وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • هەڵوێستی پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق
  • هەڵوێستی عەرەبەکانی کەرکووک بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە
  • کێشەکانی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک
  • سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کۆتاییهات
  • یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک
  • کەمبوونەوەی دەنگی ئیسلامییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
  • بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەولێر
  • کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری لە کابینەی نۆیەم دەکات؟
  • هۆکارەکانی کەمبوونەوەی دەنگەکانی گۆڕان چییە؟
  • بۆچی بارودۆخی کەرکووک ئاسایی ناکرێتەوە؟
  • هەڵوێستی پارتی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
  • هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە
  • مەسعود حەیدەر، چۆنێتی یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرادەکات
  • هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
  • یەکێتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە یان قبووڵیەتی؟

گوتەبێژی رەوتی حیکمە لە رووداوی ئەمڕۆ

 
رۆژی 8/8/2018 نەوفەل ئەبو رەغیف گوتەبێژی رەوتی حیکمە میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو لە بەغداوە، لە بەرنامەکەدا تێڕوانینی حیزبەکەی بۆ دۆخی سیاسی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خستەڕوو.

نەوفەل ئەبو رەغیف بە هیوا جەمال پێشکەشکاری بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی راگەیاند، رەوتی حیکمە و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ریزبەندی یەکەمن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 12/5/2018، چونکە ئەم دوو قەوارە سیاسییە، بەبێ هیچ هاوپەیمانییەک بەشداری هەڵبژاردنیان کرد، ئەمەش وایکردووە، هەردووکیان پتەو وخاوەن بڕیاری خۆیان بن.

ئەبو رەغیف دەڵێ، "ئێمە پێشتر بیرۆکەی زۆرینەی  نیشتمانیانمان راگەیاند و گوتمان جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوانی دیکە، کە باسی زۆرینەی سیاسی دەکەن، تاوەکو ئێستاش بەرگری لەم بیرۆکەیە دەکەین، پێمانوایە ئەو میحوەری زووتر پێکهات، کە بریتیە لە میحوەری حیکمە و سائیروون و وەتەنییە و نەسرە، بە ئاشکرا لێکتێگەیشتنمان واژۆکرد لەبەردەم هەمووان، کە بریتیە لە حیکمە، سائیروون، وەتەنییە و تاوەکو ئێستاش لەگەڵ نەسر لە پەیوەندی داین، بەڵام ئەوەی هاتنی نەسری دواخستووە بۆ نێو ئەو هاوپەیمانییە سێ قۆڵییە بریتییە لەوەی، ئەوان حسابێکی تایبەتی خۆیان هەیە، پێمانوایە لەم چەند رۆژە کەمەی، کە ماوە،  لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سیماکان روون دەبنەوە، بۆ راگەیاندنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی.

نەوفەل ئەبو رەغیف دەشڵێ، " ئێمە ڕێز لە هەموو پارتە کوردییەکان دەگرین و هەموویان تایبەتمەندی خۆیان هەیە، بەڵام  پێمانوایە دوو پارتە سەرەکییەکە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کورستان، قوڵاییەکی زۆریان هەیە و هەروەها رێز لە هەمووان دەگرین و هاوکاری هەمووان دەکەین، بەڵام  ئەگەر دەمانەوێت بیرۆرکەی  تیمی حکومەت بەهێز بکەین، زۆرینەی ژمارەیی و بەرنامەی سیاسی روون و  لێکتێگەیشتنی مێژوویی فەراهەمە لەگەڵ ئەم دوو لایانە و پەیوەندی رۆژانە هەیە.

گوتەبێژی رەوتی حیکمە کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەشە رایگەیاند، پێمانوایە تابلۆی کوردی نزیکە لە تابلۆی بەغدا، کە کۆمەلێک بەریەک کەوتن و یەکتبڕین و جیاوازی بیربۆچوونەکان و هەروەها رێککەوتنی  تێیدایە، ئەوەی گرنگە  لەگەڵ کورد دابنیشین و تێڕوانینێکی روونیان هەبێت  و  یەک تیمی دانووستاندنکار پێشکەش بکەن، ئەمە کاتی زۆرمان بۆ دەگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەوەی لە هاوکێشەکە لای ئێمە نەگۆڕە تاوەکو ئەم چرکەساتە، کورد بەشداری لە حکومەت دەکەن، ئەمە لای ئێمە چەسپاوە، سروشتی ئەو بەشدارییە و کێ بەشداری ناکات لە کورد، بابەتێکە تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە.

نەوفەل ئەبو رەغیف ئاماژەی بەوەشکرد. "  ئێمە پێمانوایە هەردوو حزبە گەورە کوردییەکە بە بەشداریکردنیان تێڕوانیکی ئەرێنی دەدەن و وزەیەکی زیادە دەبەخشنە پرۆسەی سیاسی و حکومەتی عێراق، بەڵام ئەگەر یەکێک لەو دوو حزبە، ئۆپۆزیسیۆن بوونی هەڵبژارد، بە رەزامەندی و پیرۆزبایی حزبەکەی دیکە، ئەوا بژاردەی ئەوانە، ئێمە لە بنەڕەتدا خاوەن بیرۆکەی زۆرینەی نیشتمانین و دەڵێین و باوەڕمان پێیەتی، کە دەبێت تیمێک فەرمانڕەوابێت و  تیمێکی دیکە ببێتە ئۆپۆزیسیۆنێکی ئاشتیانە، بەڵام لە بەرژەوندەی کوردە، دوای ئەو هەموو کێشەو قەیرانانەی روویاندا  لەنێوان ئەوان و بەغدا  بەشداربن".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.219 seconds