وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پەیامی نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد چی دەبێت؟
  • نەورۆز مەولوود باسی پلانی حکومەت بۆ کەرتی گەشتیاری دەکات
  • سەعدی پیرە لە رووداوی ئەمڕۆ: بۆچی لەگەڵ پارتی رێکناکەون؟
  • هەنگاوی داهاتووی پارتی چی دەبێت؟
  • هەنگاوی داهاتووی پەرلەمان چییە؟
  • هەولێر لە چ روویەکەوە پێشکەوتووە و لە چ روویەکەوە پێش نەکەوتووە ؟
  • وردەکاری دابەشکردنی مووچە و دانەوەی پاشەکەوت
  • موسڵ دەکرێتە هەرێمێکی سەربەخۆ؟
  • فەرماندەیەکی پێشمەرگەی بەشدار لە راپەڕین
  • نێوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی
  • پارتی و یەکێتی چۆن رێککەون؟
  • پێشکەوتن یان دواکەوتوویی ئیسلام؟
  • یەکگرتوو دەبێتە ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز؟
  • پێشمەرگە و سوپای عێراق چۆن رێککەوتوون؟
  • وردەکاری پڕکردنەوەی پۆستەکان بە CV لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان

هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی کەرکووک و کابینەی نوێ

 
لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پرسی کەرکووک و بەغدا  قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشمانی کوردستان، میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو.

قادر عەزیز رایگەیاند، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە و هەنگاوێکی گرنگیش بوو، روونیکردەوە ئەگەر پارتی و یەکێتی لە کەرکووک پێکەوەبن زۆرشتیان پێدەکرێت.

قادر عەزیز ئاشکرایکرد، پارتی بەناهەق دژایەتی یەکێتی دەکات لە کەرکووک وبەغدا و هەروەها پارتی رەتیکردەوە پۆستی سەرۆککۆمار بەرامبەر پۆستی سەرۆکی هەرێم بێت، بۆیە یەکێتی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی بە هەڵبژاردن بردەوە.

قادر عەزیزگوتیشی" یەکێتی رازییە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پۆستەکان دابەشبکرێن.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی روونیکردەوە، یەکێتی بەنیازە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ پارتی بکات و بڕیاریداوە وەک کابینەی پێشوو بەشداری لە حکومەت نەکات، دەیەوێ لە ورد و درشتی حکومڕانی ئەو وڵاتە ئاگاداربێت و بڕیاربەدەستبێت.

سەبارەت بە پۆست و ناوی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ کابینەی نوێ، قادر عەزیز گوتی" تاوەکو ئێستا لە مەکتەبی سیاسی باسی پۆستەکان نەکراوە، بەڵام بەدڵنیایەوە ژنێک دەبێتە سەرۆکی ئەم خوولەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پشکی یەکێتی.

لەکۆتاییدا قادر عەزیز ئاشکرایکرد، هێشتا 5 کادیری یەکێتی لەلایەن پارتییەوە ئازادنەکراون و تاوەکو پارتی کادیرەکانمان ئازاد نەکات لەگەڵیان کۆنابینەوە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.234 seconds