەندگیرم دەکرد، بژاردەیەکمان خستە بەردەمی و بەڵێنی ئەوەمان پێدا کە دەتپارێزین و ژیان و کەرامەتت دەپارێزین، هەرەوەها ئەوانەی لەگەڵیشتن لە بەرامبەر بە خۆ رادەستکردنی، بەڵام رەتیکردەوە خۆی رادەست بکات".

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی گرووپی ئەنساروڵڵای حووسییەکان، دەشڵێ: "دواتر بژاردەیەکی دیکەمان خستەبەردەمی، ئەویش دیسان ژیان و کەرامەتی خۆی ئەوانەی لەگەڵین پارێزراوبێت بەو مەرجەی لە ماڵەکەی زیندان بێت، بەڵام ئەو دیسان رەتیکردەوە، دوای سێ کاژێر لە رەتکردنەوەی بژاردەی دووەم هەوڵی راکردنی دا و دواتر لە شەڕێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا کوژرا".

محەممەد بەخیتی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەوان بەڵگەی ئەوەیان لەبەردەستبوو کە عەلی ساڵح لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە پەیوەندی هەبووە، گوتی" عەلی ساڵح دەیویست لە 24 ئاب ئەو هەنگاوە بنێت لەژێر ناوی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی حیزبەکەی، بەڵام ئێمە ئامادەکاری پێشوەختەمان کردبوو، دواتر گەیشتینە لێکتێگەیشتنێک کە گوتارەکەی لەو یادەدا دژی دوژمنەکانمان بێت هەر بەو شێوەیەش بوو، بەڵام لە ماوەی رابردوودا کودەتای دژی ئێمە راگەیاند و چووە پاڵ دوژمنکاران و لە کۆتاییدا هەموو ئەو تۆمەتانەی ئێمە ئاراستەمان دەکرد پشتڕاستی کردنەوە".

سەبارەت بە پەیوەندیان بە ئێران و دژایەتیکردنیان بۆ سعودیە شەڕی بە وەکالەتی نێوان ئێران و سعودیە لە یەمەن، محەممەد بەخیتی، دەڵێ: "ئەوەی ئێمە لەگەڵ ئێران کۆماندەکاتەوە سیاسەتی هاوبەشمان لەگەڵ یەک لە بەرامبەر دۆسیەی فەڵەستین و راوەستانە دژی داگیرکاری ئیسرائیل، ئەوەی ئێمە لەگەڵ ئێران کۆدەکاتەوە لەسەر بنەمای مەزهەبی نییە، رابەری حوسییەکان عەبدولمەلیک حووسییە نەک عەلی خامنەیی، سەبارەت بە سعودیەش ئێمە کێشەی سیاسیمان لەگەڵ سعودیە هەیە نەک کێشەی مەزهەبی، ئەو دوژمنکارییەی لە بەرامبەر ئێمە راگەیێندراوە بەهۆی شۆڕشەکەی یەمەنەوەیە".



رووداوی ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی رۆژانەیە هەفتەی پێنج رۆژ پێشکەش دەکرێت لە کاژێر 21:00 بەکاتی هەولێر.

ئەم بەرنامەیە شرۆڤەی رووداوەکانی رۆژ دەکات و پێشبینییەکان شەنوکەو دەکات..

بەرنامەکە تەرکیزی خستووەتە سەر ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەبەرامبەر هاونیشتمانیان..

تەنها گرنگی بە یەک لایەن نادات، بەڵکو گرنگترین و سەرنجراکێشترین رووداوی رۆژ دەکات بە مژاری ئەو رۆژەو لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گەنگەشەی دەکات..

هەر رووداوێک جێگەی گوتوبێژ بێت و مقۆمقۆ دروست بکات، ئەوا (رووداوی ئەمڕۆ) گرنگی پێدەدات..

نەبەستراوەتەوە بە یەک پارچەی کوردستان، بەڵکو هەرچوار پارچەکە رووماڵ دەکات، هاوکات هەر رووداوێک بۆ بینەری کورد گرنگ بێت لە هەموو جیهان (رووداوی ئەمڕۆ)ش گرنگی پێدەدات..

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.188 seconds