وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • بۆچی گۆڕان بڕیارنادات بەشداری لە حکومەت بکات؟
  • بەرەنگاربوونەوەی  توندئاژۆیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیدی رۆژئاواییەکان
  • وردەکاری گۆڕانکارییەکانی نێو یەکگرتوو
  • دۆخی شنگال دوای سێ ساڵ لە کۆنترۆڵکردنەوەی
  • کاریگەریی پیسبوونی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەسەر دانیشتووانی شارەکە
  • پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان
  • غالب محەممەد باس لە پشکی کورد لە بودجەی عێراق دەکات
  • پەرلەمانی عێراق دەتوانێت بودجەی کوردستان بگەڕێنێتەوە؟
  • پرسی ئایندەی کەرکووک لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا
  • ژیان و گوزەرانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
  • کاریگەری سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران لەسەر کوردستان
  • گۆڕان بەشداری لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەکات؟
  • خوولی چوارەمی پەرلەمانی کورستان کۆتاییهات
  • دەستگیرکردنی کادیرانی پارتی و یەکێتی لە سنوورەکانیان
  • رووداوی ئەمڕۆ لەگەڵ باڵیۆزی پێشووی عێراق له‌ ئه‌مریكا

پەرلەمانی عێراق دەتوانێت بودجەی کوردستان بگەڕێنێتەوە؟

 
بەشیر خەلیل، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو، باسی چەند تەوەرێکی جیایکرد لە کاروبارەکانی پەرلەمانی عێراق.

د. بەشیر خەلیل سەرەتا ئاشکرایکرد، ئێستا هاوئاهەنگییەکی زۆر لەنێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەماندا هەیە، بەڵام پێشبینی ناکات ئەو هەماهەنگییە تاکو سەر بمێنێتەوە.

سەبارەت بە بودجەی 2019ی کوردستان، د. بەشیر خەلیل رایگەیاند، گەشبینە بەوەی حکومەتی عێراق بەشە بودجەی کوردستان بنێرێت، هەروەها گلەیی لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراق کرد، کە ناوی هەرێمی کوردستان تێیدا نەهاتووە، هەروەها ناوی هەڵەبجەش وەک پارێزگا نەهاتووە.

د. بەشیر خەلیل ئاشکرایکرد، لەمەودوا پەرلەمان بەجدی کاربۆ ئەوە دەکات دیاردەی بەڕێوەبردنی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بە وەکالەت بنەبڕبکات و پێویستە هەموو پۆستێک کەسێک بە فەرمی بەڕێوەیببات.

دەربارەی هەڵسانگاندنی حکومەتی نوێی عێراق، د. بەشیر خەلیل گوتی" پێشبینی ناکەم پەرلەمان لە ماوەی 100 رۆژدا بتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ حکومەت بکات، لەوانەیە ئەو هەڵسەنگاندنە بۆ ساڵێک درێژبکرێتەوە.

د. بەشیر خەلیل روونیکردەوە، سەردانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی باڵەکایەتی  و سۆرانی کردووە، هەروەها سەردانی بازاڕی سووتاوی لەنگەی هەولێریشی کردووەو ئاشکرایکرد، لە رێگەی وەزارەتی دارایی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکەنەوە.

لە کۆتاییدا د. بەشیر خەلیل باسی پاداشت و دەنگۆی بڵاوبوونەوەی 150 ملیۆن دیناری لەلایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە کرد و گوتی" ئەو دەنگۆیانە تەنیا بۆ سووکردنی پەرلەمان بڵاودەکرێنەوەو راشیگەیاند، پەرلەمانتارانی عێراق جگە لە مووچەی خۆییان هیچ پارەیەکی دیکەیان وەرنەگرتووە، تەنانەت پاری هاتوچۆ و خەرجییەکانی بەغداش هەمووی لە ئەستۆی خۆیانە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.218 seconds