وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پارتی و گۆڕان لەسەر چی رێککەوتن؟
  • کاردانەوەی سەردانی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئێران بۆ کوردستان
  • ئەنجامی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی چی بوو؟
  • بڕیارەکانی عێراق بەدەست کێیە؟
  • پرسی بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کابینەی داهاتوو
  • هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی کەرکووک و کابینەی نوێ
  • 100 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕی
  • هاوپەیمانی پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان
  • هێزەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان
  • گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی
  • رۆڵی ڤاتیکان لەسەر عێراق و کوردستان چییە؟
  • کێ هۆکارە لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت؟
  • پلانی پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێ
  • وردەکاریی رێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە لەبارەی منبج
  • رەوشی کەرتی پیشەسازی و کانزاکاری لە عێراق

گوتەبێژی موقتەدا سەدر لە رووداوی ئەمڕۆ

 
بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە 7/8/2018 لە بەغدا  سەلاح عوبەیدی، گوتەبێژی موقتەدا سەدری دواند، تایبەت بە دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق.

سەلاح عوبەیدی رایگەیاند، "پێکهاتەی کورد، پێکهاتەیەکی گرنگە  لە نەخشی حکومەتی عێراقیدا، ناتوانرێت هیچ حکومەت بەبێ  بوونێکی بەهێز و کاریگەری برایانی کورد پێکبهێنرێت، هیچ لایەنێک لەسەر ئەمە ناکۆک نین، سەماحەتی موقتەدا سەدر لە هەموو جومگە و کارەکاندا جەختی لەسەر ئەمەکردووەتەوە، بۆیە کاتێک دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی مانگی پێنج، بەڕێز سەماحەتی موقتەدا سەدر هاتە بەغدا، یەکێک لەو شاندانەی چاوی پێکەوت، شاندی کوردی بوو و ئەو کات لێکتێگەیشتن هەبووە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتدا. برایانی کورد ئەو کات بڕیاریاندابوو، کە چۆن دێنە بەغدا، ئایا بە یەک کوتلە دێن، یاخود بەجیا، بەمەبەستی لێکتێگەیشتن لەبارەی داواکارییەکانی کورد لە حکومەتی داهاتوودا ، یاخود بەشێوەی دوو گرووپە دێن، دوای هەڵبژاردنی مانگی پێنج ئەمە لەلایەن برایانی کورد دیاری نەکرابوو."

گوتەبێژی موقتەدا سەدر هەروەها رایگەیاند، "ئەگەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت، ئەوا خێرایی پێکهێنانی گەورەترین جێگەی چاوەڕوان نەکراوی هەموومان دەبێت، چونکە لێکەتێگەیشتن لەماوەی سێ مانگی رابردوو ، دیدارەکان و لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان و دیاریکردنی خەسڵەت و تایبەتمەندی هەر میحوەرێک   لە دوو میحوەرە سەرەکییە شیعەکەی ، کە دەیانەوێت گەورەترین کوتلە دروست بکەن لای هەمووان روونە، گەورەترین کوتلە پێکدەهێنرێت".

سەلاح عوبەیدی،  دەشڵێ، "جیاوازییەکی روون لە نێوان کوتلەی دەوڵەتی یاسا و لیستی نەسر بەسەرۆکایەی بەڕێز عەبادی هەیە،  پێمانوایە بەڕێز عەبادی لەماوەی رابردوودا ئەدای لە بەڕێز مالیکی باشتر بووە،  دەکرێت بەڕێز عەبادی بۆ ئەو هاوپەیمانییە کێش بکرێت، کە سائیرون لەگەڵ حکیمە حەکیم و بەڕێز عەلاوی پێکیدەهێنێت، بەڵام کێشەکە لە کوێییە، کێشەوە لەوەیە لیستی نەسر دەیەوێت پێش ئەوەی پەیوەندی بەو کوتلەیە بکەن، گەرەنتی وەربگرن، کە بەڕێز حەیدەر عەبادی دەبێتە سەرۆکوەزیران، ئەمەش بەڕێز موقتەدا سەدر یاخود سائیرون نایەوێت و ناتوانێت، ئەمە جۆرە گەرەنتییە بدەن".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.25 seconds